Helianthus annuus
گوڵەبەڕۆژە
Scientific classification
Kingdom:
Division:
Subdivision:
Class:
Order:
Family:
Subfamily:
Tribe:
Genus:
Species:
Binomial name
Helianthus annuus


بەهای خۆراكی

دەستکاری

بەهای خۆراكی تۆوی گوڵەبەڕۆژە (Sunflower seeds) لەوەدایە كە رێژەیەكی بەرزی ماددە فایتۆستیرۆلەكان (Phytosterols) لەخۆدەگرێت كە دەگاتە (٢٧٠ - ٢٩٠ ) میللیگرام لە هەر (١٠٠)گرامێک دا، فایتۆستیرۆلەكان ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن دادەبەزێنن، هەروەها بەرگری لەش بەرانبەر بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە بەهێز دەكات.

گوڵەبەڕۆژە سەرچاوەیەكی باشە بۆ (ڤیتامین E) كە لە لەش دا باشترین ماددەی دژەئۆكسانە كە لە چەوریدا بتوێتەوە، (ڤیتامین E) لە هەموو بەشەكانی لەشدا دەخولێتەوە و دژی ماددە یان كۆلكە سەربەستەكان Free Radicals كاردەكات، ئەم ماددە سەربەستانە ئەگەر هاوسەنگ نەكرێنەوە بە ماددەیەكی دژەئۆكسان، ئەوا زیان بە پەردەی خانە و خانەكانی مێشك دەگەیەنن و ئەگەری گۆڕانی خانەكان بۆ خانەی شێرپەنجەیی زیاد دەكەن. ئەم ڤیتامینە نیشانەكانی رۆماتیزم و هەناسەتەنگی و سووانی جومگە سووكتر دەكات، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆلۆن و ئاڵۆزییەكانی نەخۆشی شەكرە كەمتر دەكاتەوە، لە ئافرەتانیشدا دوای وەستانی یەكجارەكی خولی مانگانە ئەگەری نیشانەكانی پەیوەست بەم گۆڕانە كەمتر دەكاتەوە.

ئۆكسان وا لە كۆلیستیرۆل دەكات كە بە ناوپۆشی خوێنبەرەكانەوە بنووسێت و كرداری رەقبوونی خوێنبەرەكان ڕووبدات كە دەبێتە هۆی نۆرەی دڵ یان جەڵتەی مێشك، ئەم ڤیتامینە ماددە دژەئۆكسانە بە شێوەیەكی سەرەكی نایەڵێت كە ماددە سەربەستەكان كۆلیستیرۆل بئۆكسێنن. رۆژانە خواردنی پیاڵەیەك تۆوی گوڵەبەرۆژە، پێویستی مرۆڤ بە (ڤیتامین E) بە ڕێژەیەكی باش دابین دەكات. تۆوی گوڵەبەڕۆژە بڕێكی باشی لە كانزای مەگنسیۆم كە گرنگە بۆ تەندروستی دەمار و ماسولكەكان و كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، هەروەها كانزای سیلینیۆم كە چالاكییەكی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە.

گەلێك كەس بڕی زیاد لە یەك جۆری خۆراك دەخۆن، ئەمەش هەرگیز رێگەیەكی تەندروستییانە نییە. (تۆوی گوڵەبەڕۆژە Sunflower seeds) یەكێكە لەم خۆراكانە. سەرەتا با بزانین تۆوی گوڵەبەڕۆژە چەند كالۆری لەخۆدەگرێت؟

كوپێك گوڵەبەڕۆژە نزیكەی (٨٠٠) كالۆری لەخۆدەگرێت كە دەكاتە (%٤٠)ی پێویستی وزەی ڕۆژانە كە لە دەوری (٢٠٠٠) كالۆری دایە، كەواتە ڕێژە بەرزەكەی وزە یەكێكە لە گرفتەكان كە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش. تۆوی گوڵەبەڕۆژە بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە و ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت، بەڵام بە خۆراكێكی تەواو یان باڵانس دانانرێت، چونكە هێشتا چەندین ماددەی خۆراكی گرنگ ماون كە لە گوڵەبەڕۆژەدا بەدی ناكرێن وەكو (ڤیتامین C) و (ڤیتامین K) بیتا كارۆتین و ماددە دژەئۆكسانەكانی تر، كەواتە ئەو (١٢٠٠) كالۆرییەی كە ماوە پێویستە لەو خۆراكانە وەربگیرێت كە ئەو ماددە خۆراكییانە لەخۆدەگرن. خواردنی بڕی زۆر لە هەر جۆرێكی خۆراك هەتا ئەگەر بەهایەكی بەرزیشی هەبێت وەكو تۆوی گوڵەبەڕۆژە كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر تەندروستی.

ئەلبوومی وێنە

دەستکاری