قەرەباغ (بە ئازەری: Qarabağ، بە ئەرمەنی: Ղարաբաղ) ھەرێمێکە، کەوتووەتە ڕۆژھەڵاتی ئەرمەنستان و باشووری ڕۆژاوای ئازەربایجان. درێژ دەبێتەوە لە کوێستانەکانی قەفقاسی لێسەر بەرەو خوارەوەی نزمایی نێوان ڕووبارەکانی کورا و ئاراس.

قەرەباغ
وڵاتئازەربایجان
پۆتانی شوێن٤٠°٠′٥٧″N ٤٦°٤٠′٥٠″E
Map

ناو دەستکاری

لە زمانی ئازەربایجانی وشەی «قەرە» بە واتای (ڕەش) دێت و «باغ» بە واتای (باخچە) دێت، واتا «باخچەی ڕەش»، لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک گریمانەی تر ھەن. لە کوردی کەڵە باغ بە واتای باغی گەورە دێت و لەوە ئەچێ دوای دەسەڵاتی تورک ئەو وشەیە گوردراوە بۆ قەرەی تورکی و لەگەڵ وشەی کوردی باخ وشەی نامۆ و بێ مەعنای باخی رەشیان لێ ساز کردووە. [١]

جوگرافیا و مێژوو دەستکاری

 
نەخشەی قەرەباغ، لە فەرھەنگی بروکھاوس و ئیفرۆن ئینسلۆپیدیک

قەرەباغ ھەرێمیکی جوگرافییە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەرمەنستان و باشووری ڕۆژاوا ئازەربایجان، و ڕووبەری قەرەباغ بە ٤٤٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە مەزەندە دەکرێت ئەم ھەرێمە ھەردەم کێشەی سیاسی و داگیرکردنی لەلایەن ولاتانی دەورووبەر ھەبووە، کەدواتر لە پەیمانی گوڵستان ئەم ھەرێمە لەلایەن دەوڵەتی ئێران بۆ ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی دەستی بۆ ھەڵگیرا

لە ساڵی ١٩١٨دا کۆماری ئازەربایجانی و کۆماری ئەرمینیا دامەزرا، قەرەباغ کەوتە ژێردەستی کۆماری ئازەربایجانی،[٢] کەدواتر لە ساڵی ١٩٢٠دا یەکێتی سۆڤیەت بنکەی لە ھەردوو وڵاتدا دامەزراند

چەند ڕۆژێک پێش ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت، لە ساڵی ١٩٩١دا ھەرێمی قەرەباغ ڕیفراندۆم ئەنجامدرا. کە ٩٩٬٨٩ی٪ بەشداربووان بە بەڵی دەنگیان بە سەربەخۆییدا بۆ ئەم ھەرێمە،[٣] کە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت، ئەرمەنستان ھێرشی کردە سەر ئازەربایجان، کە لە نیسان-تشرینی دووەمی ١٩٩٣ دەستبەسەر ھەرێمی ناگۆرنۆ-قەرەباغ و حەوت ھەرێمەکەی دراوسێدا گرت[٤][٥]

لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا، شەڕ لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستا لەھەرێمەکەدا ڕوویدا، کە ھەردوولایەن کوژراو و بریندار لێکەوتەووە[٦][٧]

زەنگیزور کوێستان یان ناوچە شاخاوییەکان زەوی نزمەکان
 
 
 
ئەرمینیا:

ناکۆکی لەسەر:

ناکۆکی لەسەر: ئازەربایجان:

زاری قەرەباغ دەستکاری

دانیشتووانی ئەرمەنی ھەرێمەکە بە زاری قەرەباغیی ئەرمەنی قسە دەکەن، کە بە زۆری لەلایەن زمانەکانی فارسی، ڕووسی و تورکییەوە کاریگەری لەسەر دروست بووە.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Nagorno-Karabakh, also spelled Nagorno-Karabach, Azerbaijani Dağlıq Qarabağ". archive.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ See Hovannisian, Richard G. The Republic of Armenia: The First Year, 1918-1919. Berkeley: University of California, 1971, pp. 162ff, 178–194. ISBN 0-5200-1984-9; idem, The Republic of Armenia: From London to Sevres, February - August 1920, Vol. 3. Berkeley: University of California Press, 131-172. ISBN 0-5200-8803-4; Arsène Saparov. Why Autonomy? The Making of NagornoKarabakh Autonomous Region 1918–1925 (англ.) // Europa–Asia Studies. — Ann Arbor: University of Michigan, 2012. — March (vol. 64, no. 2). — P. 281—323..
  3. ^ De Waal. Black Garden, p. 85.
  4. ^ "ناگۆرنۆ کاراباخ؛ مێژووی خوێناوی ئەو ھەرێمەی دوو وڵات جەنگی بۆ دەکەن". peyserpress.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ Nagorno-Karabakh belongs to Azerbaijan, The Guardian, 1 October 2020
  6. ^ "Armenia and Azerbaijan erupt into fighting over disputed Nagorno-Karabakh". BBC News. 27 September 2020. Archived from the original on 28 September 2020. Retrieved 27 September 2020.
  7. ^ "Nagorno-Karabakh announces martial law and total mobilization". Reuters. 27 September 2020. Archived from the original on 11 October 2020. Retrieved 27 September 2020. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ De Waal. Black Garden, p. 186.