زانکۆی سەڵاحەدین
زانکۆیەکە لە باشووری کوردستان
(لە زانکۆی سەلاحەدینەوە ڕەوانە کراوە)
زانکۆی سەڵاحەدین دێرینترین زانکۆیە لە باشووری کوردستاندا کە کامپی زانکۆکە ئێستا لە شاری ھەولێری پایتەختە،[١] ئەم زانکۆیە یەکەم جار لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٢ گواسترایەوە بۆ شاری ھەولێر.
زانکۆی سەڵاحەدین Salahaddin University | |
---|---|
زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر | |
دامەزراندن | ١٩٦٨ لە سلێمانی ساڵی ١٩٨١ گوازرایەوە بۆ ھەولێر |
جۆر | میللی، حکومی |
سەرۆکی زانکۆ | کامەران یونس حەمەدئەمین |
شوێن | ھەولێر, پارێزگای ھەولێر, عێراق |
کامپ | ناو شار |
ماڵپەڕ | https://su.edu.krd/ |
زانکۆی سەڵحەدین ئەندامە لە کۆمەڵەی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان.[٢] تاوەکوو ٢٠٠٥ کۆلێژە پزیشکییەکانی ھەولێر لەو زانکۆیە بوو، بەڵام لەو ساڵەوە زانکۆی پزیشکیی ھەولێری لێ جیا بوویەوە. جۆری خوێندن لە زانکۆکە خۆڕایییە بەوەی زانکۆیەکی حکوومییە.[٣] ئێستا دکتۆر کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدینە.[٤][٥]
کۆلێژەکان دەستکاری
کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین بریتین لە:
- کۆلێژی زانست
- کۆلێژی کوشتوکاڵ
- کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری
- کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری
- کۆڵێژی ھونەرە جوانەکان
- کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان
- کۆلێژی پەروەردە
- کۆلێژی یاسا
- کۆلێژی زمان
- کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت
- کۆلێژی ئاداب
- کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان
- کۆلێژی زمان
- کۆلێژی زانستە سیاسییەکان
بڕوانامەکان دەستکاری
لە زانکۆیەکە چەندین بڕوانامە بە خوێندکار دەبەخشێندرێت
- بەکالۆریۆسی زانست (Bachelor of Science)
- بەکالۆریۆسی ھونەر (Bachelor of Arts)
- ماستەر لە زانست (Master of Science)
- ماستەر لە ھونەر (Master of Arts)
- دوکتۆرا (PhD)
- دوکتۆرای پزیشکی - Medical degree (MD)
سەرۆک دەستکاری
- کامەران یونس حەمەدئەمین
دەرچووە ناودیارەکانی زانکۆ دەستکاری
چەندین کەسی ناسراو لە زانکۆی سەلاحەدین خوێندنیان بەکۆتا ھێناوە، لەوانە:
- نەوزاد ھادی پارێزگاری پێشووی ھەولێر
- نووری مالیکی سەرۆککوەزیرانی پێشووی عێراق
- محەممەد عارف
- شەماڵ سائیب ھونەرمەند
- مارف خەزنەدار نووسەری کورد
- فەرھاد پیرباڵ
- فەتحی میرانی
- کەمال خۆشناو
- سەعدی بەرزنجی
- شوکریە ڕەسوول
- کوردستان موکریانی
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "چەند خوێندکارێکی زانکۆی سەلاحەددین: شوێن نییە تێیدا بخەوین". www.rudaw.net. Retrieved 2021-04-19.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "List of IAU Members – IAU". iau-aiu.net. Retrieved 2021-04-19.
- ^ "زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانى کوردستان | وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى". archive.gov.krd. Retrieved 2021-04-19.
- ^ "پ. ی. د.کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر سەردنی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی کرد". زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر (بە کوردی). 2022-02-22. Retrieved 2022-08-10.
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/290620225. Retrieved 2022-08-10.
{{cite web}}
: Missing or empty|title=
(help)