عەباس حەقیقی ناسراو بە حەقیقی (لەدایکبووی ١٩٠٢ لە قەرەباغ، بۆکان - مردووی ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە بۆکان) شاعیر و وەرگێڕێکی کورد بوو. ئەو جگە لە ھونراوەکانی خۆی، بە ھۆی وەرگێڕانی گوڵستان و بووستانی سەعدی، کیمیای سعادتی غەزالی و کۆمەڵێک لە غەزەلەکانی حافز بە کوردی ناسراوە.

عەباس حەقیقی
لەدایکبوونعەباس شێخ ئاغای
١٩٠٢
قەرەباغ، بۆکان
مردن١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦
بۆکان
زمانکوردی
نەتەوەکورد
بواری کارکردنشیعر، وەرگێڕان

حەقیقی لە ئێلی دێبۆکری و تایفەی شێخ ئاغا بووە و ساڵی ١٢٨٤ی ھەتاوی لە دایک بووە. بۆ یەکەم جار لە گوندی مەرخوزی سەقز دەستی بە خوێندن کردووە و لە ماڵیش لەلای باوکی (گوڵستان و بووستان)ی سەعدی و (کیمیای سعادت) و کتێبگەلی لەم جۆرەی خوێندووە. لە تەمەنێکی کەمدا باوکی لە دەست داوە و ئیتر خۆی و دایکی ماونەتەوە. حەزی لە شیعر و خوێندنەوەی کتێب بووە و لە چواردە ساڵییەوە شیعری وتووە. بۆ درێژەی خوێندن نێردراوەتە گوندەکانی ئیسکی بەغدا و باخچە و لەوێ ئاوات و خاڵەمین ھاوپۆلی بوون.

ساڵی ١٩٣٤ وەک کارمەند لە شارەکانی بۆکان و مەھاباد نیشتەجێ بووە. لە کۆماری کوردستاندا حەقیقی بە نازناوی (ع. ھونەر) چووەتە جەرگەی خەباتی دژ بە پەھلەوی. بە شیعری «خەوی غەفڵەت» لە گۆڤاری نیشتمان ژمارەکانی ٧، ٨ و ٩دا تەکانێکی بە شیعری نیشتمانی ئەو سەردەمەدا داوە. حەقیقی گوڵستان و بووستانی سەعدی، کیمیای سعادتی غەزالی و سەد غەزەلێکی حافزی بە کوردی وەرگەڕاندووەتەوە. ساڵی ١٩٦٣ لە بۆکان خانەنشین کراوە.

لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا لە ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ (٢٦ی بەفرانباری ١٣٧٥ی ھەتاوی)، ١٢ ڕۆژ دوای گەڕانەوەی لە سەفەرێکی دوو مانگانە بۆ ئاڵمان و ھۆلەند لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان کۆچی دوایی کردووە و ڕۆژێک دواتر بە بەشداری شاعیران و نووسەران و ھونەرمەندان و خەڵکی شاری بۆکان و شارەکانی دەوروبەر لە گۆڕستانی ئەم شارە بە خاک سپێردراوە.[١]

بەرھەمەکان

دەستکاری
  • دیوانی حەقیقی (شیعر لە دوو بەرگدا)[٢]
  • کۆلکەزێڕینە (شیعر)

وەرگێران

دەستکاری

یادەوەرییەکان

دەستکاری

لە بۆکان قوتابخانەیەک و کتێبخانەیەکی گشتی بە ناو عەباس حەقیقی ناو نراوەتەوە. ماڵی عەباس حەقیقی لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن لیژنەی شار و شارداریی بۆکان کڕدرا[٣] و لەتێدا «مۆزەخانەی کەسایەتییە ناودارەکانی بۆکان» ساز کرا. ھەروەھا کۆڵانی تەنیشتی مۆزەخانەکە ناوی «گوزەری حەقیقی»ی لەسەری دانراوە و لە نیسانی ٢٠٢٤ پەیکەرەیەکی عەباس حەقیقیش لەتێدا ھەڵکراوەتەوە.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «ژیاننامە و شیعری مامۆستا عەباس حەقیقی بە کورتی». پێگەی ھەواڵیی ساکا (بە فارسی). لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ «دیوانی شیعرەکانی مامۆستا "عەباس حەقێقی" بڵاو کرایەوە». پێگەی ھەواڵیی مێھر. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ ساکاپرێس: ماڵی مامۆستا حەقیقی دەکرێتە مۆزەخانەی کەسایەتییە ناودارەکانی بۆکان (بە فارسی)، نووسراو لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨؛ سەردان لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤.
  4. ^ کوردپرێس: پەیکەرەی مامۆستا «عەباس حەقیقی» لە گۆزەری حەقیقی دانرا (بە فارسی)، نووسراو لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری