تاڤگەی ئەوین ناوی حەوتەمین بەرھەمی چاپکراوی «مامۆستا مەلا عومەری ساڵحی(کۆلیل)»ە، کە وەرگێڕاوی کۆمەڵە غەزەلیاتی «حافزی شیرازی»یە بۆ سەر زمانی کوردی. وەرگێڕانی شاکارە ئەدەبییەکانی جیھانی، پێویستییەکی پەرتووکخانەی کوردییە و بێ‌گومان دیوانی حافزیش یەکێکە لەو شاکارانە، کە ئاوازەی گەیشتووەتە وڵاتانی دوور و نزیک و بە زۆربەی زمانە زیندووەکانی ئەمڕۆش وەرگێڕدراوەتەوە. ئێستا ئیتر حافز تایبەت بە سنووری زمانێکی دیاریکراو نییە و دەیان نەتەوەی دنیای ئێمە بە زمانی زگماک دەیخوێننەوە و چێژی لێوەردەگرن. مامۆستا مەلا عومەری ساڵحی، بە پاڵپشتی ئەزموونێکی ئەدەبیی دەوڵەمەندەوە، ھەوڵێکی پتر لە ٣ ساڵەی بۆ ئەم وەرگێڕانە دا و لە ئاستانەی حەفتایەمین ساڵی تەمەنیدا، شیاوترین یادگاریی خۆی پێشکەش بە کتێبخانە کوردی کرد. لە بابەت تایبەتمەندییەکانی ئەم ھەنگاوە گرینگەوە، باشتر وایە تاڤگەی ئەوین ھەڵدەینەوە و لە زمان مامۆستا ساڵحی‌یەوە ببیسین:

«گەلێک جێگای شانازی و بەختەوەرییە کە کارێکی وەھا دژوار و بوێرانە بۆ ھەوەڵ‌جار لە لایەن کۆلیلێکی ھەژارەوە، لە سەر ھەمان کێشی عەرووزی و وەزنی تایبەت بە ھەر کام لە غەزەڵەکان وەرگێڕدراوە. لە پاش وەرگێڕانی ھەر یەک لە غەزەڵەکانی خاجە، بەیتێکیش لە وەرگێڕ، بە یاری‌وەرگرتن لە ھیممەتی لیسانولغەیب، بە دوادێڕی شیعرەکان زیاد کراوە. ھێنانی ئەم تاکەبەیتانە لە پاش ھەر غەزەڵێک، بۆ ئەوە بوو کە ئەو ئارم و مۆرە، جەخت لە سەر ئەوە دانێ ئەم کارە ئەگەر چاکە یا خراو، تەنیا بەرھەمی فرمێسکی ئاڵ و ڕەنجی چەند ساڵەی کۆلیلێکی عاشقە. تا جێگەیەک ڕێگەم بووبێت، ھەوڵم داوە بۆ ئەم وەرگێڕانە لە ھەموو زاراوەکانی کوردەواری کەڵک وەربگرم. ھەڵگەڕاندنەوەی دەقاودەق و وشە بە وشە، بە تایبەت لە شیعردا کە تژییە لە چواندن(تەشبیە)، تەوس و توانج(تەعریز)، خوازە(ئیستیعارە)، زیپک و کینایە، و یاسای یەکجار زەریف و جوانکیلە و... کارێکی نەگونج و تەنانەت ناحەزە و ڕەنگە شان و شکۆی شیعرەکەش بخزێنێ. ھەر بەم بۆنەوە لەم کارە خۆم پاراستووە و لە زۆر جێگەدا تەنیا مەبەست و کاکڵەی ھەستی خاجەم ڕەچاو کردووە. بێ‌گومانیشم وتەی شارەزایان لەم بوارەدا ڕاستە کە دەڵێن: وەرگێڕاندن بە مەبەست و ھاوشان، گەلێ دژوارترە لە وەرگێڕاندنی دەقاودەق و ڕاستەوخۆ. ھەرچەند بڕێ شاعیر ئەمجۆرە وەرگێڕاندنانە ناو نانێن تەرجەمە و بە شیعری خۆیان لە قەڵەم ئەدەن و ناسنامەکەی بە نازناوی خۆیانەوە دەردێنن، بەڵام کارێکی وا بە کۆلیلێکی بێ‌تین و ھەژار ناکرێت و ناکەوێ. ھەر وەک خوێنەرانی ھێژا ئاگادارن، گەلێک دیوانی حافز شرۆڤە و چاپ و بڵاو کراوەتەوە کە تا ڕادەیەک لە ڕووی ئەژماری غەزەڵیات، چۆنیەتیی ڕیزبەند و چنینی غەزەڵەکان و... جیاوازییان لەگەڵ یەک ھەیە. تاڤگەی ئەوین لە ڕووی دەقی دیوانی حافز، ساغکراوەی عەللامە قەزوێنی، کە بە لێکدانەوەی د. خەلیل خەتیب‌ڕەھبەر لە ساڵی ١٣٦٣ی ھەتاوی لە چاپخانەی سعید نو چاپ و بڵاو کراوەتەوە، وەرگێڕدراوە. بەپێی ئەم نوسخە جێ‌بڕوا و متمانەیە، ئەژماری سەرجەمی غەزەڵەکان دەبێتە ٤٩٤ غەزەڵ و یەک قەسیدە؛ کە لەم تاڤگەی ئەوینەشدا غەزەڵە کوردییەکان ڕاستەوڕاست وەکوو ئەو نوسخە چنراون.»

دوو نموونەی وەرگێڕانەکە لەگەڵ دەقی ئەسڵی، دەخەمە بەر دیدی خوێنەران:

فارسی

بە تیغم گر کشد دستش نگیرموگر تیرم زند منت پذیرم
کمان ابرویت را گو بزن تیرکە پیش دست و بازویت بمیرم
غم گیتی گر از پایم درآردبجز ساغر کە باشد دستگیرم
برآی ای آفتاب صبح امیدکە در دست شب ھجران اسیرم
بە فریادم رس ای پیر خراباتبە یک جرعە جوانم کن کە پیرم
بە گیسوی تو خوردم دوش سوگندکە من از پای تو سر برنگیرم
بسوز این خرقە تقوا تو حافظکە گر آتش شوم در وی نگیرم

کوردی

بە شمشێری برۆ بمکووژە میرممنەتبارم بکەی دڵ کون بە تیرم
بە قوربانی دەس و مێشی دوو چاوتکە ھەر من بۆ مژۆڵانی نەچیرم
خەمی گەردوون لە پامی خست و نەمدیمەگەر ساغەر کەسێ تر دەستگیرم
ھەڵێ ئەی خۆری کازیوەی بەیانیکە شەوگاری غەمت کردی ئەسیرم
ڕەجاڵی کۆمەکم ساقی بە جامێجوانۆ کەی لەشی لەرزۆک و پیرم
بە زولفی تۆ قەسەمخۆرم لە مێژەکە وەک ئەو سەر لە خاکی پات گیرم
لە ئەم خەرقەی ڕیا گڕ بەردە حافزکە ناسووتێ بە تەندووری تەویرم
ھەتا کۆلیلی زولفی وەک شەوی تۆمشەوەق دەڕژێتە ئاسۆی لێوی بیرم

فارسی

یاری اندر کس نمی‌بینیم یاران را چە شددوستی کی آخر آمد دوستداران را چە شد
آب حیوان تیرەگون شد خضر فرخ‌پی کجاستخون چکید از شاخ گل باد بھاران را چە شد
کس نمی‌گوید کە یاری داشت حق دوستیحق‌شناسان را چە حال افتاد یاران را چە شد
لعلی از کان مروت برنیامد سالھاستتابش خورشید و سعی باد و باران را چە شد
شھر یاران بود و خاک مھربانان این دیارمھربانی کی سر آمد شھریاران را چە شد
گوی توفیق و کرامت در میان افکندەاندکس بە میدان درنمی‌آید سواران را چە شد
صد ھزاران گل شکفت و بانگ مرغی برنخاستعندلیبان را چە پیش آمد ھزاران را چە شد
زھرە سازی خوش نمی‌سازد مگر عودش بسوختکس ندارد ذوق مستی میگساران را چە شد
حافظ اسرار الھی کس نمی‌داند خموشاز کە می‌پرسی کە دور روزگاران را چە شد

کوردی

گەل دەسی چاکەی بڕاوە خێڵی یارانم لە کوێنخۆشەویستی کەی بەسەرچوو عەشقی جارانم لە کوێن
ئاوی ژین لیخن ئەرێ خزری موبارەک پێ لە کوێیشاخی گوڵ خوێن قەی دەکاتۆ بای بەھارانم لە کوێن
ھیچ‌کەس ناڵێ کە حەققی وا لە سەر شانم گوڵێکوا ئەمەگدارانی پێزانم بەرارانم لە کوێن
گەوھەرێ چەن ساڵە دەرنایێ لە کانی حاتەمێڕۆژی ڕوون سروەی بەیان ڕێژانی بارانم لە کوێن
شاری یاران و وڵاتی عاشقان بوو زێدەکەمعاشقی کەنگێ وەلاچوو شاریارانم لە کوێن
گۆی جوامێری لە بەینا ھەڵسوکەوتێکی نەماکەس بە مەیدان نایە ئاخۆ شاسوارانم لە کوێن
سەد ھەزاران خونچە پشکووت و مەلێ ئۆفی نەکردچی لە بولبول بێژی قەومابێ دڵارانم لە کوێن
عوودی زوھرەش دەنگی نایە ھەستی ساقی ساز نینمەستی بادەی خەستی دەستی چاوخومارانم لە کوێن
کەس لە ڕازی حەق نەبوو زانا دە حافز بەس بڵێکێ دەزانێ دەوری پێشووی ڕۆژگارانم لە کوێن
مەیکە با کۆلیلی ئەم شارەش لەبەر خۆیۆ بڵێلاوی کوردی دەسفرۆش و وێڵی شارانم لە کوێن

سەرچاوە دەستکاری

  • سەید عەبدوڵڵا سەمەدی [١]
  1. ^ عەبدوڵڵا سەمەدی(کوردی).