حافز
حافز (بە فارسی: حافظ) شاعیری ناسراوی فارس، ناوی کامڵی خواجە شەمسەددین حافزی شیرازییە. حافز لە شیعری فارسی و بە تایبەت لە غەزەل نووسیندا دەستی باڵای ھەبووە. دیوانی حافز یەکێک لە ناسراوترین و خۆشەویستترین دیوانە شیعرییەکانە لە فارسیدا تا ڕادەیەک کە فاڵی پێ دەگرنەوە و نیازی لێ دەخوازن. غەزەلی حافز لەوپەڕی تەڕوبڕی و نەرمونیانیدان و، ھاوکات بیری فەلسەفی و کۆمەڵایەتی و ڕووناکبیرانەشی لەگەڵ لێک داون. دیارترین شاعیرێک کە حافزی شیرازی کەڵکی لە شیعرەکانی وەرگرتووە و جێپەنجەی بە سەر شێعرەکانی حافزەوە ڕوون و ئاشکرایە «خاجووی کرمانی»یە. خاجوو شاعیرێکی ھاوچەرخ و بەتەمەنتر لە حافز بووە و، لێکۆلەران کۆڵێک لێکچوونیان لە نێواندا دۆزیونەتەوە. ھەڵبەت حافز بیرۆکەکانی لە خاجوو وەرگرتووە و بە سیحری قەڵەمی خۆی نەخشاندوونی و شیعری خاجووی خستووەتە پەراوێزەوە.
حافز | |
---|---|
خواجه شمسالدین محمد حافظ شیرازی | |
لەدایکبوون | بەن. ١٣٢٥ شیراز (Muzaffarids of Iran) |
مەرگ | ١٣٨٩ (بە تەمەنی ھەڵە: Need valid year, month, day
) شیراز (Timurid Empire) |
گۆڕ | Tomb of Hafez |
پیشە | شاعیر، ھۆنراوەنووس، نووسەر |
کارەکان | The Divān of Hafez |
شێواز | شیعری گۆرانی |
ژیان
دەستکاریحافز لە سەدەی ھەشتەمی کۆچی لە شیرازدا لە دایک بووە و زانیاری لە بارەی ژیانی زۆر کەمە. حافز زۆر سەفەری نەکردووە و لە شیرازدا ماوەتەوە و ھەر لەوێش کۆچی دواییی کردووە و گۆڕەکەشی ھەر لەو شارەدایە. مەزارەکەی یەکێک لە ڕازاوەترین مەزارەکانی شاعیرانی دنیایە و ڕۆژانە سەدان گەشتیار و وێژە و ئەدەبیاتدۆست سەردانی دەکەن و، ئێستا کەوتووەتە نێو شاری شیرازەوە.
کاریگەری لەسەر شاعیرانی کورد
دەستکاریحافز لەو شاعیرانەیە کە جێپەنجەی لەسەر زۆرێک لە شاعیرانی کورد داناوە و قەدر و حورمەتی زۆر بووە لەلایان. لەو شاعیرانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر ناری، مەحوی و مەلای جزیری کە لە شیعرەکانیاندا بە ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ ئاماژەیان بە شیعری حافز کردووە.[١]
وەرگێڕان بە کوردی
دەستکاریئەم بەرھەمانە لە حافز کراونەتە کوردی:
- شەونم، وەرگێڕانی سەد غەزەلی حافز بە کوردی سۆرانی، عەباس حەقیقی، ورمێ: پەخشانەی سەلاحەدینی ئەییووبی.
- تاڤگەی ئەوین، وەرگێڕانی کۆی غەزەلەکانی حافز بە کوردی سۆرانی، عومەر ساڵحی ساحێو، سنە: زانکۆی کوردستان.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ پارسا، سید احمد. ١٣٨٨. تأثیرپذیری شاعران کرد ایران و عراق از حافظ شیرازی، تھران: مؤسسۀ تألیف، ترجمە و نشر آثار ھنریِ متن، چاپ اول.
- خرّمشاھی، بھاءالدّین. ذھن و زبان حافظ، چاپ ھفتم، انتشارات ناھید، تھران، ١٣٨٠، ISBN 964-6205-18-6
- دیوانی ناری، لێکۆڵینەوەی کاکەی فەلاح، سلێمانی، ١٩٨٦
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حافز تێدایە. |