ناحیەی فەیدیێ
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ناحیەی فایدە یان فەھیدیێ، سەر بە قەزای سێمێل سەر بە پارێزگای دھۆکە لە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا بە دووری ١٨کم دەکەوێتە باشووری سەنتەری شاری دھۆک و ڕۆژاوای شاخی دھکانی بچووک و لەسەر ڕێگای گشتی دھۆک-نەینەوایە و ڕووبەرێکی فراوانی ھەیە و زۆربەی جێگای کشتووکاڵییە، دانیشتووانی زۆرینەی کوردن و عەرەب و ئاشووریش ھەن.
دابەش دەبێتە سەر سێ کۆمەڵگا
دەستکاریئایین
دەستکاریھەرسێ ئایینی ئیسلام و ئێزیدی و مەسیحی لەم ناحیەدا دەژین بە شێوەیەکی ئاشتیانە و برایەتی پێکەوەن.
دانیشتووانی ڕەسەنی ناحیەکە بە نزیکەی ١٣٥٬٠٠٠ ھەزار کەس دەبن و نزیکەی ١١٥٬٠٠٠ ئاوارە و کۆچبەر کە پێکەوە دەکاتە نزیکی ٢٥٠٬٠٠٠ ھەزار کەس لەم ناحیەدان.
سێ کەمپی گەورەی کۆچبەر و ئاوارەکانی لێیە:
- کەمپی دومیز١(کۆچبەری ڕوژئاوا کوردستان)
- کەمپی دوومیز٢(کۆچبەری ڕوژئاوا کوردستان)
- کەپی کەپەرتوو (کۆچبەری ڕوژئاوا کوردستان)
- کەمپی شاریا (کۆچبەری کوردی یەزیدی)