کوردستان ٢٤ میدیایەکی کوردییە لە باشووری کوردستان. لە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆن، ڕادیۆ و وێبگەیەک پێک دێت. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکە کرایەوە و، ڕادیۆکەش لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥.[١] نورەدین وەیسی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی کۆمپانیای کوردستان ٢٤یە.

کوردستان ٢٤
وڵات عێراق
زمان کوردی
پێگە سەرەکییەکان ھەولێر، ھەرێمی کوردستان، عێراق
ماڵپەڕ www.kurdistan24.net

کوردستان ٢٤ نزیک بە مەسروور بارزانی لە ڕێبەرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ئێستای ھەرێمی کوردستان وەسف دەکرێت.[٢][٣]

کەناڵی کوردستان ٢٤ پەخشی ڕادیۆیی بە زمانی کوردی پێشکەش دەکات، ئەمە لە هەرێمی کوردستان و بۆ بینەرێکی نێودەوڵەتیش بەردەستە.[٤]

ڕووداوەکان

دەستکاری

نزیک سەعات ١ی شەوی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢، چەند ھێرشێکی مووشەکی کرایە سەر ھەولێر، و بەھۆیەوە زیان بەر باڵەخانەی کوردستان ٢٤ کەوت.[٥] بە وتەی پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو، باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا ئامانجی ھێرشەکە بووە.[٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ كوردستان 24 ده‌ستی به په‌خش كرد - K24
  2. ^ «Independent media fades in Iraqi Kurdistan - Al-Monitor: Independent, trusted coverage of the Middle East». www.al-monitor.com (بە ئینگلیزی). ١ی ئابی ٢٠١٤. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ Kurda، Ahmed (٢١ی ئایاری ٢٠١٦). «Iraqi Kurdish Media: Truth, lies & the Kurdistan24 TV channel». Kurd Net - Ekurd.net Daily News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «ڕادیۆی کوردستان٢٤».
  5. ^ «كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا پشتیوانی بۆ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان24 ده‌ربڕی». www.kurdistan24.net. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ «ئومێد خۆشناو: "ھیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە ھەرێمی کوردستان بوونی نییە"». www.aa.com.tr. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.