ڕژێمی بەعس
ڕژێمی بەعسی عێراق یان عێراق لەسەردەمی بەعسدا (بە ئینگلیزی: Ba'athist Iraq) ماوەی دەسەڵاتداریی حیزبی بەعس لە عێراق دەگرێتەوە لەنێوان ساڵانی ١٩٦٨ بۆ ٢٠٠٣. ئەم ماوەیە بە بەرزبوونەوەیەکی ئابووریی و گەشەپێدانێکی زۆرەوە دەستی پێ کرد، بەڵام کۆتایی ھات بە ڕووبەڕووبوونەوەی عێراق بە تەنگەژەی کۆمەڵایەتی، سیاسیی، و ئابوورییەوە. تێکڕای داھاتی ساڵانە کەمی کرد بەھۆی چەندین ھۆکاری دەرەکی و چەندین سیاسەتی ناوخۆیی ڕژێمەکەوە.
کۆماری عێراق الجمھوریة العراقیة ئەلجمھوورییە ئەلعێراقییە | |||||
| |||||
| |||||
درووشم "وحدة، حریة، اشتراکیة" (١٩٦٨–١٩٩١) (کوردی: "یەکێتی، ئازادی، سۆشیالیزم") "ئەڵڵاھوئەکبەر" (١٩٩١–٢٠٠٣) | |||||
سروود "وەتەن ئەردولفوڕاتەین" (١٩٨١–٢٠٠٣) (کوردی: "خاکی دوو ڕووبار") | |||||
![]() | |||||
پایتەخت | بەغدا | ||||
زمان(ەکان) | عەرەبی | ||||
ئایین | ئیسلام | ||||
حکوومەت | وڵاتی تاک حیزب بەعسی | ||||
سەرۆک | |||||
- ١٩٦٨–١٩٧٩ | ئەحمەد حەسەن بەکر (یەکەمین) | ||||
- ١٩٧٩–٢٠٠٣ | سەددام حوسەین (دوایین) | ||||
سەرۆک وەزیران | |||||
- ١٩٦٨ | عەبدولڕەزاق نایف (یەکەمین) | ||||
- ١٩٩٤–٢٠٠٣ | سەددام حوسەین (دوایین) | ||||
یاساداڕێژ | ئەنجومەنی نیشتمانی | ||||
سەردەم | سەدەی بیستەم، سەدەی بیست و یەکەم | ||||
- کوودەتای بەعسی | ١٧ی تەممووز ١٩٦٨ | ||||
- شەڕی ئێران و عێراق | ١٩٨٠–٨٨ | ||||
- جەنگی کەنداو | ١٩٩٠–٩١ | ||||
- داگیرکاریی ٢٠٠٣ی ئەمریکا بۆ عێراق | ٢١ی نیسان ٢٠٠٣ | ||||
ڕووبەر | |||||
- ٢٠٠٣ | ٤٣٨٣١٧کیلۆمەتر چوارگۆشە (١٦٩٬٢٣٥میل چوارگۆشە) | ||||
دانیشتووان | |||||
- تێکڕا ٢٠٠٣ | ٢٥١٧٥٠٠٠ | ||||
چڕیی دانیشتووان | ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٤" /کیلۆمەتر چوارگۆشە (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٤" /میل چوارگۆشە) | ||||
دراو | دیناری عێراقی (IQD) | ||||
پاوانی ئاست-سەری تایبەتی وڵات | .iq | ||||
پێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھان | +٩٦٤ |
سەرۆکی عێراق عەبدولڕەحمان عارف و سەرۆک وەزیران تاھیر یەحیا ھەڵکێشران و لابران لەماوەی کوودەتای ١٧ی تەممووز کە لەلایەن ئەحمەد حەسەن بەکری سەرۆکی حیزبی بەعسەوە پێشەوایی دەکرا. جێی باسە کە حیزبی بەعس پێشتر لە ١٩٦٣دا بەسەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر و سەددام حوسەینەوە دەسەڵاتی گرتە دەست. سەددام بەھۆی ئەوەی سەرۆکی ھەواڵگریی حیزبەکە بوو بە دی فاکتۆ، دواتر بووە سەرۆکی دی فاکتۆی وڵات لەناوەڕاستی ١٩٧٠کاندا و دواتریش لە ١٩٧٩دا بووە سەرۆکی دی یورێی وڵات. لەماوەی دەسەڵاتی دی یورێی ئەحمەد حەسەن بەکردا، ئابووری وڵات بەرزبووەوە و عێراق لەجیھانی عەرەبیدا بەڕوونی دەرکەوت. بەھەرحاڵ، چەند ھۆکارێکی ناوخۆیی ھەڕەشەیان لە سەقامگیریی وڵات دەگرت، لەنێویاندا پێکدادان و تەنگەژە بوو لەگەڵ ئێران و کۆمەڵگای شیعەدا. کێشەی دەرەکیش بریتیی بوو لەکێشەی سنووریی لەگەڵ ئێران، کە ڕەنگە یەکێک لەھۆکارەکانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران بووبێت.
سەددام لە ١٩٧٩دا بووە سەرۆکی عێراق و ھاوکاتیش سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش و سەرۆک وەزیران و ھەروەھا سکرتێری گشتیی حیزبی بەعسی عێراق، ئەمەش لەماوەیەکدا کە زنجیرەیەک لە خۆپیشاندانی دژە-ڕژێم لەلایەن شیعەکانەوە بەرپا کرا. حیزبی بەعس، کە حیزبێکی سێکیولار بوو، زۆر بەتووندی خۆپیشاندانەکانی سەرکووت کرد، گۆڕانێکی تری سیاسەتەکان بریتیی بوو لە گۆڕینی سیاسەتی دەرەکی بەرامبەر بە ئێران، کە وڵاتێکی شیعەنشین بوو، پەیوەندییە خراپەکانی نێوان ھەردوو عێراق و ئێران، لەکۆتاییدا بووە ھۆی شەڕی نێوان عێراق و ئێران، کە لە ١٩٨٠دا دەستی پێ کرد کاتێک کە عێراق ویستی بۆ داگیرکردنی سەرتاسەری ئێران دەست پێ کرد. لەدوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، عێراقییەکان پێیان وابوو کە ئێرانییەکان لاوازن و ئامانجێکی ئاسانن بۆ ھێزە سەربازییەکانی عێراق، دواتر دەرکەوت کە ئەم بیروڕایە ھەڵەیە و شەڕەکەش بۆ ماوەی ٨ ساڵ درێژ بووەوە. ئابووریی عێراق لەماوەی جەنگدا تێکچوو، تا وای لێھات پشتی بە کۆمەکە دەرەکییەکان دەبەست بۆ پاڵپشتییکردنی جەنگەکە، جەنگەکە بەیەکسانبوون کۆتایی ھات کاتێک کە ئاگربەست ئەنجام درا لە ١٩٨٨دا، کە بووە ھۆی ستەیتس کۆو ئانتێ بێڵوم.[١]
مێژوو
دەستکاریکودەتای ١٩٦٨
دەستکاریبە پێچەوانەی کودەتاکانی پێشوو لە مێژووی عێراقدا، کودەتاکەی ساڵی ١٩٦٨ کە بە شۆڕشی ١٧ی تەممووز ناودەبرێت، بە گوتەی کۆفلین، «کارێکی تاڕادەیەک مەدەنی» بووە. کودەتاکە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ١٧ی تەممووزەوە دەستیپێکرد، کاتێک چەند یەکەیەکی سەربازی و بەعسی مەدەنی دەستیان بەسەر چەندین بینای سەرەکی حکوومەت و سەربازیدا گرت، لەوانە وەزارەتی بەرگریی، وێستگەی کارەبا، وێستگەکانی ڕادیۆ، سەرجەم پردەکانی شارەکە و «ژمارەیەک بنکەی سەربازی». کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەیانی ھەموو ھێڵەکانی تەلەفۆن پچڕان و تا ئەو کاتە فەرمانی ئەوە درابوو کە چەند تانکێک لەبەردەم کۆشکی سەرۆکایەتیدا بوەستن. عەبدولڕەحمان عارف، سەرۆکی ئەوکاتەی عێراق، بۆ یەکەمجار ئەو کودەتاکەی زانی کاتێک ئەندامانی دڵخۆشی پاسەوانی کۆماری لە «سەرکەوتنێکی پێشوەختەدا» دەستیان کرد بە تەقەکردن کرد بە ئاسمان. ئەحمەد حەسەن بەکر، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکە، لە ڕێگەی کەرەستەی پەیوەندییە سەربازییەکان لە بنکەکە، عارف لە دۆخی خۆی ئاگادارکردەوە. عارف داوای کاتێکی زیاتری کرد، لەو ماوەیەدا پەیوەندی بە یەکە سەربازییەکانی دیکەوە کرد بۆ ئەوەی داوای پشتیوانی بکات. کاتێک ئاشکرا بوو، ئەگەرەکان دژی بوون و خۆی ڕادەست کرد. عارف پەیوەندی بە بەکرەوە کرد و ئاگاداری کردەوە کە ئامادەیە دەست لەکار بکێشێتەوە. بۆ نیشاندانی سوپاسگوزاری خۆی، بەکر گەرەنتی سەلامەتی پێدا. جێگرەکانی ئەلبەکر، حەردان ئەلتکریتی و ساڵح عومەر ئەلعەلی، فەرمانیان پێکرا کە بە شێوەیەکی کەسی ئەم پەیامە بە عارف بگەیەنن. عارف و ھاوسەرەکەی و کوڕەکەی بە خێرایی لە یەکەم گەشتی بەردەستدا ڕەوانەی لەندەن کران. دواتر لەو بەیانییەدا ڕادیۆی بەعسی ڕای گەیاند کە حکوومەتێکی نوێ دامەزراوە. کودەتاکە ھێندە بە ئاسانی ئەنجام درا کە گیانی ھیچ کەسێک لەدەست نەچوو.
کودەتاکە بەھۆی بەشدارییەکانی دامەزراوەی سەربازییەوە سەرکەوتوو بوو؛ حیزبی بەعسی سۆسیالیست ئەوەندە بەھێز نەبوو کە خۆی دەسەڵات وەربگرێت. حیزبەکە توانی لەگەڵ عەبدولڕەزاق ئەلنایف، جێگری بەرپرسی ھەواڵگریی سەربازی و ئیبراھیم ئەلداود، بەرپرسی پاسەوانی کۆمارییەکان ڕێککەوتنێک بکات. ھەردوو نایف و ئەلداود ئاگاداری ئەوە بوون کە توانای درێژخایەنی حکوومەتەکانی عارف و تاھیر یەحیا تاریک دەردەکەون، بەڵام تێگەیشتن کە بەعسییەکان پێویستیان پێیان ھەیە ئەگەر کودەتاکە سەرکەوتوو بێت. بۆ بەشداریکردنی لە کودەتاکەدا، نایف داوای پۆستی سەرۆک وەزیرانی کرد لە دوای کودەتاکە وەک پاداشتێک و ھێمایەک بۆ دەسەڵاتەکەی. ھەروەھا ئەلداود بە پۆستێک پاداشت کرا و بوو بە وەزیری بەرگری. بەڵام ھەموو شتێک بە پلانی نایف و ئەلداود نەڕۆیشت. ئەلبەکر لە کۆبوونەوەیەکی نھێنیدا سەرکردایەتی بەعسی ئاگادارکردەوە کە ئەو دووانە یان «لەکاتی شۆڕشدا یان دوای شۆڕشەکە» لەناودەبرێن.
ئەلبەکر وەک سەرۆکی ئۆپراسیۆنی سەربازیی کودەتاکە، پۆستی سکرتێری ناوچەیی حیزبی بەعس پاراست و بە سەرۆکی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش، سەرۆکی کۆمار و سەرۆک وەزیران ھەڵبژێردرا. ڕاستەوخۆ دوای کودەتاکە ململانێی دەسەڵات لە نێوان ئەلبەکر و ئەلنایف سەریھەڵدا. لە ڕووی کردارییەوە دەبوو نایف دەستی باڵای ھەبووایە؛ ئەو ئەفسەرێک بوو کە لەلایەن پلەدارەکانەوە پشتگیری دەکرا. بەڵام ئەلبەکر سەلماندی کە فێڵبازتر و قایلکەرتر و ڕێکخراوترە لە ئەلنایف و ئەلداود و لایەنگرانیان. یەکێک لە یەکەم بڕیارەکانی ئەلبەکر لە پۆستەکەیدا، دانانی زیاتر لە ١٠٠ ئەفسەری نوێ بوو بۆ پاسەوانی کۆمارییەکان. لەم نێوەندەدا سەددام حوسێن کاری کرد بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوێکی ئەمنی و ھەواڵگریی بۆ ئەو حیزبە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دووژمنەکانی. لە ٢٩ی تەممووزدا، ئەلداود بە گەشتێک بۆ ئوردن بەڕێکەوت بۆ پشکنینی ئەو ھێزە عێراقیانەی لەوێ جێگیر بوون دوای شەڕی ساڵی ١٩٦٧ لەگەڵ ئیسرائیل. ڕۆژی دواتر نایف بانگھێشتی نانی نیوەڕۆ کرا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لەگەڵ ئەلبەکر، لەوێ سەددام لەگەڵ سێ ھاوکارەکەیدا خۆیان کرد بە ژووردا و ھەڕەشەی کوشتنیان لێکرد. نایف ھاواری کرد و گوتی: چوار منداڵم ھەیە! سەددام فەرمانی بە نایف کرد ئەگەر بیەوێت بژی، دەستبەجێ عێراق بەجێبھێڵێت. نایف پابەند بوو و دوورخرایەوە بۆ مەغریب. لە ھەوڵێکی تیرۆرکردن لە ساڵی ١٩٧٣دا ڕزگاریبوو، بەڵام لە ساڵی ١٩٧٨ بە فەرمانی سەدام لە لەندەن تیرۆرکرا، ئەلداود چارەنووسی ھاوشێوەی ھەبوو و دوورخرایەوە بۆ سعوودیە. بەعسییەکان بە ھیچ شێوەیەک دڵنیا نەبوون لە سەرکەوتن؛ ئەگەر ھەریەکێک لە لایەنگرانی نایف ئۆپەراسیۆنی دژی نایفیان زانیبا، بەغدا بە قسەی مێژوونووس کۆن کۆفلین دەبووە «ناوەندی گەرماوێکی خوێناویی ناشرین».[٢][٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Ba%27athist_Iraq
- ^ Coughlin 2005، لاپەڕە ٥٣.
- ^ Coughlin 2005، لاپەڕە ٥٤.
کتێبنامە
دەستکاری- Alnasrawi، Abbas (١٩٩٤). The Economy of Iraq: Oil, Wars, Destruction of development and Prospects, 1950–2010. ABC-CLIO. ژپنک ٩٧٨-٠-٣١٣-٢٩١٨٦-٩.
- Bengio، Ofra (١٩٩٨). Saddam's Word: Political discourse in Iraq (Paperback). Oxford, England, UK; New York, New York, USA: Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٥١١٤٣٩-٣.
- Coughlin، Con (٢٠٠٥). Saddam: His Rise and Fall. Harper Perennial. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٦-٠٥٠٥٤٣-١.
- Metz، Helen Chapin (٢٠٠٤). Iraq: A Country Study. Kessinger Publishing. ژپنک ٩٧٨-١-٤١٩١-٢٦٧١-٠.
- Niblock، Tim (١٩٨٢). Iraq, the contemporary state (Paperback). London, England, UK: Croom Helm. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٠٩٩-١٨١٠-٣.
- Pollack، Kenneth M. (٢٠٠٢). Arabs at War: Military Effectiveness, 1948–91. Lincoln and London: University of Nebraska Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٠٣٢-٣٧٣٣-٩.
- Selden، Zachary (١٩٩٩). Economic Sanctions as Instruments of American Foreign Policy. Greenwood Publishing Group. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٧٥-٩٦٣٨٧-٣.
- Tripp، Charles (٢٠١٠). A History of Iraq. Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٥٢٩٠٠-٦.
- Baram, Amatzia (بە عیبری: פרופ' אמציה ברעם; University of Haifa). "Neo-Tribalism in Iraq: Saddam Hussein's Tribal Policies 1991-96." International Journal of Middle East Studies. Vol. 29, No. 1 (Feb. 1997), pp. 1–31. Available at JSTOR.
- Baram, Amatzia. "From Militant Secularism to Islamism: The Iraqi Ba’th Regime 1968-2003" (Archive). Woodrow Wilson International Center for Scholars, History and Public Policy Program, Occasional Paper. October 2011.
- Blaydes, Lisa. 2018. State of Repression: Iraq under Saddam Hussein. Princeton University Press.
- Helfont, Samuel. "Saddam and the Islamists: The Ba‘thist Regime's Instrumentalization of Religion in Foreign Affairs." The Middle East Journal. Volume 68, Number 3, Summer 2014. pp. 352–366. Available at Project MUSE.