ئەلقاعیدە لە عێراق
ئەلقاعیدە لە عێراق یان ئەلقاعیدە لە میزۆپۆتامیا یان ئەلتەوحید وەلجیھاد لەبیلاد ئەلڕافیدەین یان قاعیدەت ئەلجیھاد لەبیلاد ئەلڕافیدەین گرووپێکی ناسراو بوون لەجیھاندا، خۆیان بەھاوپشتی ڕێکخراوی قاعیدە دەناساند، یەکەم ئامانجیان وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکا بوو لە عێراق وە ئامانجی دووەم دامەزراندی دەوڵەتێکی ئیسلامییە لە عێراق و ڕووخاندنی حکوومەتی ئێستای عێراق، لە ئاکامی ئەم ئامانجانەیان چەندین کردەوەی تیرۆریستییان ئەنجام داوە لەوێنەی تەقاندنەوەی تەقەمەنی و تیرۆرکردنی نەیارانی گرووپەکە و تیرۆرکردنی سەربازەکانی ئەمریکا، ئەبوو موسعەب ئەلزەرقاوی یەکێک بوو لە پێشەوایانی ئەم کۆمەڵەیە بوو کە جەنگی لەدژی ئەمریکا ڕاگەیاندبوو لە ساڵی ٢٠٠٦ بەدەستی ھێزەکانی سوپای ئەمریکی کوژرا.[٤]
ئەلقاعیدە لە عێراق (رێکخراوی ئەلقاعیدە ئەلجیھاد لەبیلاد ئەلڕافیدەین) | |
---|---|
بەشدار لە جەنگی عێراق، شەڕی ناوخۆی عێراق، یاخیبوونی عێراق، شەڕی تیرۆر | |
![]() یەکێک لەو چەند ئاڵای کە لە بڵاوکراوە ڤیدیۆیییەکانی ئەڵقاعیدە دا بەکار ھاتووە ئەوانی تر دەقی سپیان بەکار ئەھێنا بۆ بازنەو شەھادەکە. | |
ساڵانی چالاکیی | ۱۷ی تشرینی یەکەمی ۲۰۰٤[١]– ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ |
ئایدۆلۆژیا | سەلەفی جیھادیزم[٢] |
سەرکردەکان | ئەبوو موسعەب ئەلزەرقاوی (KIA) Abu Ayyub al-Masri (KIA) |
شوێنگەسەرەکییەکان | فەلووجە |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | ![]() |
بەشێکە لە | ![]() |
درووست بووە وەک | ![]() ![]() |
بووە بە | Mujahideen Shura Council![]() |
ھاوپەیمانان | Mujahideen Shura Council![]() |
دوژمنان | ![]() ![]() پەڕگە:Asa'ib Ahl Al-Haq flag.png Asa'ib Ahl al-Haq[٣] ![]() ![]() |
جەنگەکان/شەڕەکان | شەڕی عێراق Iraqi insurgency (2003–06) شەڕی ناوخۆی عێراق (٢٠٠٦–٠٨) |
پێشتر ئەم گرووپە لەژێر ناوی جەماعەتی تەوحید وەلجیھاددا کاریان دەکرد، بەڵام دواتر بوونە بەشێک لە ئەلقاعیدە.[٥]
پاش کوژرانی ئەلزەرقاویدەستکاری
ڕۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ سەرکردەی ڕێکخراوی ئەڵقاعیدە ئەبوو موسعەب ئەلزەرقاوی و ڕاوێژکاری ڕۆحی شێخ عەبدولڕەحمان، ھەردووکیان بەھۆی ھێرشی ئاسمانی ئەمریکاوە بەدوو بۆمبی ٥٠٠ پاوەندی (٢٣٠ کگم) بۆسەر خانوویەکی لەنزیک بەعقوبە کوژران. پاشان سەرکردایەتی ئەو گروپە لەلایەن ئەبو ئەیوبی میسری ناسراو بە ئەبو حەمزە ئەلموھاجیر ەوە بە سەرکردای ئەو گروپە دائەنرا و دوای ماوەیەک و لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ دا گرووپەکە ھەڵوەشایەوە و لەبری ئەم دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق دامەزرا.
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریJamestownFoundation20041018
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریwinepJune14
نەدراوە - ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 30ی Julyی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ١٨ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ http://www.csmonitor.com/2004/0514/p03s01-usfp.html
- ^ http://www.smh.com.au/news/National/Govt-bans-alZarqawi-terror-groups/2005/02/26/1109180145854.html
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |