ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر (٢٠٢١)

لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، ھێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر کرا. مووشەکەکان لە شوێنێکی نزیک ھەولێر بەرەو بنکەی ھێزە ئەمریکییەکانی نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ھاوێژران. بەھۆی ھێرشەکە کەسێک کوژرا و ھەشت کەسیش بریندار بوون.[١] گرووپێک بە ناوی سەرایا ئەولیای دەم «سرايا أولياء الدم» بەرپرسیارەتیی ھێرشەکەی گرتەئەستۆ.[٢]

ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر ٢٠٢١
شوێنھەولێر
ڕێکەوت١٥ی شوبات
٢١:٣٠ کگھ (٩:٣٠ی شەو بە کاتی ھەولێر)
جۆری ھێرشھێرشی مووشەکی
بریندارەکان٧
قوربانی٢ (مردن)
ھێرشبەرانسەرایا ئەولیای دەم

وردەکاریدەستکاری

ڕووداوەکەدەستکاری

ھێرشەکە لە کاتژمێر ٩:٣٠ی شەوی ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ کرا. لە ھێرشەکە ١٤ مووشەکی کاتیۆشی ١٠٧ بەرەو بنکەی ئەمریکییەکان لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ھاوێژران. چەند مووشەکێکیان کەوتبوونە نێو گەڕەکەکانی نزیک فڕۆکەخانە. مووشەکەکان لەسەر بارھەڵگرێکەوە تەقێنراون کە لە نزیک عەلوەی ھەولێر وەستێنرا بوو.

زیانەکاندەستکاری

مووشەکەکان بوونە ھۆی زیانی گیانی و ماددی. بەپێی گوتەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەڵێندەرێکی مەدەنی کوژراوە و ھەشت کەسی دیکەش بریندار بوون لەنێویان سەربازێکی ئەمریکی.[٣]

کاردانەوەکاندەستکاری

  •   مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گوتی: «ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی ھەرێمی کوردستانی کردە ئامانج بۆ دروستکردنی پشێوی و تێکەڵکردنی کارتەکانە. لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لیژنەیەکی ھاوبەشی لێکۆڵینەوە دروست دەکەین. پێویستیشە تاوانکارانی ھێرشەکەی ھەولێر دەستگیربکرێن.»[٤]
  •   نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێری بە ھێرشێکی تیرۆریستی ناو برد و بەتوندی سەرکۆنەی کرد. ھەروەھا داوای کرد بەپەلە لیژنەیەکی ھاوبەشی لێکۆڵینەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ دەستبەکار بێت و بە زووترین کات ھێرشکاران بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی بگەیێندرێن.[٤]
  •   جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا نووسیبووی: «پێویستە عێراق لە ڕکابەریی دەرەکی بپارێزرێت. ئێمە داوای دانبەخۆداگرتن و ھاوئاھەنگیی چڕی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکەین بۆ پەلکێشکردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادگە.»[٥]
  •   ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان کرد و گوتی: «زۆر تووڕەین لە ھێرشی مووشەکی سەر ھەرێمی کوردستانی عێراق. ھێرشەکە کردەیەکی توندوتیژی دڕندانەیە. پاڵپشتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە و سزادانی ئەوانەی لە ھێرشەکەدا دەستیان ھەبووە.» بلینکن ھاوخەمی بۆ خێزانی بەڵێندەرە کوژراوەکە و کەسوکاری برینداران دەربڕی.[٥]

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Sorani، Basnews. "ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی وردەکاریی نوێی لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێر ڕاگەیاند". www.basnews.com. لە ڕێکەوتی ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە. 
  2. ^ "ئەو گرووپەی دەڵێت ھێرشی کردووەتە سەر ھەولێر: ئێمە لەناو خاکی ھەرێمی کوردستانین". www.rudaw.net. لە ڕێکەوتی ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە. 
  3. ^ کیانی، بڕوا. "ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: نۆ کەس لە ھێرشەکەی سەر ھەولێر برینداربوون". www.rudaw.net. لە ڕێکەوتی ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە. 
  4. ^ ی ا "مستەفا کازمی: ھێرشەکەی سەر ھەولێر بۆ دروستکردنی پشێوییە". www.rudaw.net. لە ڕێکەوتی ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە. 
  5. ^ ی ا عەزیز، ڕێکار. "کاردانەوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەبارەی ھێرشەکەی ھەولێر". www.rudaw.net. لە ڕێکەوتی ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.