مەسروور بارزانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

مەسروور بارزانی (لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٦٩)[١] کەسایەتی سیاسیی کوردە، لەوەتەی ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان.[٢] مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە. مەسروور کوڕی گەورەی مەسعوود بارزانییە و لە ئەمریکا زانستە ڕامیارییەکانی خوێندووە.[٣]

مەسروور بارزانی

Secretary Pompeo Meets Security Chancellor Masrour Barzani (45765619795) (cropped).jpg
لەدایکبوون (١٩٦٩-0٣-0٢) ٢ی ئازاری ١٩٦٩ (تەمەن ٥٢ )
نەتەوەکورد
خوێندنگەزانکۆی ئەمریکی (لە واشینتۆن)
پیشەسەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان (١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ - ئێستا)
ئۆفیسHead of the Kurdistan Region Security Council
پێشPosition established
حیزبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان
مناڵ(ەکان)٤
خزمەکانمەسعوود بارزانی (باوک)
مستەفا بارزانی (باپیر)
نێچیرڤان بارزانی (ئامۆزا)

ژیاندەستکاری

خوێندندەستکاری

وێڕای ئەوە بەشێک لەتەمەنی منداڵی لەسەر شاخ بەسەربرد، مەسروور بارزانی خوێندنی ئامادەیی لە ئێڕان تەواودەکات. دواتر بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس چووەتە بەریتانیا و لەوێ کۆرسی زمانی ئینگلیزی خوێندووە. پاشان لە ئەمریکا لەساڵانی ١٩٩٣بۆ ١٩٩٧، خوێندنی زانستە سیاسییەکانی لەزانکۆی ئەمریکا لە واشینتۆن دیسی تەواوکردووە. دواتر، ماستەری خوێندووە لەسەر ئاشتی و چارەسەری ناکۆکییەکان.[٤]

ژیانی سیاسیدەستکاری

لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا بووەتە پێشمەرگە لە شۆڕشی گوڵان و لەشەری خواکورک بەشداربووە لەبەرامبەر ڕێژێمی بەعس.[٤] دواتر بۆ خوێندن چووەتە ئێرن، بەریتانیا و ئەمریکا تا لە ساڵی ١٩٨٨، گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لەکۆنگرەی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئەندامی ناوەندی ھەڵبژێردراوە و دواتر لەناو حزبەکە چەند پلەیەکی دیکەی پێدرا وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ھەروەھا کرا بەبەڕێوبەری دەزگای پاراستن. لەکۆنگرەی ١٣ی پارتی لە ساڵی ٢٠١٠، وەک ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکە پاڵێورا بەڵام وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی دیاریکرا. لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتەی ھەرێمی کوردستان ئەوا مەسروور بارزانی وەک ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش لە ھەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت.[٥] لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩، وەک سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو و تا ئێستاش لەو پلەدایە.[٢]

چالاکییەکاندەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٥، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دادەمەزرێنێت کەڕێخکراوێکی خێرخوازی و قازانج نەویستە.[٦] لە ساڵی ٢٠١٣، زانکۆی ئەمریکی لەدھۆک دەکاتەوە و سەرۆکی فەخری زانکۆکەشە.[٧]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "شوێنی لەدایکبوونی مەسروور بارزانی لە چۆمان". www.rudaw.net.[بەستەری مردوو]
  2. ^ ئ ا کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان متمانەی پەرلەمانی پێ بەخشرا Archived ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩, لە وەیبەک مەشین.، کوردستان ٢٤، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ "مەسرور بارزانی کێیە لەھەرێمی کوردستان". ماڵپەڕی گوڵان. 28/06/2017: 15:56:05. Retrieved ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. Check date values in: |access-date=, |date= (help)
  4. ^ ئ ا سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ "ئینفۆگرافیک | ژیاننامەی مەسروور بارزانی". پەڕەی فەیسبووکی خەندان. Retrieved ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. Check date values in: |access-date= (help)
  6. ^ "ئێمە کێین". دەزگای خێرخوازی بارزانی. Retrieved ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. Check date values in: |access-date= (help)[بەستەری مردوو]
  7. ^ "Board of Trustees". ماڵپەڕی زانکۆی ئەمریکی - کوردستان لەدھۆک. Retrieved ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. Check date values in: |access-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری