مستەفا کازمی

مستەفا کازمی

مستەفا عەبدوللەتیف مشتەت ناسراو بە مستەفا کازمی (لەدایکبووی ١٩٦٧، بەغدا) سیاسەتمەدارێکی عێراقییە، لەوەتەی ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ سەرۆکوەزیرانی عێراقە. پێشتر لەسەردەمی کابینەی حکوومەتی حەیدەر عەبادی لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ متمانەی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی عێراقی پێبەخشرا. ئەو یەکێک لە بەرھەڵستکاری ڕژێمی سەددام حسێن بوو، بەم ھۆیەوە دەیان ساڵ لە دەرەوەی عێراق ژیاوە.

مستەفا کازمی
مصطفى الكاظمي
کازمی لە ساڵی ٢٠٢٠
سەرۆکوەزیرانی عێراق
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٧ی ئایاری ٢٠٢٠
سەرۆک کۆمار فوئاد مەعسووم
بەرھەم ساڵح
پێشینە عادل عەبدولمەھدی
سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری عێراق
لە پۆستدا بووە
٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ – ٩ی نیسانی ٢٠٢٠
پێشینە زوھێر فازڵ عەباس ئەلغەرباوی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون مستەفا عەبدولەتیف مشتەت
١٩٦٧ (تەمەن ٥٢–٥٣)
بەغدا، عێراق
ھاووڵاتی عێراق، شانشینی یەکگرتوو
نەتەوە عەرەب
حیزبی سیاسی سەربەخۆ
خوێندن لە کۆلێژی توراسی زانکۆیی

کازمی سەرپەرشتی و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری ئەسبوعییە (الأسبوعیة) بووە کە بەرھەم ساڵح خاوەندارییەتی دەکرد. لە ساڵی ٢٠١٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا لە کۆلێژی توراسی بەدەستھێناوە. پێشتر بەرێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی ھێزی عێراقی بووە، لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ لەلایەن سەرککۆمار بۆ پێکھێنانی حکومەتی عێراق ڕاسپێردرا. لە شەوی ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانی عێراق متمانەی بە کابینەی مستەفا کازمی بەخشی.

ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەڕۆک وەزیرانی عێراقیدەستکاری

ناوی مستەفا کازمی لەگەڵ گەلێک لە بەربژێری تر لە شەقامی عێراقی دەرکەوتن لە ماوەی خۆپێشاندانەکان کە ھەموویان بەڵێنی چاکسازییان دەدا بەڵام ھەر بەربژێرێکیان دیاری دەکرد لە لایەن کۆمەڵە و پارتی تر ڕەت دەکرایەوە، دواتر سەڕۆک کۆمار کازمی ڕاسپارد بۆ پێکھێنانی کابینە وەزارییەکەی بەڵام ڕاستەوخۆ لە لایەن کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق تۆمەتی سیخوریان دایە پاڵی بە بیانووی ئەوەی ھاوکاربووە لە کوشتنی سەرکردەی حەشدی شەعبی ئەبو مەھدی موھەندیس و سەرکردەی لەشکری قودسی ئێرانی قاسم سولێمانی.

بەرھەمەکاندەستکاری

  • دۆزی عێراق
  • سەرگەردانی ئیسلامی
  • عەلی کوڕی ئەبوتالیب پێشەوا و مرۆڤ

سەرچاوەکاندەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری