دەروازە:مۆسیقای کوردی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١

دەروازە:مۆسیقای کوردی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

مەزھەر خالقی (لە دایکبوون ئابی ١٩٣٨) گۆرانیبێژێکی بەتوانای کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، بەناوبانگە بە میوزیکی فۆلکلۆری کوردی. لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لە دایک بووە. لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایییەوە، دەستی بە کاری ھونەری کردووە و لە لای ڕۆستەم مۆقەدەس فێری سۆلفێچ و مەقامی فارسی کراوە، ساڵانی دواتر لای حەسەن کامکار پەرەی بە زانستی گۆرانی و مەقامات داوە، ھەروەھا لە چالاکی شانۆیی و وەرزشی قوتابخانەکەیدا، بەشداری کردووھو لەلایان بەڕێوبەری پەروەردەی سنەوە خەڵات کراوە. تا ساڵی ١٩٥٦ ھەموو ڕۆژانی چوارشەممەیک، لەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی ڕادیۆ سنەدا، گۆرانی پێشکەش کردووە، گۆرانییەکان تەنھا بڵاو بوونەتەوە و تۆمار نەبوون، کە لەلاین سێ ئۆرکیسترای ئەو سەردەمەی ڕادیۆ سنە (خوێندکاران، سوپا، ڕادیۆ سنە- کە ئەمەی دواییان بە سەرپەرەشتی حەسەن کامکار بووە) کاری مووزیکیان بۆ کراوە. ساڵی ١٩٥٧ بۆ ماوەیەک لە شاری سەقز مامۆستای ناوەندی بووە. ساڵی ١٩٥٨ شاری سنەی بە جێ ھێشتووە و لە زانکۆی تاران وەرگیراوە و لە ھەمان زانکۆدا بەکالۆریۆسی لە فیزیک و دواتریش ماستەری لە بەڕێوەبەرایەتیی پیشەسازیدا، بەدەست ھێناوە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢

دەروازە:مۆسیقای کوردی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢

عەدنان کەریم ھونەرمەند، گۆرانیبێژ و مۆسیقازانی کورد، خەڵکی شاری کەرکووک و دانیشتووی شاری سلێمانییە. عەدنان کەریم لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری کەرکووک لە دایک بووە، و لە بنچینەدا خەڵکی دێی ژاژڵەی سەر بەناوچەی شارباژێڕە. لە شاری سلێمانی ژیانی منداڵی و سەرەتای ژیانی ھونەری گەشەی سەندووە. ساڵی ١٩٨٥ بەشی نیگارکێشانی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٩١دا کوردستانی بەجێھێشتو‌وە و ئێستا لە سوید لەگەڵ مھاباد خانی ھاوسەری و سێ منداڵەکەی لە شاری ئوپسالا دەژین. سەرەتای کاری ھونەریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی بە گۆرانیی دەسماڵێ. پاشان لە ساڵی ١٩٨٠دا، گۆرانیی کازیوەی لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی تۆمار کرد بۆ شانۆگەریی زەلکاو، کە بەرھەمێکی شانۆیی تیپی شانۆی پێشڕەوی کوردی بوو لە سلێمانی. ئەم گورانییە کە لە ئامادەکردنی دلێر ئیبراھیم و ئاوازی ئارام خەچەدوریان بوو، سەرەتایەکی باش بوو بۆ ناسینەوەی دەنگی خۆی و تایبەتمەندێتی ھەڵبژاردنی ڕەوتی ھونەری.

ساڵی ١٩٨٣، گۆرانیی شەوی تاریک و بێدەنگی تۆمار دەکات لە ئامادە کردنی ئەنوەر قەرەداغی. لە ھەمان ساڵدا پەیوەندی کردووە بە تیپی مۆسیقای نەورۆزەوە کە سەر بە تیپی موسیقای سلێمانی بوو و عوسمان محەمەد سەرپەرشتی دەکرد.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣

دەروازە:مۆسیقای کوردی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٣ ناسر ڕەزازی (لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٥، سنە) یەکێک لە گورانیبێژەکانی کوردە کە توانیویەتی بە ھەموو زاراوەکانی کوردی گۆرانی بڵێت. لە ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٥ لە شاری سنە لەدایکبوو و ھەر لەوێدا دەستی بە گۆرانی وتن کرد. لە تەمەنی گەنجیدا دا چەند کاسێتی تۆمار کرد و تاکوو لە ئێران شۆڕش کرا و ناسر بوو بە ئەندامی کۆمەڵە و دوای ماوەیەک چوو بۆ ئەورووپا و لەوێ لەسەر ئیشی ھونەریی بەردەوام بوو. لە دوای ڕووخانی رژێمی سەددام گەڕایەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

مەرزیە فەریقی گۆرانیبێژی کورد، ھاوسەری ناسر رەزازی بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە نەشتەرگەرییەکی دڵدا گیانی لەدەست دا. لە دوای مەرزییەوە، ناسر ژنێکی تری ھێناوە بە نێوی ئێران کە دانیشتوی مەریوان بوو.

ناسر دوو کوڕ و کچێکی ھەیە بە ناوەکانی: کاردۆ، ماردین و دڵنیا. دڵنیا ڕەزازیش ئێستا گۆرانیبێژە.

ناسر ڕەزازی ھاوینی ١٩٥٥ لە سنە لە بنەماڵەیەکی دەستکورت و قەرەباڵغدا لەدایکبووە. لە ٦ ساڵیدا دەچێتە خوێندنگای ھیدایەتی سنە. ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ مەرزیە فەریقی زەماوەند دەکات. لە دوای وەرگرتنی دیپلۆمی وێژە دەکرێ بە مامۆستای سەرەتایی بەڵام پێش ئەوەی کارەکەی دەست پێبکات، ڕاپەڕینی ١٩٧٩ی ئێران ڕوو ئەدات پاشان دەخرێتە زیندان. لە دوای ڕزگار بوونی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا دەچنە شاخ و دەبن بە پێشمەرگەی کۆمەڵە. ساڵی ١٩٨٥ لە دوای وازھێنان لە پێشمەرگایەتی لەگەڵ مەرزیە و دوو منداڵەکەی دڵنیا و ماردین پەنا دەبەن بۆ وڵاتی سوید. لەوێ دەبن بە خاوەنی کوڕێکی تر بە ناوی کاردۆ. ساڵی ٢٠٠٤ دەگەڕێنەوە بۆ باشووری کوردستان و لە شارۆچکەی دووکان نیشتەجێ دەبن.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤

دەروازە:مۆسیقای کوردی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٤

شڤان پەروەر (لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٥٥) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە. شڤان پەروەر لە بواری مۆسیقای کوردیدا زۆر چالاک بووە و زیاتر لە ٢٥ ئەلبۆمی پێشکەش کردووە. ھەروەھا ھۆنەر، نووسەر، مامۆستای مۆسیقا و ژەنیاریشە. بە ھۆی شۆڕشگێڕی و ھەڵوێستە سیاسییەکانیەوە لە میدیاکاندا زۆر ناوی لێ دەبرێت.

ھەر لە تەمەنی گەنجییەوە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن. بە ھۆی مەترسیی دەستبەسەرکردنی لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە ساڵی ١٩٧٦ وڵاتی بە جێ ھێشت و بوو بە دانیشتووی ئەڵمانیا. تا ئێستاش نەگەڕاوەتە بۆ تورکیا. ساڵی ٢٠٠٤ لە ئەڵمانیا ڕێکخراوی کولتوریی نێونەتەوەیی شڤان پەروەری (Şivan Perwer International Culture Foundation) دامەزراند.

ئەلبۆمی «من بێریا تە کریە» خەڵاتی Grands prix du Disque et Audiovisuels (گرنگترین خەڵاتی مۆسیقای فەڕەنسا) ساڵی ٢٠٠٤ی لە بەشی مۆسیقای جیھاندا بردەوە. داوا لە شڤان پەروەر کرا لە کردنەوەی کەناڵی TRT6 لە سەرەتای ٢٠٠٩دا بەشداری بکات، بەڵام قەبووڵی نەکرد. لە ٩/١/٢٠٠٩ کەناڵی TRT6 بەرنامەیەکی بەڵگەیی لە ژیانی شڤان پەروەر بڵاو کردەوە.

لە ١٦/٨/٢٠٠٩ شڤان پەروەر و چەند ھاوڕێی لە کاتی فیلم گرتن لە نزیکی تافگەکانی نیاگارا، بە ھەڵە لە لایەن پۆلیسی کەنەدا دەستگیر کرا و دوای ماوەیەکی کورت ئازاد کرا. مەسعوود بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی حکوومەتی ھەرێم خوازیاری داوای لێبوردن کردنی Stephen Harper سەرۆک وەزیرانی ئەو دەمی کەنەدا بوون.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥

دەروازە:مۆسیقای کوردی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٥

جوان حاجۆ (بە لاتینی: Ciwan Haco، لەدایکبووی ١٩٥٧) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە. جوان حاجۆ لە ١٧ی ئابی ١٩٥٧ لە تربەسپیێ لە ناوچەی قامیشلۆ لە دایک بووە. جوان لە بنەماڵەی حاجۆ ئاغایە کە لە دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ناوچەی مێردینیان بەجێ ھێشتووە. ھەر لە منداڵیەوە بە دوای مۆسیقاوە بووە و لە ١٧ ساڵیدا بۆ یەکەم جاری لە شوێنێکی گشتیدا گۆرانیی وتووە. لە ١٩٧٩ کوردستان بە جێ دەھێڵێت و لە ئاڵمانیا لە زانکۆی Ruhr University Bochum خوێندنی مۆسیقا دەست پێ دەکات. لەو ماوەیەدا مۆسیقازانە ئاڵمانییەکان وەک Udo Herbst کاریگەرییان لەسەری داناوە. ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوە کە بە مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی و بە تایبەتمەندییەکانی مۆسیقای پۆپ و ڕۆکی ئەورووپی شێوازێکی نووژەن و تایبەتی خۆی پێک بێنێت. مانەوەی لە نۆرویژ و کارکردن لەگەڵ مۆسیقازانی ئەوێ ئەزموونی جوان حاجۆیان پڕپیتتر کردەوە. لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕێگەی پێ درا لە تورکیا کۆنسەرت بگێڕێت کە پێشوازییەکی زۆر مەزنی لێ کرا. لە دوای ١٩٩٩ کە ژیانی ھاوبەشی پێکھێنا دەقی سترانەکانی جوان حاجۆ گۆڕانکاری بە خۆوە بینی و لە شێوازێکی شۆڕشگێڕانەوە بەرەو باسی جوانییەکانی ژیان و ئەوینەوە ڕۆیشت. ھەروەھا جوان حاجۆ لە فیلمی دۆڵ (٢٠٠٧) لە دەرھێنانی ھونەر سەلیم ڕۆڵی ھەبووە.


زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦

دەروازە:مۆسیقای کوردی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٦

شارام نازری گۆرانیبێژی ناوداری ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری کرماشان لەدایکبووە، تا ئێستاش ژیانی لە وڵاتی ئێران بەسەر دەبات. زۆربەی کارەکانی شارام نازری لە بەشی فارسیدا لە سەر شێعرەکانی مەولانای ڕۆمی و حافزە، ئەو ھەروەھا لە سەر شێعری نوێی فارسیش کاری کردوە. ھەروەھا مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی یەکێک لە بەشە گرنگەکانی کارەکانی شارام نازرییە و لە زۆربەی کۆنسێرتەکانیدا کاری کوردیشی ھەیە. شارام نازری لە ساڵی ٢٠١٤دا داھاتی یەک ساڵی کاری خۆی بەخشی بە کچە قوربانییەکانی ئاگر بەربوونی قوتابخانەکەی شیناوێ.

شارام نازری لە کۆڵانی یەخچاڵیی لە گەڕەکی بەرزەدەماخ لە شاری کرماشان، لە بنەماڵەیێکی کورد و ناسیاوی شیعر و مۆسیقا لەدایک بوو. شارام دەنگە دڵڕفێنەکەی لە دایک و باوکیەوە بۆ ماوەتەوە و ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە بە ھۆی دایکیەوە لە گەڵ شیعر و گۆرانی ئاشنا بوو.باوکیشی دەنگێکی نەرمی بوو و لەگەڵ شارەزایی لە گوشە و ڕەدیفی میلۆدیە ئێرانیەکان، سێتاریشی دەژەنی. باوکی کەڵکی لە شێوازی پێشینان و گۆرانیبێژانی ئەو دەڤەرە بە تایبەت " شێخ داوودی" گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەو سەردەمە وەرگرتووە و ئەوەی لە ھونەر بوویەتی ناویەتت بەردەست کوڕەکەی.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧

دەروازە:مۆسیقای کوردی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٧ ئەیوب عەلی (لە دایکبووی ١٩٧٣، سەنگاو، چەمچەماڵ) گۆرانیبێژێکی کورد، بە زاراوەی سۆرانی گۆرانی دەڵێت، چەند بەرهەمێکیشی ھەیە بەزاری کرمانجی.

ئەیوب عەلی قۆناغی خوێندن سەرەتایی لە شارۆچکەی سەنگاو تەواوکردووە، دواتر چۆتە سلێمانی خوێندنی ئامادەیی تەواوکردووە. دواتر لە ساڵی ١٩٩٣ دەچێتە زانکۆ، ئەیوب بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری میکانیک بەدەستھێناوە لە زانکۆی سەلاحەدین لە ساڵی ١٩٩٨. ئەیوب عەلی لە قۆناغی زانکۆدا چالاکییەکانی لەبواری میوزیک و گۆرانی دەستپێکرد بەبەشداریکردن لە چالاکی و گرووپەکانی ناو زانکۆ، دواتریش لە ساڵانی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٨ لە ڕادیۆ کوردییەکان گۆرانی تۆمارکرد.

لە ساڵی ١٩٩٩، کوردستانی جێھێشت و ڕوویکردە ئینگلتەرا و ئێستاش لەوێ دەژی. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣، گۆرانی «دڵم مەشکێنە» ی بڵاوکردەوە بەدەنگی خۆی کە ئاواز و تێکستی خۆی دایڕشتبوو. لە ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٦ دوو ئەلبوومی گۆرانی بەناوەکانی «خە‌مێکی بێ کۆتایی» و «ماڵئاوایی» بڵاوکردەوە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٧٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٨٩

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٠

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩١

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٢

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٣

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٤

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٥

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٦

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٧

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٨

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٩٩