ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر (٢٠٢٢)
ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر لە ٢٠٢٢ یەکی نیوەشەوی ١٣ی ئازار ڕوویدا کە ١٢ مووشەک لەلایەن ئێرانەوە بەرەو ھەولێر، ھەرێمی کوردستان ڕەوانە کران.[١][٢] لەو ھێرشەدا مووشەکەکانی فاتیح-١١٠ی سەر بە سوپای پاسداران لە ئێرانەوە ڕەوانەی ھەولێر کران.[٣][٤]
ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر (٢٠٢٢) | |
---|---|
شوێن | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان |
ڕێکەوت | ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ١ی شەو (کاتژمێر ٢٢ی کگھ) |
ئامانج |
|
جۆری ھێرش | ھێرشی مووشەکی |
چەکوچۆڵ(ەکان) | ١٢ مووشەکی فاتیح-١١٠ |
بریندارەکان | ٢ |
تاوانبار | ئێران |
لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئێرانە گوترا کە ئامانجی ئەو ھێرشە، تۆڵەسەندنەوەی کوژراوەکانی ھێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا و لەناوبردنی ناوەندی سیخوڕیی ئیسرائیل لە ھەولێر بووە. ئەو وتانە لەلایەن پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو ڕەتکرایەوە و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە ھیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە ھەرێمی کوردستاندا بوونی نییە. میدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێی ڕاگەیەندراوی سپای پاسداران، ھەواڵەکانی ھێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئیسرائیلیان بڵاو کردەوە، کە ئەو ھەواڵانە لەلایەن ھەندێک لایەنەوە بە «پرۆپاگەندە» ناوی لێبردرا.
زیانەکان
دەستکاریبەھۆی ئەو ھێرشەوە زیان بەر باڵەخانەی کوردستان ٢٤[٥] و چەند شوێنێکی تر کەوت. بە وتەی پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو، باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا ئامانجی ھێرشەکە بووە.[٦]
کاردانەوەکان
دەستکاریمەسعوود بارزانی،[٧][٨] مەسروور بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، بەرھەم ساڵح، مستەفا کازمی، موقتەدا سەدر،[٩][١٠][١١] وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکان[١٢] و ھەروەھا چەندین لایەنی دیکە سەرکۆنەی ئەو ھێرشەیان کرد.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://www.usnews.com/news/world/articles/2022-03-12/multiple-rockets-fall-in-erbil-northern-iraq-state-media
- ^ https://english.alaraby.co.uk/news/multiple-rockets-fall-erbil-northern-iraq
- ^ «IRGC confirms it hit Mossad training centers inside Iraqi Kurdistan». Tehran Times (بە ئینگلیزی). ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ https://www.thedrive.com/the-war-zone/44728/breaking-reported-ballistic-missile-attack-near-u-s-base-in-erbil-iraq ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «كونسوڵی گشتیی فهرهنسا پشتیوانی بۆ رۆژنامهنووسانی كوردستان24 دهربڕی». www.kurdistan24.net. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «ئومێد خۆشناو: "ھیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە ھەرێمی کوردستان بوونی نییە"». www.aa.com.tr. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Iranian Guards claim ballistic missile attacks in Erbil». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Iraqi president says Erbil missile attack was act of terror». The National (بە ئینگلیزی). ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ https://www.jpost.com/breaking-news/article-701103
- ^ «بعد استهداف أربيل بصواريخ إيرانية.. الصدر والبارزاني يطالبان بالتحقيق في وجود مقرات إسرائيلية بالعراق». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «IRGC claims responsibility for missiles towards Iraq». The Jerusalem Post | JPost.com. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Iraqi PM Condemns Erbil Attack, Talks to KRG PM» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.