قەزای مووسڵ (بە عەرەبی: قضاء الموصل، بە ئینگلیزی: Al-Mosul District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شاری مووسڵە.[٢] حەمدانیە لە ناوچە جێناکۆکەکانی کوردنشینە بە تایبەت بەشی ڕۆژھەڵاتی شاری مووسڵ کە ناحیەی باشیک دەگرێتەوە و شوێنی مێژوویی کورد و ئاشوورییەکانە. قەزاکە پێنج ناحیەی ھەیە بە ناوەکانی بەعشیقە، گەیارە، شورە، حەمام عەلیل و موحەلەبیە. زۆرینەی عەرەب و کوردی(شەبەک و ئێزیدی)ە لەگەڵ کەمینەیەکی ئاشوورییەکان و تورکمان.[٣]

قەزای مووسڵ
نەخشەی قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوادا، قەزای حەمدانیە بە ڕەنگی زەرد نیشان دراوە
Map
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای نەینەوا
مەڵبەندمووسڵ
بوون بە قەزالە دێر زەمانەوە
ڕووبەر
 • سەرجەم٤٬٤٧١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٧٢٦ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
٢٥٤ مەتر (٨٣٣ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٬٤٣٢٬٢٣٠
 • چڕی٣٢٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتووموسڵاوی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی و کرمانجیعەرەبی، سوریانی و تورکمانی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعەمەسیحی، یارسانی و ئێزیدی
 • ب پ م(٢٠١٧)٠،٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

جوگرافیا دەستکاری

قەزای تلکێف ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:[٤]

مێژوو دەستکاری

تا پێکھێنانی دەوڵەتی عێراقی تازە لە ساڵی ١٩٢٦، قەزای مووسڵ لە ناحیەی بەردەڕەش(العشائر السبعة) و ناحیەی شێخان پێکھاتبوو، پاش ساڵی ١٩٢٦ ناحیەی بەردەڕەش بە قەزای ئاکرێوە لکێندراو ناحیەی شێخانیش کرایە قەزای شێخان، لە بەرامبەر ئەمەدا ھەندێ ناحیەی کە دامەزران بۆ قەزای مووسڵ زۆرینەیان لە ناوچە عەرەبییەکان بوون تەنھا ناحیەی باشیک نەبێت کە لە ناوچە کوردییەکان بوو.[٦]

کارگێڕی دەستکاری

بە پێی دابەشکردنی کارگێڕی دەوڵەتی عێراقی ساڵی ١٩٨٧ قەزای مووسڵ لەم یەکە کارگێڕیانە پێکھاتووە:[٧]

  • ناحیەی بەعشیقە
  • ناحیەی حەمام عەلیل
  • ناحیەی شورە
  • ناحیەی گەیارە
  • ناحیەی موحەلەبیە


دانیشتووان دەستکاری

پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکەش بەم جۆرەیە:

  • بە پلەی یەکەمعەرەب لە ھۆزەکانی شەممەر و جبور پێکھاتوون و لە باشوورو ڕۆژاوای قەزاکەدا بڵاو بوونەتەوە.
  • بە پلەی دووەم کوردەکان: کە ژمارەیەکی زۆریان لە گوندەکانی باکوور و ڕۆژھەڵات و ناحیەی بەعشیقە بڵاوبوونەتەوە.
  • بە پلەی سێیەم مەسیحی: کلدانەکان(یاعقوبیەکان):لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی قەزاکەدا بڵاو بوونەتەوە.[٨]

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  4. ^ https://www.parliament.krd/
  5. ^ خەسرۆ گۆران. کورد لە پارێزگای مووسڵ(کوردی).
  6. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  7. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان(کوردی).
  8. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا(کوردی).