پاراستن و زانیاری

(لە دەزگای زانیاریەوە ڕەوانە کراوە)

پاراستن و زانیاری دەزگایەکی ھەواڵگریی کوردییە و سەر بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە. لە دوای تێکەڵبوون و یەکگرتنی دەزگای ھەواڵگریی پارتی دیموکراتی کوردستان (بە ناوی پاراستن) و دەزگای ھەواڵگریی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (بە ناوی زانیاری) دروست کراوە. پاراستن بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٨ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دامەزراوە. پاراستن و زانیاری ھەندێک جار وەک دەزگای ھەواڵگری کوردی ناودەبرێت و کاری سەرەکی دەزگاکە لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەیە کە پەیوەندییان بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە و ئەو ئاژانسە بە فەرمی دەسەڵاتی گرتن یان دەستبەسەرکردنی نییە بەڵکوو ئاڵوگۆڕی ھەواڵگرییەکان لەگەڵ ئاسایش دەکات، کە دەسەڵاتی دادوەریی ھەیە بەسەر ژمارەیەک تاوان لە ناوچەکەدا؛ لەوانە تیرۆر.[١][٢]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Cockburn، Patrick. «PKK tactics may drive Turkey into a reluctant invasion | Middle East | News». The Independent. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 2016-02-29 ھێنراوە.
  2. ^ «Mew». Hrw.org. ٣١ی ئازاری ١٩٩٣. لە ٢٩ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.