شەڕی براکوژی
شەڕی براکوژیی و شەڕ لەسەر نەوتی میلەت | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە شەڕی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و ناوچەی دژەفڕینی عێراقی | |||||||
![]() ناوچەکانی کۆنترۆڵکراو لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان |
|||||||
|
|||||||
جەنگاوەران | |||||||
![]() | ![]() پەڕگە:INC flag.svg ک.ن. ع |
||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
![]()
| ![]()
|
||||||
زیان و تیاچوونەکان | |||||||
٥٠٠٠ کوژراو |
شەڕی براکوژی یان شەڕی ناوخۆ شەڕێکی چەکداریی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بوو کە لە ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٧ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ڕوویدا و بووە ھۆی دروستکردنی گورزێکی بەھێز لە نێوان کوردانی تەنھا بەشی ڕزگارکراوی کوردستاندا بە شەڕی براکوژی ناسراوە. بەھۆی ڕێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن کە لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمریکا مادلین ئۆلبرایت لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئیمزاکرا، کۆتایی پێھات.[١]
زەمینەدەستکاری
١٩٩٤ پێکدادانی ی.ن. ک و پ.د. کدەستکاری
لە ئایاری ١٩٩٤دا شەڕ دەستی پێکرد لەنێوان ھەردوو حزبدا. پێکدادانەکان ٣٠٠ کوژراوی لێکەوتەوە،[٢] لە ساڵی داھاتودا نزیکەی ٢٠٠٠ کوژراو ھەبوو لە ھەردوولا،[٢] بە پێی بریکاری CIA ڕۆبێرت بێر ژمارەیەک لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران یارمەتییەکی سنورداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا و ھەروەھا ئێران ڕیٚگەی دا بە چەکدارانی یەکێتیی کە لە چەند ناوچەیەکەوە ھێرش بکەن.
١٩٩٦ ھێرشی حکومەتی عێراقیدەستکاری
شەڕی هەولێر ۱۹۹٦ | |||
---|---|---|---|
بەشێک لە شەڕی براکوژی | |||
ڕۆژ | ۳۱ی ئابی ۱۹۹٦ | ||
شوێن | |||
ئەنجام | هەولێر لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و رژێمی بەعس کۆنتروڵکرا | ||
بەشداری حیزبەکان | |||
کەسە دیارەکان | |||
ھەرچەندە لەئاداری ١٩٩٦ دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاری کۆبوونەوەیدا، ئەو ئاگر بەستە شکا کە لەنێوان (پ.د. ک) و (ی.ن. ک) بەسترابوو تا ھاوینی ١٩٩٦، لەم ماوەیەدا ڕێکەوتن کرا لەنێوان حکومەتی عێراقی و (پ.د. ک) بۆ گواستنەوە و ناردنی نەوتی نایاسای بەڕێگەی قاچاغ لەڕێی فشخابورەوە.[٣] بارزانی و ھاوکارەکانی ئەم ھەلەیان قۆستەوە بۆ باج خستنە سەر ئەم بازرگانییە، وە ئەم کارەش بووەھۆی ئەوەی چەندەھا میلیۆن دۆلار قازانج بکەن لە ھەفتەیەکدا.[٤] ھەرچەندە ئەم دوو حیزبە ڕێکەوتن لەسەر سودی بەڕێبردنی نەوتی قاچاغ لەنێوان عێراق و تورکیا تا بەیەکسانی دابەشی بکەن، (پ.د. ک) ھەوڵی گەورە و زیاتری دەدا بۆ جڵەو کردنی جوڵانەوەی کاڵای ناو کوردستان.
تاڵەبانی ھاوپەیمانییەکی دامەزراند لەگەڵ ئێران، ڕێگەدان بە ئێران تا ھێرشێکی سەربازی بکاتە سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٢٨ تەموزدا. ڕوبەڕوی شەڕ بووەوە لەگەڵ ئێران و (ی.ن. ک). مەسعود بارزانی داوای یارمەتی لە سەددام حوسێن کرد، ئەم بینینە بۆ سەددام بووە دەرفەتێک بۆ گرتنەوەی باشووری کوردستان. لە ٣١ ئاب دا ٣٠٠٠٠ سەربازی عێراقی بە سەرپەرشتی فرقەی زرێپۆش کە بەشێک بوون لە گاردی کۆماری بەھاوشانی پێشمەرگەکانی (پ.د. ک) ھێرشیان کردە سەر شاری ھەولێر کە لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو. بەرگری کرا لە لایەن ٣٠٠٠ پێشمەرگەی (ی.ن. ک) بەسەرکردایەتی کۆسرەت ڕەسوڵ. ھەولێر گیرا، وە ٧٠٠ چەکداری (ی.ن. ک) و المؤتمر الوطنی العراقی گیران لە لایەن سوپای عێراقی لە دەرەوەی ھەولێر.
ئەم ھێرشە ئەمریکای ترساند کەوا سەددام بیەوێت جینۆساید دەست پێبکات وەک ساڵانی ١٩٨٨ و ١٩٩١. ئەم جووڵەیەی سەددام پێشێلکارییەکی ڕوون بوو بەرامبەر بڕیارنامەی ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایش. لەوەڵامدا ئیدارەی کلینتۆن دەستی کرد بە ئۆپراسیۆنی بیابان لە ٣ی ئیلولدا، کاتێک کەشتییەکانی ئەمریکاو بی-٥٢ ستراتوفورتریس بە موشەکی بڕاھمۆس (مووشەک) بۆمب بارانی ٢٧ بەرگری ھەواییان کرد لە باشوری عێراق، بۆ ڕۆژی دوای ١٧ موشەکی بڕاھمۆس (مووشەک) لە کەشتییەکانی ئەمریکاوە ئاڕاستەی بەرگرییە ھەواییەکانی عێراق کرا. ھەروەھا ئەمریکا فرۆکەی شەڕکەری بە کەنداوی فارسدا بڵاوکردەوەو ناوچەی دژە فڕینی باشوری زیاد کرد بۆ پلەی ٣٣ باکور.
پاش گرتنەدەستی شاری ھەولێر لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان ھێزەکانی عێراق کشانەوە لەناوچە کوردییەکان. پاش چەند پێکاھەڵپژانی دیکە لەنێوان (پ. دک) و (ی.ن. ک)، (پ. دک) بەیارمەتی حکومەتی عێراقی توانی شاری سلێمانی بگرێت لە ٩ ئەیلولدا. ھێزەکانی ئەمریکا ٧٠٠ ئەندامی المؤتمر الوطنی العراقی و ٦٠٠٠ کوردی بردە دەرەوەی باشووری کووردستان. لە ١٣ تشرینی یەکەم، سلێمانی گیرایەوە لەلایەن (ی.ن. ک)، گوایە بەیارمەتی ھێزی ئێرانی.[٥]
دەستێوەردانی تورکیادەستکاری
شەڕ کردن بەردەوام بوو بەدرێژایی زستان لەنێوان (پ.د. ک) و (ی.ن. ک). بابەتەکان ئاڵۆز بوون بەھۆی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە عێراق، (پ.ک. ک) ھاوپەیمان بوو لەگەڵ (ی.ن. ک)، بە پێی ھەندێ سەرچاوە (پ.ک. ک) شەڕی کەرد دژی ھەموو ئەو گروپانەی پشتگیری (پ.د. ک) یان دەکرد، تورکیا کاتێک سەیری شەڕی ناوخۆی کرد ئەمەی بەدەرفت زانی و ھاوپەیمانی لەگەڵ (پ.د. ک) کرد و ئۆپراسیۆنی چەکوشی کرد تا لەڕێی ھێز و توندوتیژییەوە (پ.ک. ک) لە ھەرێمی کوردستان بکاتە دەرەوە. ئەم ئۆپراسیۆنە زیانی زۆری لە (پ.ک. ک) بەڵام ناکام بوو. (پ.ک. ک) سەرکەوتوو بوو لە مانەوەی سەربازگەکانی لە ھەرێمی کوردستان.[٦]
لە ٢٥ ئەیلولی ١٩٩٧ تورکیا دووبارە چووەوە ناوخاکی ھەرێمی کوردستان پەلاماری (ی.ن. ک) و (پ.ک. ک) دا تا بتوانێت بە ھێز (پ.ک. ک) بکاتە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا، بەگوێرەی سەرچاوەی تورکی، ئەوە ھەوڵێک بوو تا ئاگربەس (وەستانی شەڕ)ایێک بھێنێتە ئاراوە لەنێوان لایەنەکان، لە ئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنەدا قوربانییەکی زۆر لە (ی.ن. ک) و (پ.ک. ک) کەوت. پاشان ئاگر بەست و دانوستان کرا لەنێوان (پ.د. ک) و (ی.ن. ک) و دواتر ئەمریکا بریاری پشتگیری ئەم ئاگربەستەی دا.
سەڕەڕای ئاگربەست شەڕی نوێ لە ھێڵی پەیمانی شەڕ وەستاندن ڕوویدا لە تشرینی یەکەم و دووەم. لە کاتی ئەم شەڕەدا ١٢٠٠ کەس کوژران و ١٠٠٠٠ خێزان ئاوارە بوون. لە ٢٤ تشرینی دووەم ١٩٩٧، (پ.د. ک) ئاگربەس (وەستانی شەڕ)ایێکی یەک لایەنەی ڕا گەیاند، سەڕەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست (پ.د. ک) ھێرشی نوێی کردەسەر (ی.ن. ک) لە ٢٥ تشرینی دووەم.[٦]
ئەنجامدەستکاری
لە ئەیلولی ١٩٩٨ دا بارزانی و تاڵەبانی ڕێکەوتننامەی واشنتۆنیان واژوو کرد وە بووە ڕێکوتننامەیەکی ڕەسمی، لە ڕێکەوتنامەکەدا پارتەکان ڕازیبوون تا لە داھاتدا ھاوبەشبن، وە ھێز ھاوبەش بکەن و باشووری کوردستان لە (پ.ک. ک) قەدەغەبکەن، و ڕێگری بکەن لە سوپای عێراقی لە ناوچە کوردییەکان. وە ئەمریکا بەڵێنیدا بە ھێزی سەربازی بەرگری لەکوردەکان بکات لەدەست درێژی سەددام حوسێنی گۆڕ بەگۆڕ. لە ھەمان کاتدا پیادەکردنی بەرنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراک بۆ باشووری کوردستان. کوردستانی باشوور بوو بە ناوچەیێکی تا ڕادەیەک ئاشتیخواز، پێش ئەوەی گروپی تیرۆریستی ئەنساروئیسلام دروست ببن لە ناوچەکەدا کە بووە ھۆی پێکدادان.
لەدەوروبەری پاش مانگێک، سەرۆکی ئەمریکا بیل کلینتۆن یاسای ڕزگارکردنی عێراقی ئیمزاکرد. دەستەبەرکردنی یارمەتی سەربازی بۆ گروپە بەرھەڵستکارەکانی عێراق، وەک و (پ.د. ک) و (ی.ن. ک). لە ٢٠٠٣ دا ھەریەک لە (پ.د. ک) و (ی.ن. ک) بوونە یارمەتی دەری ئەمریکا لە داگیرکردنی عێراق لە باشووری کوردستاندا وە پاشان مەسعود بارزانی بووە سەرۆکی ھەڵبژێردراوی کوردستانی باشوور لەو کاتەدا تالەبانی سەرۆکی ھەڵبژێردراوی عێراق بوو.[٧]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ http://www.globalsecurity.org/intell/library/news/1998/09/98091707_nlt.html
- ^ ئ ا John Pike. "Kurdistan Democratic Party (KDP)". Globalsecurity.org. Retrieved 28 January 2013.
- ^ Pollack, Kenneth (25 March 2003). The Threatening Storm: What Every American Needs to Know Before an Invasion in Iraq (The Case for Invading Iraq: An Excerpt from The Threatening Storm ed.). Random House LLC, 2003. p. 81. ISBN 978-1-58836-341-1. Retrieved 25 June 2014.
- ^ Stansfield, G.; Anderson, L. (2004). The Future of Iraq: Dictatorship, Democracy, or Division?. New York: Palgrave Macmillan. p. 174. ISBN 1-4039-6354-1.
{{cite book}}
: Unknown parameter|ناونیشان=
ignored (help) - ^ United Nations High Commissioner for Refugees. "Refworld - Chronology for Kurds in Iraq". Refworld. Archived from the original on 17ی Octoberی 2012. Retrieved 1 May 2016.
{{cite web}}
: Check date values in:|archivedate=
(help) ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ ئ ا The State of the Middle East: An Atlas of Conflict and Resolution. p. 92. Retrieved 27 February 2016.
- ^ "Kurdish Agreement Signals New U.S. Commitment - The Washington Institute for Near East Policy". Thewashingtoninstitute.org. 29 September 1998. Retrieved 28 January 2013.