مەسعوود بارزانی

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکەمین سەرۆکی ھەرێمی کوردستان (٢٠٠٥–٢٠١٧)
  ئەم وتارە سەبارەت بە مەسعوود بارزانی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە بارزانی (ڕوونکردنەوە).

مەسعوود مستەفا بارزانی (لەدایکبووی ١٦ی ئابی ١٩٤٦، مەھاباد، کۆماری کوردستان) سیاسەتوان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە،[١] لە ماوەی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ تاکوو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بووە.[٢]

مەسعوود بارزانی
لەدایکبوون١٦ی ئابی ١٩٤٦ (٧٨ساڵ)
مەھاباد
پیشەسیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبپارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵمەسروور بارزانی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
خێزانئیدریس بارزانی، عوبەیدوڵا مستەفا بارزانی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەسەرۆک وەزیرانی عێراق (٢٠٠٤–٢٠٠٤)، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان (٢٠٠٥–٢٠١٧) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیان

 
مەسعوود بارزانی لەگەڵ جۆرج بووش

بارزانی لە شاری مەھاباد لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ لە سەردەمی حکوومەتی کۆماری کوردستان لەدایکبووە،[٣]خوێندنی تەواو نەکردووە بەھۆی ژیانی سیاسی بنەماڵەکەی، لە تەمەنی ١٦ ساڵی بووتە پێشمەرگە لە ھێزەکانی پارتی دیموکرات. ساڵی ١٩٧٠ لە کۆنگرەی ھەشتی پارتی دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەند. ساڵی ١٩٧٩ لە شوێنی مستەفا بارزانی باوکی بووە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەو ساڵەوە تا ئێستا بەردەوامە. بارزانی لە دوای شەڕی کەنداوەوە ڕۆڵی بەرچاوی ھەیە لە سیاسەتی باشووری کوردستان.

مەسعوود بارزانی لە ساڵی ١٩٦٥ ھاوسەرگیریی کردووە و ٨ منداڵی ھەیە کە ٥ی کوڕە و ٣ی کچ؛ بەڵام ناو و وێنەکەی ھاوسەرەکەی لە ھیچ سەرچەمێکدا دیار نەکراوەتەوە.[٤] مەسعوود بارزانی کوردی (سۆرانی و کرمانجی) و عەرەبی باش دەزانێت و ھەروەھا دەتوانێت بە فارسی و ئینگلیزیش بدوێت.[٤]

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

لە دەرئەنجامی شکستی سەددام حوسێن لە شەڕی کەنداو (١٩٩١) و ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ئارامی، دامەزراندنی دامەزراندنی حکوومەتێکی کوردی بوو لە باکووری عێراق کە بە «باشووری کوردستان» ناسراوە. ساڵی ١٩٩٢ پاسپۆرتی تورکیای پێدرا لەلایەن تورگوت ئۆزال سەرۆکی ئەوکاتەوە بەمەبەستی یارمەتیدانی بارزانی بۆ گەشتکردن بە ئازادی.[٥] تەنھا چەند مانگێک دوای دروستکردنی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری، ھەڵبژاردنی ئازاد لە ساڵی ١٩٩٢ بەڕێوەچوو. دوو پارتی سەرەکی، ئەوانیش پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانی، دەنگەکانیان دابەش کرد، دواتر وەزارەتەکانی حکوومەتیان بە یەکسانی دابەش کرد؛ بەڵام لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٤ شەڕ لە نێوان پێشمەرگەکانی یەکێتیی و پارتی دروست بوو. لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ بارزانی داوای ھاوکاری لە ڕژێمی سەدام حوسێنی کرد بۆ ئەوەی ھاوکاریی بکات لە بەرەنگاربوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە ھاوکاری ئێرانی وەرگرتبوو. پارتی دیموکراتی کوردستان بە ھاوکاری سوپای عێراق یەکێتیی لە شارە گەورەکانی باشووری کوردستان دوورخستەوە؛ بەڵام دواتر یەکێتی سلێمانی و بەشێک لە پارێزگای ھەولێریان کۆنترۆڵکردەوە. شەڕەکە بەھۆی ڕێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن کە لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمریکا مادلین ئۆلبرایت لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی واژووکرا، کۆتایی پێھات،[٦] بەڵام کاریگەرییەکانی شەڕەکە بەردەوام بوو باشووری کوردستان دابەش بوو لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان لە باکووری ڕۆژاوا و یەکێتیی لە باشووری ڕۆژھەڵات.[٧] دوای ھێرشکردنە سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، پارتی و یەکێتیی وردە وردە حکوومەتێکی یەکگرتووی ھەرێمایەتییان دامەزراند. بارزانی بووە یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی حوکمی عێراق و لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٠٤ سەرۆکی ئەنجومەنەکە بووە. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٥ لەلایەن پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردرا[٨][٩][١٠]

بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی فەرمیی بۆ چەند وڵاتێک کردووە و کەسایەتییە بەرزەکانی وەک جۆرج بوش سەرۆکی ئەمریکا و تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و پاپا لە ڤاتیکان و سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە ڕۆما و شا عەبدوڵڵای عەرەبستانی سعوودی لە ڕیاز بینیوە.[١١]

لە مانگی تەممووزی ٢٠٠٩، لە یەکەم ھەڵبژاردنی ڕاستەوخۆ بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی بە دەنگدانی جەماوەری وەک سەرۆک ھەڵبژێردرایەوە و ٦٩٫٦٪ی دەنگەکانی بەدەستھێنا. ھەڵبژاردنەکان لەلایەن چاودێرانی نێودەوڵەتی و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بە وردی چاودێری کرا.

خولی سێیەمی سەرۆکایەتی

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٣، دوای تەواوبوونی ماوەی ٨ ساڵەی، پەرلەمان ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بۆ دوو ساڵی دیکە درێژکردەوە[١٢][١٣]بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ھەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی تر لە سەرۆکایەتی ھەرێم بمێنێتەوە. ئەمەش مشتومڕێکی سیاسی گەورەی نایەوە لە باشووری کوردستان بەوەی ئەم بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە سەرۆکی ھەرێمیان بە سەرۆکێکی ناشەرعی یاخود سەرۆکی ماوە بۆ درێژکراوە ناو دەبرد.[١٤]بارزانی یەکێک بوو لەو ھەشت کاندیدەی کە لە گۆڤاری تایم بۆ ساڵی ٢٠١٤ی گۆڤاری بۆ کەسایەتی ساڵ لە لیستی کورتدا ھاتبوو، بەھۆی ھەوڵەکانی بۆ پاڵنانی سەربەخۆیی کورد لەگەڵ شەڕی بەردەوامی دژی دەوڵەتی ئیسلامی.[١٥]

ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)

 
بارزانی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ بارزانی ڕای گەیاندبوو کە ھەرێمی کوردستان لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دەدات[١٦] لە ڕۆژی دوای ڕیفراندۆمەکە، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧، ڕای گەیاند کە ڕیفراندۆمەکە سەرکەوتوو بووە و داوای لە وڵاتانی دراوسێ کرد کە کراوە بن بۆ گفتوگۆی داھاتوو.[١٧]

حکوومەتی عێراق ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی ڕەتکردەوە. لە ١٥ی تشرینی یەکەم، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی، چوونە ناو شاری کەرکووک کە لەژێر دەستی ھێزە کوردییەکان بوو، بەھۆی کشانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتیی لە شارەکە وای کرد ھێزەکانی ژێر سەرپەرشتی پارتییش لە شارەکە بکشێنەوە، بەم ھۆیەوە شارەکە کەوتە دەست حکوومەتی ناوەندی. ئەم ھەنگاوانەی حکوومەتی عێراق لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وەک کردەوەیەکی ئاسایی سەیرکرا.[١٨]

دوابەدوای شکستی ڕیفراندۆم و خەسارەکانی خاکی پێشمەرگە، بارزانی لە ٢٩ی تشرینی یەکەم ڕای گەیاند کە دەست لە پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکێشێتەوە.[١٩]لە ئێستادا وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە لە سیاسەتکردن و دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ باڵیۆزی ولاتان ئەنجام دەدات. بارەگای بارزانی وەک شوێنی بڵاوکردنەوەی بۆچوون و ھەڵوێستەکانی خۆی دامەزراند.[٢٠][٢١][٢٢]

ڕەخنە

لە ماوەی سەرۆکایەتی ھەرێم و دوای تەواوبوونی سەرۆکایەتییەکەی ڕەخنەگرانی بە کەسێکی عەشایەر و خێلەکی ناوی دەبەن، وەک کەسێکی بەرژەوەندخواز ناوزەندی دەکەن. گوایە ئەندامانی بنەماڵەی مەسعوود بارزانی کۆنتڕۆڵی ژمارەیەکی زۆر لە کارگە بازرگانییەکانی باشووری کوردستان دەکەن، کە بەھای گشتییان چەند ملیار دۆلارێکە، ھەرچەندە ھیچ بەڵگەیەک لەسەر خاوەندارێتی لەو شێوەیە لەلایەن خودی مەسعوود بارزانییەوە نەخراوەتەڕوو. لەکاتێکدا زۆرجار تۆمەتی گەندەڵی ئاراستەی ھەردوو بنەماڵەی بارزانییەکان و تاڵەبانییەکان لەلایەن سەرچاوەی کورد و چاودێرانی نێودەوڵەتی دەکرێن، بەڵام بارزانی لە چەندین بۆنەدا ڕەتیکردووەتەوە خاوەندارییەتی کارگە بازرگانییەکان بکات.[٢٣] ھەروەھا نا شەفافیەتی دارایی و نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی و ئاسانکاری نەکردن بۆ گەیشتن بە زانیارییەکان، نەبوونی ئازادی ڕاگەیاندن لە ھەرێم دیارترین ئەو ڕەخنانەن لە مەسعوود بارزانی دەگیرێت. لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠١٠ ڕۆژنامە زمانحاڵی ئۆپۆزیسیۆن پارتی دیموکراتی کوردستانی بە سەرۆکایەتی بارزانی تۆمەتبار کرا بەوەی بڕە پارەیەکی زۆر لە قاچاخچێتی نایاسایی نەوتیان خستۆتە گیرفانی خۆیەوە.[٢٤][٢٥]لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٥ کەمال قادر، مامۆستای زانکۆ خاوەن ڕەگەزنامەی نەمساییە، بەھۆی زنجیرەیەک بابەتەوە کە ڕەخنەی لە حکوومەت و بنەماڵەی بارزانی گرتبوو، لە کوردستانی عێراق دەستگیرکرا. بە تۆمەتی ناوزڕاندن تۆمەتبار کرا و سزای سی ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.[٢٦] لە ساڵی ٢٠٠٦ دوای فشاری نێودەوڵەتی لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و پەیامنێرانی بێ سنوور و حکوومەتی نەمسا ئازادکرا.[٢٧] لە مانگی ئایاری ٢٠١٠ ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان دوای ڕەخنەگرتن لە بنەماڵەی بارزانی کوژرا.[٢٨]

ئەنفال

خێزانی بارزانی زۆر قوربانیان لە پێناو کێشەی کورددا داوە، و لە دوای لە دایکبوونیەوە تاکو تەمەنی ١٢ ساڵی مەسعوود بارزانی باوکی خۆی نەبینیوە، کە لە دوورە وڵات لە یەکێتی سۆڤیەت دەژیا. سیخوڕەکانی ڕژێم سێ برای بارزانیان تیرۆر کردەوە ٣٢ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی لەگەڵ ئەو ٨٠٠٠ بارزانی بوون کە ڕژێمی بەعس ئەنفالی کردن لە ساڵی ١٩٨٣،[٢٩][٣٠] خودی مەسعوود بارزانی ئامانجی چەندین ھەوڵی تیرۆر بووە بە تایبەتی ھەوڵی تیرۆر کردنی لە ڤێننای پایتەختی نەمسا لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩. ڕژێمە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق ١٦ جار گوندی بارزاننیان خاپوور کردووە کە گوندی مەسعوود بارزانییە.

