تەقینەوەی ٢٠٠٥ی ھەولێر
تەقینەوەی ٢٠٠٥ی ھەولێر ھێرشێکی خۆکوژی بە ئامانجی لێدان لە نووسینگەی پارتە سیاسییە کوردییەکان لە ھەولێر، پایتەختی ھەرێمی کوردستان بوو کە ڕێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٠٥ ڕوویدا.[١] ھێرشەکە لە جۆری خۆکووژی بوو و لە کاتێکدا خەڵک لە دەرەوەی ناوەندێکی دامەزراوەییی پۆلیس کۆببوونەوە ڕوویدا. ئەنسارولسوننە بەرپرسیارییەتیی ڕووداوەکەی گرتە ئەستۆ.[٢] ئەم ھێرشە نموونەی تیرۆریزمی ئیسلامییە و ھەروەھا ئامانجی ئەنسارولسوننە گۆڕینی دەسەڵاتی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو.[٣][٤]
تەقینەوەی ٢٠٠٥ی ھەولێر | |
---|---|
شوێن | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان |
ڕێکەوت | ٤ی ئایاری ٢٠٠٥ |
ئامانج | دامەزراوەی پۆلیس و نووسینگەی پارتە سیاسییە کوردییەکان |
جۆری ھێرش | خۆکوژی |
مردن(ەکان) | ٦٠ |
بریندارەکان | ١٥٠ |
تاوانبار | ئەنسارولسوننە |
ئەنسارولسوننە دەستکاری
ئەنسارولسوننە کە کورتکراوەی لایەنگرانی ئیسلامە، بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی کوردی شەڕانگێز بوون کە لە ھەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ دەوڵەتێکی ئیسلامی بوون. ئەم گرووپە جۆرێکی جیھانبینیی سەلەفییان ھەبوو. ئەم بزووتنەوەیە لە ساڵی ٢٠٠١دا لەلایەن مەلا کرێکار دامەزرا و یارمەتیی دارایی و پێداویستیی سەربازی لە ئەلقاعیدە و ئوسامە بن لادن وەردەگرت.[٥][٦] بەشێک لە ئەندامانی بزووتنەوەکە پارەیان لە ئەڵمانیاوە بۆ ناوچەکانی باشووری کوردستان بۆ یارمەتیدانی داراییی ئەم گرووپە دەگوازتەوە. گرووپی ئەنسارولسوننە، کوردە سێکۆلاریستەکانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکردە ئامانج، بەتایبەتی ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.[٧]
تەقینەوەکە دەستکاری
تەقینەوەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠٠٥دا ڕوویدا. خۆکوژەکە جلوبەرگی کارگوزاری لەبەر کردبوو و لە دەرەوەی ناوەندێکی دامەزراوەییی پۆلیس لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان خۆی تەقاندەوە، کە بەھۆیەوە لانیکەم ٦٠ کەس کە زۆربەیان کورد بوون گیانیان لەدەستدا و ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون. ئەم ھێرشە بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە بوو بۆ تێوەگلانی ھێزە کوردییەکان لە شەڕی یاخیبووانی عێراق کە شانبەشانی ھێزە ئەمریکییەکان بەشدارییان دەکرد.[١]
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ئ ا Jaff, Warzer; Jr, Richard A. Oppel (2005-05-05). "60 Kurds Killed by Suicide Bomb in Northern Iraq". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2024-01-23.
- ^ "Global issues : politics, economics, and culture | WorldCat.org". search.worldcat.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-23.
- ^ Steinhäusler, Friedrich (2005), Gärtner, Heinz; Cuthbertson, Ian M. (eds.), "Strategic Terrorism: Threats and Risk Assessment", European Security and Transatlantic Relations after 9/11 and the Iraq War (بە ئینگلیزی), London: Palgrave Macmillan UK, pp. 48–65, doi:10.1057/9780230502536_4, ISBN 978-0-230-50253-6, retrieved 2024-01-23
- ^ "Ansar al-Islam (Iraq, Islamists/Kurdish Separatists), Ansar al-Sunnah". Council on Foreign Relations (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-23.
- ^ ""چەکدار کردنی هۆزەکان دژ بە داعش هەڵە بوو"". www.aa.com.tr. Retrieved 2024-01-23.
- ^ "ئەنسارسوننە و قاعیدە.. لە ھاوکارییەوە بۆ دوژمنایەتی". www.aa.com.tr. Retrieved 2024-01-23.
- ^ "[aka Ansar al-Sunna; Ansar al-Sunna Army; Devotees of Islam; Followers of Islam in Kurdistan; Helpers of Islam; Jaish Ansar al-Sunna; Jund al-Islam; Kurdish Taliban; Kurdistan Supporters of Islam; Partisans of Islam; Soldiers of God; Soldiers of Islam; Supporters of Islam in Kurdistan". web.archive.org. 2017-12-01. Retrieved 2024-01-23.