تەقینەوەکانی ٢٠٢١ی بەغدا


تەقینەوەکانی ٢٠٢١ی بەغدا ھێرشێکی تیرۆریستی بوو کە دوو خۆکوژ لە بازار لە گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی بەغدای عێراق ئەنجامیان دا.[١] ھێرشەکان بەلایەنی کەمەوە ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەسی دیکەش برینداربوون[٢] ھێرشێکی دەگمەن بوو لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق، چونکە لە دوای شکستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام لە ساڵی ٢٠١٧ەوە شاری بەغدا ھیچ ھێرشێکی لەو جۆرەی بە خۆوە نەبینیوە[٣] بەھۆی ئەم تەقینەوەیە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی ناوخۆ و بەرگری عێراق ڕێکخست بڕیاریداوە ھەنگاو بنێت بۆ گۆرینی ھەندێک لە بەرپرسە ئەمنی و ھەواڵگرییەکان.[٤]

تەقینەوەکانی ٢٠٢١ی بەغدا
Baghdad bombings aftermath - Jan 2021 19.jpg
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای بەغدا
جێBab Al-Sharqi
پۆتانی شوێن٣٣°١٩′٥١″N ٤٤°٢٤′٤٥″E
کاتی ڕوودان٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
Armamentexplosive belt

ڕووداوەکەدەستکاری

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، یەکەم خۆکوژ لەبازاڕی بالییە خۆی تەقاندووەتەوە، کە بازاڕێکە جلوبەرگی بەکارھاتووی تێدا دەفرۆشرێت، دووەم تەقینەوە لە گۆڕەپانی تەیەران بوو لەناوەڕاستی بەغدا کەسێک " پاش ئەوەی بانگەشەی نەخۆشبوونی دەکردو خەڵک لەدەوری کۆدەبوونە " خۆی تەقاندەوە پاشان خۆکوژێکی تر " دوای ئەوەی خەڵک کۆبووەوە بۆ گواستنەوەی ئەو قوربانیانەی کە لەتەقینەوەی یەکەمدا برینداربوون " خۆی تەقاندەوە.

بەرپرسیارێتیدەستکاری

دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان ڕاگەیاند. ئەمەش دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک لەو ڕووداوە ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەکەیان شیعەکانی کردووەتە ئامانج.[٥][٦]

کاردانەوەکاندەستکاری

ناوخۆییدەستکاری

  • بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆری کۆمەڵەیەتی تویتەر پەیامێکی داناو وتی «تەقینەوەکانی ئەمرۆ بۆ لێدان بووە لە دەستکەوتە نیشتمانییە گەورەکان، ئێمە بەتووندی بەرامبەر ئەو ھەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت نائارامی لە وڵاتدا دروستبکەن داوا لە خودا دەکەم قوربانییەکان بخاتە بەردەم میھرەبانی خۆی و، شیفای بریندارەکان بدات».
  • د. بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: «بە توندی ئەو کردەوە تاوانکارانە سەرکۆنە دەکەین و داواش لە فەرماندە ئەمنییەکانی بەغدا دەکەین، بە زووترین کات ڕێکاری ئەمنی توند بگرنە بەر و کار بکەن بۆ دۆزینەوەی شانە نووستووەکانی تیرۆرستان».[٧]
  •   کوردستان: سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان: " بەتوندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە خۆکوژییە دەکەین کە ئەمڕۆ لە بەغدا بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە ھاوڵاتیانی عێراقی کردە ئامانج و ژمارەیەکی زۆریان شەھید و بریندار بوون "[٨]

نێودەوڵەتیدەستکاری

  •   نەتەوە یەکگرتووەکان: نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند «ئەم کردە چەپەڵانە نابنە ھۆی لاوازکردنی کاروانی عێراق بەرەو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی».
  •   ئێران: محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا ڕایگەیاند «لە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدادەوە بۆ پێڵاو لێستنەوەی نەتەنیاھوو ھەموویان یەک ئامانجیان ھەیە: سەرۆکێکی دیکەی ئەمریکا بخەنە تەڵەوە بۆئەوەی خوێن و سامانی ئەمریکا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراندا خەرجبکات».
  •   تورکیا: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی کرد و ڕوونی کردەوە کە بە خەم و خەفەتی قووڵەوە ھەواڵی قوربانیی تەقینەوە تیرۆریستەیەکانی پێگەیشتووە. وەزارەتی دەرەوە سەرەخۆشی بۆ حکوومەت و خەڵکی عێراق دەڕبڕی و لە لێدوانەکەدا پشتگیری تورکیای بۆ عێراق لە شەڕی دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دووپات کردەوە.
  •  عەرەبستانی سعوودی: وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕێگەی تویتتێکەوە تەقینەوەکانی بەغدای شەرمەزار کرد و وتی: «تەقینەوە خۆکوژییەکەی ناو مەیدانی تەیەران لە ناوەندی بەغدای پایتەختی عێراق بەتوندی ئیدانە و مەحکوم دەکەین کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە»
  • ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو ئیدانەی ئەو ھێرشەی کرد و نایف ئەلحاجرەف ئەمینداری گشتی " پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیان پێشکەش کردو ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست " ”[٩]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "ساحة الطيران وسط بغداد: عشرات القتلى في تفجيرين انتحاريين في سوق للملابس المستعملة". bbc. Retrieved 21ی کانوونی دووەمی 2021. Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "تەقینەوەی خۆکوژیی بەغدا: 32 کوژراو و 110 بریندار ھەن". rudaw. Retrieved 21ی کانوونی دووەمی 2021. Check date values in: |accessdate= (help)
  3. ^ "Suicide Bombing in Crowded Baghdad Market Kills at Least 32". nytimes. Retrieved 21ی کانوونی دووەمی 2021. Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ "کازمی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ڕێکخست". kurdistan24. Retrieved 21ی کانوونی دووەمی 2021. Check date values in: |accessdate= (help)
  5. ^ "Iraq bombing: IS says it was behind deadly suicide attacks in Baghdad". BBC News. 22 January 2021. Retrieved 22 January 2021.
  6. ^ "Islamic State claims responsibility for Baghdad's suicide attack". Reuters. 22 January 2021. Retrieved 22 January 2021.
  7. ^ "د. بەشیر حەداد سەرکۆنەی کردەوە تیرۆرستییەکەی بەغدا دەکات". kurdistan24. Retrieved 21ی کانوونی دووەمی 2021. Check date values in: |accessdate= (help)
  8. ^ "سەرۆکایەتی ھەرێم سەرکۆنەی ھێرشە تیرۆریستییەکانی بەغدا دەکات". kurdistantv. Retrieved 21ی کانوونی دووەمی 2021. Check date values in: |accessdate= (help)[بەستەری مردوو]
  9. ^ "Saudi Arabia, GCC condemn twin suicide bombing in central Baghdad". arabnews. Retrieved 22ی کانوونی دووەمی 2021. Check date values in: |accessdate= (help)