تەقینەوەکانی ٢٠٠٤ی ھەولێر

(لە ھێرشە تێرۆرستییەکانی ١ی شوباتەوە ڕەوانە کراوە)

تەقینەوەکانی ٢٠٠٤ی ھەولێر کە بە ھێرشە تیرۆرستییەکانی ١ی شوبات ناسراوە، دوو ھێرشی تیرۆرستی بوون کە لە ١ی شوباتی ٢٠٠٤دا لە مەڵبەندی ٣ی ڕێکخستنی ھەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی ٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدرا. ئەو ڕۆژە بەرامبەر بوو لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی جێژنی قوربان و شوێنەکان لە یەک کاتدا کرانە ئامانج.[١] دواتر ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە بەرپرسیارییەتیی ھێرشەکەی گرتە ئەستۆ. ١١٧ کەس لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستدا و ١٣٣ کەسیش بریندار بوون. ئەم ڕووداوە لە ھەولێر، پایتەختی ھەرێمی کوردستان ڕوویدا.[٢]

ھێرشە تیرۆرستییەکانی ١ی شوبات
مۆنۆمێنتی یادگاری ڕووداوەکە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان
شوێنھەولێر، ھەرێمی کوردستان
ڕێکەوت١ی شوباتی ٢٠٠٤
جێژنی قوربان
ئامانجبارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
جۆری ھێرشخۆتەقاندنەوە
مردن(ەکان)١١٧
بریندارەکان١٣٣
ھێرشبەرانئەلقاعیدە

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://www.pukm3.com/index.php/homepage/2013-10-26-17-33-35/2844-2013-01-31-12-08-01[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  2. ^ Amedî, Kovan (2023-02-01). "شەھیدانی ١ی شوبات لە 1ی شوباتی 2004". FKKS. Retrieved 2024-02-02.