ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشتر ئاژانسی پاراستن و زانیاری[١] ئاژانسێکی حکوومی و لێکۆڵینەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.
ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان | |
---|---|
![]() لۆگۆی ڕێکخراوەکە | |
لێنۆڕینێکی گشتی | |
درووستبوون | ١٩٩٢ |
دادپرسی | حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان |
شوێنگەی سەرەکەی | ھەولێر ![]() |
کاربەدەستانی دەزگاکە | مەسروور بارزانی |
دەزگای باوان | پاراستن (پارتی) و زانیاری (یەکێتی) لە کۆن دا |
ماڵپەڕ | https://krsc.gov.krd/ku/ |
مێژوو دەستکاری
ئاژانسی پاراستن و زانیاری دوای یەکگرتنی ھەردوو ئاژانسی پارتی دیموکراتی کوردستان (بە ناوی پاراستن) و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (بە ناوی زانیاری) و لە ژێر ناوی پاراستن و زانیاری درووست بوو، پاراستن یەکەم جار لە ١٩٦٨ لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا. ئەم ڕێکخراوە ھەندێ جار وەکوو ڕێکخراوێکی سیخوڕی کوردی ناوی دێت[٢] دەزگایەکە بە فەرمی ھێزی دەستگیر کردنی نیە بەڵام کاری پێدانی زانیاری بە دەزگای ئاسایشە کە ھێزی لە ناوچەکەدا لە دەست دایە.
ھەروەھا ئەم دەزگایە لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزراوە و بودجەی بۆ دابین دەکرێت ھەروەھا بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کار دەکات.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ https://www.hrw.org/reports/2007/kurdistan0707/5.htm
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 26ی Octoberی 2015.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help)