شارام نازری (بە فارسی: شهرام ناظری؛[٢][٣][٤] لەدایکبووی ١٨ی شوباتی ١٩٥٠[١]) مۆسیقازانێکی دیاری بە ڕەچەڵەک کوردی خەڵکی کرماشانە،[٥] کە لە ھەردوو مۆسیقای کوردی و ئێرانیدا کاردەکات.[٦] لەگەڵ مۆسیقازانانی تری ئێرانی وەک جەلیل شەھناز، حوسێن عەلیزادە، جەلال زولفنوون، پەروێز مەشکاتیان، و فەرامەرز پایوەردا بەریەککەوتنی ھەبووە. ھەروەھا لەگەڵ حافزی کوڕیشیدا کاریکردووە.

شارام نازری
شارام نازری لە ٢٠١٧
شارام نازری لە ٢٠١٧
زانیارییەکان
لەدایکبووی (١٩٥٠-٠٢-١٨) ١٨ی شوباتی ١٩٥٠ (تەمەن ٧٤ ساڵ)[١]
کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان[١]
چەشنەکانمۆسیقای کوردی، مۆسیقای سونەتیی ئێرانی
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، مۆسیقادانەر
ئامێرەکانسێتار
ساڵانی چالاکبوون١٩٥٨–ئێستا
وێبگەwww.nazerismusic.com

نازری یەکەم مۆسیقازان بوو کە شیعری مەولانای ڕۆمی ھێنایە مۆسیقای فارسییەوە، و بووە ھۆی دروستبوونی نەریتی مۆسیقای سۆفیگەری لە ھەردوو مۆسیقای کوردی و مۆسیقای سونەتیی ئێرانیدا.[١] کریسچن ساینس مۆنیتەر نازناوی «پاڤارۆتیی ئێران» ی داوەتێ.[٧]

 
نازری بە منداڵی

شارام نازری لە ١٨ی شوباتی ١٩٥٠، لە کۆڵانی یەخچاڵی گەڕەکی بەرزەدەماخی کرماشان، لە خێزانێکی کورددا لەدایکبووە کە ئاشنای شیعر و مۆسیقا بوون. لەلایەن دایکییەوە ئاشنای مۆسیقا و شیعر بووە؛ باوکیشی دەنگێکی خۆشی ھەبووە و لەگەڵ شارەزایی لە گۆشە و ڕەدیفەکانی میلۆدیی ئێرانی، سێتاریشی ژەنیوە. باوکی کەڵکی لە شێوازە پێشینەکان و گۆرانیبێژانی ئەو دەڤەرە وەرگرتووە، بە تایبەتیش «شێخ داوودی». مامۆستا پەروێز خان پوورنازری، ناسراو بە حاجی خان، گەورەی ئەو خێزانە بووە و لە قوتابییەکانی دەروێش خان و کۆلۆنێڵ وەزیری بووە. زۆربەی شارەزایانی مۆسیقای کرماشان لەسەر دەستی ئەو فێری نۆتە و مۆسیقای سونەتیی ئێرانی بوون. بەھۆی ئەمەوە شارام نازری توانی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا یەکەم بەرنامەی ھونەریی خۆی لە ڕادیۆی کرماشان پێشکەش بکات. لە تەمەنی ١١ ساڵیشدا توانی چەند بەرنامەیەکی تری مۆسیقیی پێشکەش بکات.

بڕێک لە ئالبۆمەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب پ «Iran Chamber Society: Iranian Music: Shahram Nazeri». iranchamber.com. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ «Şehram Nazirî hêjeyî xelata mafên mirov a Îranê hat dîtin». Rûdaw (بە کوردی). ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ «شارام نازری لە ماڵمۆ و ستۆکھۆڵم دەڕواتە سەر ستەیج». jamekurdi (بە کوردی). 2019. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  4. ^ «درباره شهرام ناظری». IRNA (بە فارسی). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ https://www.encyclopedia.com/international/encyclopedias-almanacs-transcripts-and-maps/nazeri-shahram-1950
  6. ^ http://www.iranchamber.com/music/snazeri/shahram_nazeri.php
  7. ^ «Iran's Pavarotti: Sharam Nazeri». The Christian Science Monitor. ١١ی حوزەیرانی ١٩٩٧. ISSN ٠٨٨٢-٧٧٢٩. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری