جەنگی کەنداو ململانێیەکی چەکداری بوو لە نێوان عێراق و هاوپەیمانییەکی ٤۱ وڵاتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا. هەوڵەکانی هاوپەیمانی دژی عێراق لە دوو قۆناغی سەرەکیدا ئەنجامدرا: ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی بیابان، کە لە مانگی ئابی ١٩٩٠ تا مانگی یەکی ساڵی ١٩٩١ بوو بە کۆکردنەوەی سەربازی؛ و ئۆپەراسیۆنی زریانی بیابان کە بە هەڵمەتی بۆردومانی ئاسمانی دژی عێراق لە ١٧ی ژانویەی ١٩٩١ دەستی پێکرد و بە ئازادکردنی کوێت بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٢٨ی شوباتی ١٩٩١ کۆتایی هات.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Knights, Michael (2005). Cradle of Conflict: Iraq and the Birth of Modern U.S. Military Power. United States Naval Institute. p. 20]. ISBN 978-1-59114-444-1.