ناحیەی قەسرۆک

ئەمە وەشانی جێگرتووە، لە ‏٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا تاوتوێ کراوە.

ناحیەی قەسرۆک یان ناحیەی مرێبا (بە عەرەبی: ناحیة قسروک، بە ئینگلیزی: Qasrok subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای شێخان لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی چڕەیە.[١][٢]

ناحیەی قەسرۆک
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای دھۆک
قەزاشێخان
بوون بە ناحیە١٩٧١
ڕووبەر
 • سەرجەم٤٤٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧١ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
١٦٥٥ مەتر (٥٬٤٣٠ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی و سۆرانیسوریانی
 • ئایینئیسلام(سوننەئێزیدی و مەسیحی
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤
  • ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی قەسرۆک بوو دواتر ناوەندەکەی بوو بە شارەدێی چرە.[٣]
  • لە سەردەمی دەسەڵاتی حکومەتی عێڕاقدا پێی دەووترا ناحیەی مرێبا لەبەرئەوەی ناوەندی ناحیەکە گوندی مرێبا بوو.

ناحیەی قەسرۆک لە ساڵی ١٩٧١دا دامەزرا ناوی ناحیەی مرێبا بوو، ھەر دوای ڕاپەڕینە مەزنەکە ناوەندی ئەم ناحیەیە گواسترایەوە بۆ کۆمەڵگەی قەسرۆک دوای ئەوەش بۆ شارەدێی چڕە. ئەم ناحیەش وەکو ھەموو ناحیەکانی کەی قەزای شێخان ھەر لە ساڵی شەستەکانەوە دووچاری چەند ھەڵمەتێکی بە عەرەباندن بووەوە بە تایبەتیش دوای ساڵی ١٩٧٥ کە دانیشتوانی کورد ڕاگوێزرانە قەزای ئاکرێ و قەزای بەردەڕەش و کۆمەڵگە بەزۆرە ملێکانی (قەسرۆک و چڕە و کەڵەکچی)، چەند ھۆزێکی عەرەبیان ھێنایە جێگەی کوردان، دوای ڕاپەڕین ناوچەکە ئازادکراو عەرەبە ھاوردەکان گەڕانەوە بۆ دەوری شاری مووسڵ.[٤]

ھەروەھا ئێزیدییەکانی دەڤەری باسک لە گوندەکانی(مام رەشا، موسکا، موقبلە، محمودا، بیت نار، باقەسرێ، کیس قەلعە، کەندالا، جروانە) ڕاگوێزرابوونە کۆمەڵگەی (مەھەتێ) و لەوێ نیشتەجێ کرابوون.

جوگرافیا

دەستکاری

سنوری ناحیەی قەسرۆک،

دانیشتوان

دەستکاری

کشتووکاڵ

دەستکاری

ڕووبەری زەوی داچاندی ئەم ناحیەیە مەزەندە دەکرێت بە (٦٨٫٥٥٣) دۆنم ھەروەھا گەلێک ڕەز و بێستانی لێ ھەیە، ژیانی خەڵکی لەسەر کشتووکاڵە بە زۆری، بەروبوومی زستانەیان بریتییە لە (گەنم، نیسک، نۆک و جۆ و …ھتد)، بەروبوومی ھاوینەیان بریتییە لە (برنج ، تەماتە، کونجی، گوڵەبەڕۆژە و سەوزە) بۆ ئاودێری سوود لە ئاوی ڕووباری خازر و گۆمل وەردەگرن، ھەروەھا سوود لە ئاوی کانی و کانیاو و بیری دەڤەرەکەش وەردەگرن.

سروشتی زەوی ئەم ناحیەیە زۆری دەشتە و درێژەوەبووی (دەشتی ناوکوڕە) ڕووبەرێکی زۆری ناحیەکە پێک دەھێنێت، ھەروەھا ھەندێک دەشتی دیکەی ھەیە وەکو (کفری، سێگرک و مرێبا) ھەروەھا چیاکانی (خێرێ و چپانک) و بڵندایی (مەلکیشان)ی لێیە.

شوێنەوار

دەستکاری

گەلێک شوێنەواری دێرین لە ناوچەکەدا ھەیە، ھەندێک مێژوونووس سەردەمەکەیان دەگێڕنەوە بۆ سەردەمی زەردەشتی وەک (باسفرێ، بیرێ و مێرسیداجەمی) ھەروەھا شوێنەواری دێرینی گوندی (درین)، ھەندێک گردی شوێنەواری ھەیە لە گوندەکانی (زیناڤا، میری، کەلەکچی، گر زەنگل).

کارگێڕی

دەستکاری

لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٧٦) گوند.[٧]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی). {{cite web}}: نرخی |ناونیشان= بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  4. ^ خەسرۆ گۆران. «کورد لە پارێزگای مووسڵ» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  5. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  6. ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  7. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «Demographic Survey» (PDF) (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)