نووسراوەکان

بارزانی پەرتووکێکی لەسەر ڕۆڵی مێژووی مستەفا بارزانیی باوکی لە بزووتنەوەی نەتەوەی کورد لەژێر ناوی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد کە لە چوار بەرگ پێک ھاتووە نووسیوە، وبەم دوایانە کتێبێکی بە ناوی بۆ مێژوو بڵاوکردەوە. لەگەڵ چەندین وتار و بابەتی سیاسی کە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستاندا بڵاو کراونەتەوە.

Political offices
پێشوو
محەممەد بەحرولعلوم
سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمی عێراق
١ی نیسانی ٢٠٠٤–٣٠ی نیسانی ٢٠٠٤
جێگر
عیزەدین سەلیم
ئۆفیسی نوێ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ — ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧
جێگر
سڕکرا
لایەنگری حیزبی سیاسیی
پێشوو
مستەفا بارزانی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
کانوونی یەکەمی ١٩٧٩
ئێستا

سەرچاوەکان

  1. ^ «Masoud Barzani Biography». www.masoudbarzani.krd. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «The path to resignation of Masoud Barzani». TRT World. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ Aldroubi، Mina (٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Masoud Barzani the 'servant of an independent Kurdistan'». The National (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا ماڵپەڕی مەسعوود بارزانی: ژیاننامەی مەسعوود بارزانی (بە ئینگلیزی)؛ سەردان لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤.
  5. ^ «Kırmızı pasaportu geri verdi». www.hurriyet.com.tr (بە تورکی). ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «GlobalSecurity.org - Reliable Intelligence News and Intelligence Information». www.globalsecurity.org. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ Iraqi Kurdistan: Political Development and Emergent Democracy, Routledge/Curzon, 2003
  8. ^ «Middle East | Iraqi Kurdistan leader sworn in». BBC News. ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  9. ^ «Kurds in Northern Iraq Elect Regional President». Voanews.com. ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٥. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  10. ^ «President Bush Meets with President Barzani of Kurdistan Regional Government of Iraq». Georgewbush-whitehouse.archives.gov. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  11. ^ «Kurdistan Region Presidency (KRP)». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئابی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  12. ^ Chomani، Kamal. «Iraqi Kurdistan Elections Could Be Turning Point». Ekurd. ekurd.net. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  13. ^ «Kurdistan: Fin de renaissance: Once booming, the statelet is now in crisis». The Economist. لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  14. ^ ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی بۆ ٢ ساڵی دیکە درێژدەکرێتەوە
  15. ^ «TIME Unveils Finalists for 2014 Person of the Year». Time. ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  16. ^ «Iraqi Kurds set date for independence referendum». Muslim Global. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  17. ^ «President Barzani claims victory in independence referendum». لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  18. ^ Martin Chulov.
  19. ^ «Iraqi Kurdish leader Massoud Barzani to step down». BBC News. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  20. ^ «- ماڵپەڕی فەرمی». www.masoudbarzani.krd. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  21. ^ «Masoud Barzani hosts new Canadian, British Ambassadors to Iraq». www.kurdistan24.net. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  22. ^ «Senior Kurdish leader meets with EU Ambassador to Iraq». www.kurdistan24.net. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  23. ^ Rubin، Michael (2008-01). «Is Iraqi Kurdistan a Good Ally?». Middle East Forum (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  24. ^ «Rudaw in English....The Happening: Latest News and Multimedia about Kurdistan, Iraq and the World - KDP To Sue Change Movement's Paper». web.archive.org. ٢٣ی ئازاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٢. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  25. ^ Rubin، Michael (کانوونی دووەمی ٢٠٠٨). «Is Iraqi Kurdistan a Good Ally?». AEI Middle Eastern Outlook. Middle East Forum. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
  26. ^ Richard A. Oppel Jr. (٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦). «Defamer or dissident? Kurd tests the new Iraq». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  27. ^ «Cyber-dissident Kamal Sayid Qadir released». Reporters Without Borders via IFEX. ٤ی نیسانی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  28. ^ «Second journalist killed in Iraqi Kurdistan - Reporters Without Borders». En.rsf.org. ٦ی ئایاری ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  29. ^ یادی ٢٥ ساڵەی تاوانی کۆمەڵکوژی بارزانییەکان ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ کاریگەریی ئەنفال - عەدالەت عومەر ساڵح ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

پەراوێزەکان

بەستەرە دەرەکییەکان