فەرھاد پیرباڵ
فەرھاد پیرباڵ (لەدایکبووی ٢٠ی ئابی ١٩٦١ لە ھەولێر، کوردستان)[٢][٣] نووسەر، فیلسووف، شاعیر، نیگارکێش، ڕەخنەگر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆی کوردە.[٤] خەڵکی کوردستانە و دانیشتووی ھەولێرە.[٥]
فەرھاد پیرباڵ | |
---|---|
لەدایکبوون | [١] | ٢٠ی ئابی ١٩٦١
پەروەردە | زانکۆی سۆربۆن (دکتۆرا لەسەر مێژووی چیرۆکی کوردی)[١] |
پیشە |
|
ھاوسەر |
|
مناڵ(ەکان) | تنۆک و ڕۆدان |
ژیان
دەستکاریفەرھاد پیرباڵ ساڵی ١٩٨٤ زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە،[٣] ھەمان ساڵ چووەتە ڕیزی یەکێتیی نووسەرانی شاخ، ھەر لەناو یەکێتیی نووسەرانی شاخیش یەکەم کتێبی چاپ کردووە کە شانۆنامەیەکە بە ناونیشانی «ماڵاوا ئەی وڵاتەکەم». بۆ ئەوەی خزمەتی سەربازی نەکات چووەتە ئێران، ھەشت مانگ لەوێ ماوەتەوە، دوایی چووەتە ئەڵمانیا ئینجا دانمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە و بە زەمالەی حکوومەتی فەڕەنسا کە لەلایەن ئینستیتیوتی کوردیی پاریسەوە دابەش دەکرا چووەتە فەڕەنسا.[٦]
پیرباڵ مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٤ گەڕاوەتەوە کوردستان، ھەفتەیەک دوای تەواوکردنی دکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری «مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی» لە ساڵی ١٩٩٤ لە زانکۆی سەلاحەدین دامەزراوە.[٢][٧]
فەرھاد پیرباڵ زۆرجار ڕەخنەی لە تێنەگەیشتنی خەڵکی کورد ھەبووە لە بەرامبەر کارەکانی. لە بەرنامەی کەوانەی سوور لە کەناڵی ڕووداو گوتی: «قەرەج شێتەکانی خۆیان فڕێ نادەن، بەڵام ئەنگۆ ئەمنتان فڕێ دایە».[٨][٩] لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩، فەرھاد پیرباڵ ئاگری بەردایە ماڵی وەفایی،[١٠] کە دەزگایەکی کتێبە، لەسەر قسەی خۆی ئەم کارەی کردووە لەبەر ئەوەی مافی بەرھەمەکانی پێ نەدراوە. بەھۆی ئەم کارەیەوە دەستگیر کرا و دواتر لە دادگا ئازاد کرا و لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، داوای لێبوردنی لە دەزگاکە کرد.[١١] دواى ئەوەى لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە زانکۆ دەر کرابوو، بەپێی فەرمانێکى ئەنجومەنى وەزیران لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دووبارە لە زانکۆی سەڵاحەدین دامەزرێندرایەوە.[١٢]
ژیانی خێزانی
دەستکاریفەرھاد پیرباڵ سەرەتا لەگەڵ تەرزە جاف ھاوسەرگیریی کرد، لەگەڵ ئەودا کچ و کوڕێکیان بوو بە ناوی ڕۆدان و تنۆک. دواتر لە تەرزە جاف جیا بوویەوە.[١٣] ساڵی ٢٠١٦ ھاوسەرگیریی دووەمی لەگەڵ ئاڵا دڵشاد کرد کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی حەیاتە. ھەر لە ھەمان ساڵدا لە ئاڵا دڵشاد جیا بووەوە.[١٤]
پیشە و چالاکی
دەستکاریپیرباڵ کاتێک کە لە دانیمارک و ئەڵمانیا بووە، سەرپەرشتیاری بەشی ئەدەب بووە. ھەروەھا وەکوو پەیامنێر و ئەندامی دەستەی نووسەران لە زۆرێک لە گۆڤارەکانی وەکوو خەرمانە و نودەم لە ستۆکھۆڵم، یەکگرتن و دەروازە لە دانمارک، ھیوا لە پاریس، ھەروەھا گەلێک گۆڤاری دیکەش وەکوو دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکان کاری کردووە. ساڵی ١٩٩٤ کە ھاتووەتەوە کوردستان لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەرپرسی لاپەڕە بووە، لە «گۆڤاری وەرگێڕان» سەرنووسەر بووە کە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەردەچوو. ھەروەھا لە زۆر گۆڤار و بڵاوکراوەی دیکە وەکوو نووسەر یان سەرنووسەر بەشدار بووە.
بەرھەمەکان
دەستکاریچیرۆک و ڕۆمان
دەستکاری- پەتاتەخۆرەکان (کۆمەڵەچیرۆک)[٨]
- مولازم تەحسین و شتی تریش [١٥]
- حەوت وێنەی ڕووتی ژنی جەنابی وەزیر (ڕۆمان)
- سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا[١٥]
- منداڵباز (ڕۆمان)[١٥]
- پیاوێکی شەپقەڕەشی پاڵتۆڕەشی پێڵاوشین [١٥]
- عەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری
- ھوتێل ئەورووپا
- حیکایەتەکانی باوکم (ڕۆمان)
- قەبرێکی سێگۆشە. (ڕۆمان)[٥]
- زمانی حەیزەران[٥]
- زێڕی ناو زبڵ
- ڕەئیس ڕەمەزانەکان.[١٥]
- زار و مارەکان[١٥]
- چیم دی؟
- ئەو کتێبانەى ژیانیان گۆڕیم
شانۆنامە
دەستکاری- ماڵئاوا ئەی وڵاتەکەم
- کۆمەڵگای مەدەنی
- بەیانی باش ئەی غەریبی
- باوک (وەرگێڕان)
- سۆزانییە بەڕێزەکە (وەرگێڕان)
- نووسەرێکی گێل
- حەشیشەکێشەکان
- ئەو پیاوەى تەنیا لە کاتى خەودا دنیاى پێ جوان بوو
لێکۆڵینەوە
دەستکاری- وێنەی کورد لە ئەرشیڤی کوردناسەکاندا
- کورد لە دیدی ڕۆژھەڵاتناسەکانەوە
- چەند نامەیەکی فەڕەنسی
- دەستپێکی سەرھەڵدانی پەخشانی کوردی
- سەرچاوەکانی کوردناسی
- ژەنەراڵ شەریف پاشا
- ئینجیل لە مێژووی ئەدەبیاتی کوردیدا.
- کرۆنۆلۆجیای کوردستان[١٦]
- ڕێبازە ئەدەبییەکان، چاپی یەکەم: ٢٠٠٤ چاپی دووەم: ٢٠٠٦
- ئاڵای کوردستان
- کرۆنۆلۆجیاى هەولێر لە کۆنەوە تا ١٩٥٨
- کرۆنۆلۆجیاى کوردستان ٦٢٥پ.ز - ١٩٣٢ز
- مێژووى شانۆ لە ئەدەبیاتى کوردیدا
- وێستگەکانى تازەبوونەوەى شیعری تورکی
- ڕۆژنامەگەریی کوردی بە زمانى فەڕەنسی
شیعر
دەستکاری- پەناھەندەی ژمارە ٣٣٣٣٣ (کۆی شێعرەکان)
- من پیاوێکی عەنتیکەم
- گوڵبژێرێک لە شیعرەکانی ژاک پریڤێر (وەرگێڕان)
- جیاوازییەکانى نێوان من و شێت
- پێنج کتێب و نیو
- خەوننامەی فەرهاد پیرباڵ
- بەڵێ، من عاشقی فرووغی فەڕڕوخزادم (ئەزموونى شیعری)
- قورئان، داپیرەگەورەى کتێبان
فیلم
دەستکاری- حەوت کەم یەک[١٧]
- بیر
ئەو کتێبانەى سەبارەت بە فەرهاد پیرباڵ نووسراون
دەستکاری- ڕەمز و مەغزا لە چیرۆکەکانى فەرهاد پیرباڵدا - نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ئارام ساڵح (٢٠١٢). پڕۆژەی ١٠٠ دیداری بڵاونەکراوە. Vol. بەشی یەکەم (یەکەم ed.). دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. p. ٤٥.
{{cite book}}
:|ڕێکەوتی سەردان=
پێویستی بە|ناونیشان=
ھەیە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|country=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ ئ ا فەرھاد پیرباڵ ئازاددەکرێت؟، ماڵپەڕی ڕووداو، ٢٧ی ئایاری ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئ ا فەرھاد پیرباڵ سەردانی ئارامگەی نەوشیروان مستەفای کرد ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی زەمەن، ڕۆژی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ نووسراوە.
- ^ وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: ھێرشکردنە سەر فەرھاد پیرباڵ ئیدانە دەکەین ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پەردە لەسەر سێ کتێبی "فەرھاد پیرباڵ" لادرا[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ Erbil police arrests well-known Kurdish university lecturer for public insult ١٣ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، بەشی ئینگلیزی لە ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ڕۆژی ١١ی ئازاری ٢٠١٨ نووسراوە.
- ^ Dr. Farhad Pirbal detained on suspicion of burning down library in Erbil ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ئی کورد، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئ ا A Poet Among Potato Eaters: An Introduction to Farhad Pirbal ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی پۆیتری فاوەندەیشن، لەلایەن دەیڤد شۆک لە ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ farhad pirbal qaraj || فەرھاد پیرباڵ قەرەج، ڤیدیۆی یوتیووب. ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ فەرھاد پیرباڵ ئاگری لە "ماڵی وەفایی" بەردا ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ڕۆژی ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ فەرھاد پیرباڵ داوای لێبوردن لە ماڵی وەفایی دەکات ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی خەندان، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ د. فەرهاد پیرباڵ دەگەڕێتەوە زانکۆی سەلاحەددین، ماڵپەڕی ڕووداو، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ھاوسەری یەکەمی فەرھاد پیرباڵ دەبێتە پێشکەشکار ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی سپیدمیدیا، ڕۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ھاوسەری پێشووی فەرھاد پیرباڵ بە چەند وێنەیەک ھەمووان سەرسام دەکات ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی نەتەوە، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦.
- ^ ئ ا ب پ ت ج ھۆتێل ئەورووپای فەرھاد پیرباڵ بۆ دووەم جار چاپ و بڵاو کرایەوە، ماڵپەڕی باسنیوز، ڕۆژی ٢٨ی ئازاری ٢٠١٧ لەلایەن شەریف فەلاح بڵاوکراوەتەوە.
- ^ کۆمەڵەی ئیتحادو تەرەقی ٤ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی چاوی کورد، ڕۆژی ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لەلایەن چۆمان تەقیەدین نووسراوە.
- ^ حەوت کەم یەک ...فیلمێکی نمایشکاری ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی چرا، لەلایەن حەیدەر عەبدولڕەحمان نووسراوە، ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی شیعر
- دەروازەی وێژەی کوردی
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی پارێزگای ھەولێر
- دەروازەی عێراق
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەرھاد پیرباڵ تێدایە. |