عەبدوڵڵا ئۆجەلان

دامەزرێنەری پەکەکە
(لە عەبدولڵا ئۆجەلانەوە ڕەوانە کراوە)

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ناسراو بە ئاپۆ[٢][٣] (لەدایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٩ لە دێی ئامەرای قەزای خەلفەتی پارێزگای ڕحا)، کەسایەتی ڕامیاری و زیندانیی ڕامیاری کوردی خەڵکی باکووری کوردستان[٤][٥] و ھەروەھا دامەزرێنەر و ڕێبەری پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستانە.[٦][٧][٨][٩]

عبدالله ئۆجەلان

لەدایکبوون (١٩٤٨-٠٤-٠٤) ٤ی نیسانی ١٩٤٨ (تەمەن ٧٦ ساڵ)
نیشتەجێیزیندانیی دوورگەی ئیمرالی تورکیا
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترئاپۆ
پیشەسەرکردە
نووسەر
چالاکبوون١٩٩٩–١٩٧٨
کارسەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان
پاشموراد قەرەیلان
حیزبی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان
کۆما جڤاکێن کوردستان
ئایینئیسلام (سونە)
ھاوسەرکەسیرە یڵدرم
(١٩٧٨–١٩٨٨)
باوان(ەکان)عومەر (باوک)
ئیڤەیش (دایک)[١]

ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٧٩ ھەتا ١٩٩٨ لە سووریا نیشتەجێ بوو.[١٠] ئەو لە دامەزراندنی پەکەکە لە ساڵی ١٩٧٨ بەشدارییەکی زۆر گرنگی ھەبوو و ئەو پارتەی لە ناکۆکیی نێوان تورکیا و کورد بەشدار کرد. لە زۆرتری سەردەمی ڕێبەری خۆی لە سووریا نیشتەجێ بوو کە ھەتا کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٩٠ پەناگەی پەکەکە لەوێ بوو.

ئۆجەلان لەدایکبووی ئامەرایە،[١١] گوندێک کە دەکەوێتە شاری خەلفەتی، پارێزگای ڕحا لە باکووری کوردستان/ڕۆژھەڵاتی تورکیا.[١٢] بەپێی ھەندێک سەرچاوە ئۆجەلان لە ڕۆژی ٤ی نیسانی ١٩٤٨ لەدایکبووە، بەڵام ھیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەوەی نەسەلەماندووە، و خودی خۆشی لەبارەی ڕۆژی لەدایکبوونییەوە نازانێت، ساڵی لەدایکبوونیشی بە نزیکی ١٩٤٦ یان ١٩٤٧ دانراوە.[١٣] ئۆجەلان لەخێزانەکەیدا برا گەورەی حەوت خووشک و برا بووە.[١٤] بەپێی ھەندێک سەرچاوە ھەروەھا جارێکیش لەسەر زاری خودی ئۆجەلان ئەوە ئاشکرابووە کە داپیرە و دایکی بە ڕەگەز کورد بوون.[١٥][١٦] بەقسەی ئەمیکەم ناچمانی مامۆستای زانکۆی بار ئیلان لە ئیسرائیل، ئەوکاتەی چاوی بە ئۆجەلان کەوتووە لە ساڵی ١٩٩١ ئەوا ناوبراو کوردی نەدەزانی. ناچمانی لەمبارەیەوە دەڵێت «ئەو (ئۆجەلان) بەمنی وت کە ئەو بە تورکی قسەدەکات، بە تورکی فرمان دەدات و بە تورکیش بیردەکاتەوە.»[١٧]

برای ئۆجەلان، عوسمان ئەویش ماوەیەک فەرماندەبووە لە ھێزەکانی پەکەکە، دوای وازھێنانی چووەتە باشووری کوردستان.[١٨] براکەی دیکەی، محەممەد ئۆجەلان ئەندامی پارتی ناوچە دێموکراتیکەکان (بەدەپە) بووە.[١٩] عومەر ئۆجەلان و دیلەک ئۆجەلان، لە خزمانی ئەودا ئەوانیش ئەندام پەرلەمانی ھەدەپە بوون.[٢٠][٢١][٢٢]

خوێندن

دەستکاری

ئۆجەلان لە دواناوەندیی/پەیمانگایەکی ھونەری (بەتورکی: Ankara Tapu-Kadastro Meslek Lisesi) لە ئەنقەرە خوێندنوویەتی. دواتر لە بەشی خانووبەرە و موڵکی ئامەد کاری کردووە. دوای مانگێک دەچێتە ناوچەی باقرکۆی لە ئەستەمبوڵ، دواتریش دەچێتە بەشی یاسا لەزانکۆی زانکۆی ئەستەمبوڵ بەڵام دوای ساڵێک دەگوازرێتەوە بۆ زانکۆی ئەنقەرە بۆ خوێندنی زانستە سیاسییەکان،[٢٣] گەڕانەوەی ئۆجەلان شتێکی ئاسایی نەبوو لەوکاتە ڕوویدا بەھۆی کەسێتی ناوبراوەوە ئەمەش لەبەرئەوەی ئۆجەلان ئەندامی گەنجانی شۆڕشگێر بوو کە گرووپێکی ماڕکسی-لێنینی بوون، دەسەڵاتی ئەوکاتە دەیویست ئەو کەسانە دابەش بکات. لە گەنجیدا موسڵمانێکی زۆر ئایینی بوو و نەجیب فازڵ کیساکورەکی خۆشدەویست.[٢٤] دواتر سەرۆککۆماری تورکیا سولەیمان دەمیرەل لەو بڕیارەی پەشیمان بوویەوە ئەمەش کاتێک کە پەکەکە دامەزرا وەک ھێزێکی کاریگەرتر لەوان.[٢٥] لە ١٩٧٢، ئۆجەلان دەستگیرکرا بەھۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزاییەکان لە کووشتنی لەکەسایەتی شۆڕشگێری ماڕکسی ماھیر چایان، بۆ ماوەی ٧ مانگ لە زیندانی ماماک ڕاگیرا.[٢٦] لەساڵی ١٩٧٣، یەکێتیی دیموکراتی ئەنقەڕە بۆ خوێندنی باڵا دامەزرا، دوای ماوەیەکی کەم لە دامەزراندنی کۆمەڵەکە ئەوا ئۆجەلان ھەڵبژێردرا بۆ دەستەی بۆڕدی کۆمەڵەکە.[٢٧] لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٤ کۆمەڵەکە داخرا.[٢٨]

سیاسەت

دەستکاری

دامەزراندنی پەکەکە

دەستکاری

لەساڵی ١٩٧٨، ئۆجەلان پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزراند کەئەمەش لەناوەڕاستی مەلملانێی چەپ و ڕاستڕەوەکانی تورکیا بوو، کە ئەم ململانێیە بە کودەتای ١٩٨٠ی تورکیا کۆتایی ھات. ئۆجەلان پەکەکەی دامەزراند لەدژی حکوومەتی تورکیا ئەمەش بۆئەوەی وڵاتێکی سەربەخۆی بۆ کورد درووستبکات.[١١][٢٩] لە تەمموزی ١٩٧٩ دەچێتە سووریا، لەوێ دەمێنێتەوە تاکوو تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ ئەمەش کاتێک حکوومەتی سووریا بڕیاریدا چیتر داڵدەی نەدات لەوڵاتەکەی.[٣٠]

دەستگیرکردن و دادگایی

دەستکاری

تا ساڵی ١٩٩٨ ئۆجەلان لە وڵاتی سووریا بوو، لەساڵی ١٩٩٣ بۆ ماوەیەک لەلایەن دەزگای ھەواڵگری گشتی سووریا دەستبەسەربوو بەڵام دواتر ئازادکرا.[٣١] دواتر کە پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و سووریا تێکچوو، تورکیا ھەڕەشەی لە سووریا کرد بە وەی کە پشتگیری لە پەکەکە دەکەن،[٣٢] بۆیە سوریا ئۆجەلانی ناچار کرد کە سووریا یەجێ بھێلێت بێ ئەوەی بیداتە دەست دەسەڵاتدارانی تورکی. پاش ئەوە ئۆجەلان ڕوویکردە ڕووسیا، پاشان ڕوویکردە چەند وڵاتێکی تر لەوانە ئیتالیا و یۆنان، لە ساڵی ١٩٩٨ لەو کاتەی کە لە یۆنان بوو. لەساڵی ١٩٩٩، حکوومەتی تورکی داوای ڕادەستکردنی ئۆجەلانی لە حکوومەتی ئیتالیا کرد.[٣٣] ئەوکاتە ئۆجەلان لەلایەن بریتا بوھلەر، پارێزەری ئەڵمانی و شارەزا لە یاسای نێودەوڵەتیی پشتگیری دەکرا، بریتا داوای دەکرد کە ئەو تۆمەتانەی لەسەر ئۆجەلانن دەبێت لەدادگا بسەلمێندرێن.[٣٤]

ئۆجەلان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا دەستگیر کرا لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەش لە نێوان دەزگای سیخوڕی مەرکەزی ئەمریکی سی ئای ئەی[٣٥] و دەزگای سیخوڕی تورکی ئێم ئای تی و دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلی موساد، ئەمەش ئەوکاتەبوو ئۆجەلان لە باڵیۆزخانەی یۆنان بەڕێگاوەبووە بچێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جۆمۆ کینیاتا. پاشان لە رێگەی ئاسمانەوە گوازرایەوە بۆ تورکیا بۆ دادگایی کردنی. جۆرج کۆستولاس، کونسڵی یۆنانی کە ئۆجەلانی پاراستبوو، ئەوەی ڕاگەیاند کە ژیانی لەمەترسیدابووە لەدوای ئۆپەراسیۆنەکە.[٣٦]

لەقسەکردنی بۆ پێشکەشکار و ڕۆژنامەوان جان دوندەر لەکەناڵی ئێن تیڤی تورکی، یەکێک لە کاربەدەستەکان و جێگری سکرتێری میت، جەواد ئونیش ئەوەی ڕاگەیاند کە ئۆجەلان لەلایەن ئەمریکییەکانەوە قۆڵبەستکرا و ڕادەستی دەسەڵاتی تورکیا کراوە بۆدادگاییکردن[٣٧] ئەمەش بۆ کار و چالاکییەکانی ناوبراو بووە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی. لەدوای دەستگیرکردنی ئۆجەلان، بە ھەزاران کورد لە وڵاتانی جیھان ئیدانە و گردبوونەوەیان ڕێکخست لەبەردەم باڵیۆزخانەکانی یۆنان و ئیسرائیل. کوردانی ئەڵمانیا ھەڕەشەیان لێکرا کە دیپۆرتدەکرێنەوە ئەگەر بەردەوامبن لە گردبوونەوە بۆ پشتگیرکردنی ئۆجەلان. ئەم ھەڕەشەیەش لەدوای ئەوە ھات کە سێ کورد کووژران و ١٦ کەسیش برینداربوون لە ھێرشی ١٩٩٩ی کونسڵخانەی ئیسرائیل لە بەرلین.[٣٨][٣٩]

لە کاتی دەستگیر کردنیەوە، ئۆجەلان خراوە زیندانێکی تاکەکەسیی لە دوورگەی ئیمرالی لە دەریای مەڕمەڕە لە تورکیا، ئۆجەلان تاکە زیندانی ئەو شوێنەبوو و زیندانییەکانی دیکە گواسترانەوە بۆ زیندانییەکانی دیکەی تورکیا، ھەروەھا زیاتر لە ١٠٠٠ چەکدار بۆ پاسەوانیکردن لە ئۆجەلان دانران. دادگاییکردنی ئۆجەلان لەلایەن سێ قازی سەربازی دەستیپێکرد، ئۆجەلان بەتۆمەتی خیانەتی نیشتمانی و جوداخوازی لەڕۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٩٩ فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.[٤٠] ھەروەھا فەرمانی بانکردنی لە کارکردنی حکوومی بۆ ھەمیشەیی بۆدەرچوو.[٤١] لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٠، بڕیاریدا فەرمانی لەسێدارەدانی ئۆجەلان دوابخات تاکوو دادگای مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتیی ئەورووپا پێداچوونەوە بۆ بڕیارەکە دەکات.[٤٢] لە ئابی ٢٠٠٢، تورکیا سزای لەسێدارەدانی لەوڵاتەکەی نەھێشت،[٤٣] ھەربۆیە لە تشرینی یەکەمدا سزای ئۆجەلان گۆڕدرا بۆ زیندانی ھەتاھەتایە.[٤٤]

دوابەدوای ئەم ڕووداوانە، ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی بەتاکەکەسی مایەوە. لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٩، دەسەڵاتی تورکیا ئەوەی ڕاگەیاند کە ئۆجەلان دەگوازنەوە بۆ بەشێکی دیکەی ھەمان زیندان و لەوێوە دەتوانێت حەفتانە بۆ دە کاتژمێر چاوی بە زیندانییەکانی دیکەی پەکەکە بکەوێت. ئەم بەشە زیندانە بەمدواییانە درووستکرا ئەمەش کاتێکبوو کە لیژنەی نەھێشتنی ئەشکەنجەدانی ئەورووپا سەردانی دوورگەی ئیمرالی کرد و ڕەخنەی لە ڕەوشی ئۆجەلان گرت.[٤٥][٤٦]

لەساڵی ٢٠٠٥، دادگای مافەکانی مرۆڤی یەکێتیی ئەورووپا ئەوەی ڕاگەیاند کە تورکیا پێشێڵی بەندەکان ٣،٥ و ٦ی ڕێککەوتننامەی مافەکانی مرۆڤی لەیەکێتیی ئەورووپا کردووە بەوەی کە ئۆجەلانی دەستگیرکردووە بەزیندانیکردنی ھەتاھەتایی بەبێ ئەوەی لە دادگایەکی دادپەروەرانە دادگایی بکات.[٤٧] دادگای تورکیا داوای ئۆجەلانیشی ڕەتکردەوە لەبارەی دووبارە دادگاییکردنەوەی.[٤٨]

باروودۆخی زیندان

دەستکاری

لە ٢٧ی تەمموزی ٢٠١١ تاکوو ٢ی ئایاری ٢٠١٩، پارێزەرانی ئاپۆ نەیاندەتوانی ئەو ببینن.[٤٩] لە تەمموزی ٢٠١١ تاکوو کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ پارێزەرەکانی ئۆجەلان زیاتر لە ٧٠٠ داواکارییان بەرزکردەوە بۆ سەردانیکردنی ئەو، بەڵام ھەمووی ڕەتکرانەوە.[٥٠] ھەموو ئەوانە ناڕەزایی خەڵکی کوردی لێکەوتەوە لەوڵاتە جیھانییەکان بۆئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاگاداری ڕەوشی ئۆجەلان بن.[٥١] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢، سەدان لە زیندانییە سیاسییە کوردەکان مانگرتنیان لەخواردن ڕاگەیاند لەپێناو چاککردنی باروودۆخی زیندانی ئۆجەلان، ھەروەھا بۆ مافی خوێندن بەزمانی کوردی. مانگرتنەکە ٦٨ ڕۆژی خایاند، بەردەوامبوو تاکوو لەسەر داوای ئۆجەلان مانگرتنەکەیان شکاند.[٥٢] ئۆجەلان ماوەی دوو ساڵان دیداری خەڵکی لێ قەدەغەکرابوو لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ تاکوو ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ کاتێک براکەی محەممەد ئۆجەلان سەردانیکرد لە جەژنی قوربان.[٥٣]

لە٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨، سەردانیکردنی پارێزەرەکانی لێ قەدەغەکرا بۆماوەی شەش مانگان لەبەر سزاکەی پێشووی کە لەساڵانی ٢٠٠٥-٢٠٠٩ بەسەریدا سەپێنرابوو، لەڕاستیدا ئەم سزایەش بەبۆنەی ئەوەبوو پارێزەرەکانی ئۆجەلان گفتووگۆیەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان بۆڕای گشتی بڵاوکردبوویەوە و کە لەپەیامەکەشیدا ڕێبەرایەتیکردنی پەکەکەی لەخۆ گرتبوو.[٤٩] دواتر جارێکی دیکە ئۆجەلان سەردانیکردنی لێ قەدەغەکرایەوە تاکوو ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، کاتێک براکەی بۆ دودووەمجار مۆڵەتی پێدرا کەسەردانی بکات. براکەی ئەوەی ئاشکراکرد کە تەندرووستی ئۆجەلان باشبوو.[٥٤] قەدەغەکردنی سەردانی پارێزەرەکانی لە نیسانی ٢٠١٩ ھەڵگیرا، ئۆجەلان لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ چاوی بە پارێزەرەکانی کەوت.[٤٩]

گرتن و دادگایی

دەستکاری

ئۆجەلان لەساڵی ١٩٩٩، لەلایەن دەزگای میت (ھەواڵگری تورک) بە ھاوکاری سی ئای ئەی لەشاری نایرۆبی لە کینیا دەستگیردەکرێت و دەگەڕێندرێتەوە بۆ تورکیا و زیندانی دەکرێت بۆ ھەتاھەتایە لەژێر بەندی ١٢٥ی دەستووری تورکیا بەتێوەگلانی بۆ چالاکییەکانی لە ڕێکخراوە چەکدارییەکان.[٥٥][٥٦][٥٧][٥٨] حوکمدانی ئۆجەلان بۆ زیندانی ھەتاھەتایی بۆئەوە دەگەڕێتەوە تورکیا لە سزای لەسێدارەدان کشاوەتەوە بەمەبەستی بردنەوەی ئەو داوایەی کە تورکیا ببێتە ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا. ئۆجەلان لەماوەی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٩، لەزیندانی تاکەکەسی ژیانی بەسەربردووە[٥٩] لە دوورگەی ئیمرالی لە دەریای مەڕمەڕە.[٦٠][٦١]

بیرکردنەوەکانی ئێستای ئۆجەلان بۆئەوەن کە بەکارھێنانی چەک بۆ پرسی چارەسەری کورد ئەوا ڕابردووبووە و لەئێستادا دەبێت دەستکرێت بە چارەسەری دۆزی کورد لەڕێگای چارەسەری سیاسییەوە.[٦٢] پێکدادان و ناکۆییەکانی نێوان پەکەکە و حکوومەتی تورکیا بووە ھۆی کووژرانی ٤٠ ھەزار کەس، لەنێویشاندا ئەندامانی پەکەکە، سەربازانی تورکیا، خەڵکی سڤیلی کورد و تورک ھەن.[٦٣] لە زیندان ئۆجەلان چەند کتێبێکی نووسی. ژنلۆجی، کە ناسراوە بە زانستی ژنان وەک فۆڕمێک بۆ فێمێنیزم لالەیان ئۆجەلانەوە پێشنیار کراوە.[٦٤]

کتێبەکان

دەستکاری
  1. ھونەری سەرۆکایەتی
  2. سووربوون لەسەر سۆسیالیزم سووربوونە لەسەر بە مرۆڤ بوون
  3. لە دەوڵەتی ڕاھیبی سۆمەرەوە بەرەو شارستانییەتی دیموکراسییانە، (لە ٢ بەرگ)
  4. بەرگریکردن لە گەلێک
  5. ئیسلام و نیشتمان پەروەری
  6. وەرچەرخانی مەزن
  7. دادگای مێژوو
  8. داستانی ژیانەوە
  9. ڕۆڵی ڕۆشنبیران لە شۆڕشی نەتەوەییدا
  10. ژنۆلۆژی
  11. ئایدۆلۆژیای ژن ئایدۆلۆژییەکی کۆمەڵایەتییە
  12. کێشەی دیموکراتیزەبوون لە تورکیا
  13. مێژوو لە حەوزی دیجلە - فوڕاتدا
  14. نەخشەرێگای ئۆجەلان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد
  15. عەشقی کورد[٦٥]
  16. مانیفێستۆی شارستانێتی دیموکراتیک (لە ٥ بەرگ)

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «لە نێوان ئۆجەلان و ئەردۆغان». بزاف-Bzav. ۹ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰. لە ۳ی شوباتی ۲۰۲۱ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ Political Violence against Americans 1999. Bureau of Diplomatic Security. December 2000. لاپەڕە ١٢٣. ژپنک ٩٧٨-١-٤٢٨٩-٦٥٦٢-١.
  3. ^ «Kurdistan Workers' Party (PKK)». Encyclopædia Britannica. لە 25 July 2013 ھێنراوە. {{cite encyclopedia}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  4. ^ «Locked in a fateful embrace: Turkey's PM and his Kurdish prisoner». The Guardian. ٢ی ئازاری ٢٠١٣. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «Turkey slams honorary citizenship for Ocalan». ANSA.it. ٦ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «Chapter 6—Terrorist Groups». Country Reports on Terrorism. United States Department of State. ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٥. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  7. ^ Powell، Colin (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١). «2001 Report on Foreign Terrorist Organizations». Foreign Terrorist Organizations. Washington, DC: Bureau of Public Affairs, U.S. State Department. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  8. ^ Traynor، Ian؛ Istanbul، Constanze Letsch (١ی ئازاری ٢٠١٣). «Locked in a fateful embrace: Turkey's PM and his Kurdish prisoner». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. "We have to manage public opinion. Öcalan is a political prisoner who still has influence over his organisation." - Hüseyin Çelik
  9. ^ «AMs criticise Kurdish leader's treatment». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  10. ^ «Jailed PKK leader Abdullah Ocalan granted rare family visit». Rudaw. ٣ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  11. ^ ئ ا [بەستەری مردوو]
  12. ^ «A Short Biography». Partiya Karkerên Kurdistan / Kurdistan Workers Party. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  13. ^ Kutschera، Chris (١٩٩٩). «Abdullah Ocalan's Last Interview». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  14. ^ Aliza Marcus, Blood and Belief, New York University Press, 2007. (p.16)
  15. ^ Blood and Belief: The Pkk and the Kurdish Fight for Independence, by Aliza Marcus, p.15, 2007
  16. ^ Perceptions: journal of international affairs – Volume 4, no.1, SAM (Center), 1999, p.142
  17. ^ Turkey: Facing a New Millennium: Coping With Intertwined Conflicts, Amikam Nachmani, p.210, 2003
  18. ^ Kutschera، Chris (تەممووز 2005). «PKK dissidents accuse Abdullah Ocalan». The Middle East Magazine. لە ڕەسەنەکە لە 7ی شوباتی 2009 ئەرشیڤ کراوە. لە 22ی کانوونی یەکەمی 2008 ھێنراوە.
  19. ^ "BDP wants autonomy for Kurds in new Constitution", Hürriyet Daily News, 4 September 2011
  20. ^ «HDP MP Dilek Öcalan Sentenced to 2 Years, 6 Months in Prison». Bianet. ١ی ئازاری ٢٠١٨.[بەستەری مردوو]
  21. ^ «HDP Urfa candidate, Öcalan: We are a house for all peoples». ANF News (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  22. ^ «Different identities enter Parliament with the HDP». ANF News (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  23. ^ Koru، Fehmi (٨ی حوزەیرانی ١٩٩٩). «Too many questions, but not enough answers». Turkish Daily News. Hürriyet. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی شوباتی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  24. ^ Uğur Mumcu (Haziran 2020). Kürt Dosyası. SBF'de Şafak Bildirisi Dağıtılıyor. Uğur Mumcu Araştırmacı Gazetecilik Vakfı. page 7. ISBN 9786054274512.
  25. ^ Nevzat Cicek (٣١ی تەممووزی ٢٠٠٨). «'Pilot Necati' sivil istihbaratçıymış». Taraf (بە تورکی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە. Abdullah Öcalan'ın İstanbul'dan Ankara'ya gelmesine keşke izin verilmeseydi. O zamanlar Dev-Genç'i bölmek için böyle bir yol izlendi... Kürt gençlerini Marksistler'in elinden kurtarmak ve Dev-Genç'in bölünmesi hedeflendi. Bunda başarılı olundu olunmasına ama Abdullah Öcalan yağdan kıl çeker gibi kaydı gitti. Keşke Tuzluçayır'da öldürülseydi!
  26. ^ «Who is who in Turkish politics» (PDF). Heinrich Böll Stiftung. لاپەڕە ١١-١٣. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  27. ^ Jongerden، Joost؛ Akkaya، Ahmet Hamdi (١ی حوزەیرانی ٢٠١٢). «The Kurdistan Workers Party and a New Left in Turkey: Analysis of the revolutionary movement in Turkey through the PKK's memorial text on Haki Karer». European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (بە ئینگلیزی) (14). ISSN ١٧٧٣-٠٥٤٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  28. ^ Jongerden، Joost؛ Akkaya، Ahmet Hamdi (١ی حوزەیرانی ٢٠١٢). «The Kurdistan Workers Party and a New Left in Turkey: Analysis of the revolutionary movement in Turkey through the PKK's memorial text on Haki Karer». European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (بە ئینگلیزی) (14). ISSN ١٧٧٣-٠٥٤٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  29. ^ «Kurdish leader Ocalan apologizes during trial». CNN. ٣١ی ئایاری ١٩٩٩. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  30. ^ Andrew Mango (2005). Turkey and the War on Terror: For Forty Years We Fought Alone (Contemporary Security Studies). Routledge. لاپەڕە ٣٤. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٣٥٠٠٢-٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  31. ^ «(unknown original Turkish title)» [[https://hdl.handle.net/2027/uiug.30112106671198?urlappend=%3Bseq=214 PKK Leader Abdullah Ocalan Arrested in Syriaداڕێژە:)!]. Günaydın (بە Turkish). translated by Foreign Broadcast Information Service. ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣. لاپەڕە ٧٢. FBIS-WEU-93-240. {{cite news}}: بەستەری دەرەکی لە |trans-title= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  32. ^ G. Bacik؛ BB Coskun (2011). «The PKK problem: Explaining Turkey's failure to develop a political solution» (PDF). Studies in Conflict & Terrorism. ٣٤ (3). لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  33. ^ Italian diplomacy tries to free herself from the tangle in which it is located, between Turks and Kurds, " internationalizing " the crisis:Buonomo، Giampiero (2000). «Ocalan: la suggestiva strategia turca per legittimare la pena capitale». Diritto&Giustizia Edizione Online. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە. – via Questia (خۆتۆمارکردن پێویستە)
  34. ^ WELT (٣ی شوباتی ١٩٩٩). «Von der RAF-Sympathisantin zur Anwältin Öcalans». DIE WELT. لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  35. ^ Weiner, Tim (٢٠ی شوباتی ١٩٩٩). «U.S. Helped Turkey Find and Capture Kurd Rebel». The New York Times. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  36. ^ Ünlü، Ferhat (١٧ی تەممووزی ٢٠٠٧). «Türkiye Öcalan için Kenya'ya para verdi». Sabah (بە تورکی). لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  37. ^ «Öcalan bağımsız devlete engeldi». Vatan (بە تورکی). ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە. Öcalan yakalandığında ABD, bağımsız bir devlet kurma isteğindeydi. Öcalan, konumu itibariyle, araç olma işlevi bakımından buna engel bir isimdi. ABD bölgede yeni bir Kürt devleti kurabilmek için Öcalan'ı Türkiye'ye teslim etti.
  38. ^ "Kurds seize embassies, wage violent protests across Europe", CNN.com, 17 February 1999
  39. ^ Yannis Kontos, "Kurd Akar Sehard Azir, 33, sets himself on fire during a demonstration outside the Greek Parliament in Central Athens, Greece, on Monday, 15 February 1999" ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Photostory, July 1999
  40. ^ «The Argus-Press – Google News Archive Search». لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  41. ^ «Text of the Ocalan verdict». BBC News. ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٩٩. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  42. ^ «Turkey delays execution of Kurdish rebel leader Ocalan». CNN. ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە. ٢٦ی ئایاری ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  43. ^ «Turkey abolishes death penalty». The Independent. ٣ی ئابی ٢٠٠٢.
  44. ^ Luban، David (١١ی تەممووزی ٢٠١٤). International and Transnational Criminal Law (بە ئینگلیزی). Wolters Kluwer Law & Business. ژپنک ٩٧٨١٤٥٤٨٤٨٥٠٩.
  45. ^ Villelabeitia، Ibon (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩). «Company at last for Kurdish inmate alone for ten years». The Scotsman. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئابی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  46. ^ Erduran، Esra (١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩). «Turkey building new prison for PKK members». Southeast European Times. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  47. ^ «HUDOC Search Page». لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  48. ^ «There will absolutely be no retrial for Abdullah Öcalan». DailySabah. لە ١٨ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  49. ^ ئ ا ب «Öcalan-Anwälte: Kontaktverbot faktisch in Kraft». ANF News (بە ئەڵمانی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  50. ^ «Lawyers' appeal to visit Öcalan rejected for the 710th time». ANF News (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  51. ^ «Demonstrations for Öcalan in Europe». ANF News. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  52. ^ White، Paul (2015). The PKK. London: Zed Books. لاپەڕە ٨٨. ژپنک ٩٧٨١٧٨٣٦٠٠٣٧٣.
  53. ^ «Inhaftierter PKK-Chef: Erstmals seit zwei Jahren Familienbesuch für Öcalan». Spiegel Online. ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  54. ^ Kurdistan24. «PKK's Ocalan visited by family in Turkish prison, first time in years». Kurdistan24 (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  55. ^ «Fiasco in Nairobi». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  56. ^ «Abdullah Ocalan: Is the Famed Kurdish Leader a Double Agent Working for Turkish Intelligence against His Own Party, the PKK?». International Business Times. ٢٢ی شوباتی ٢٠١٣. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  57. ^ «Abdullah Öcalan'ı kim yakaladı?». ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  58. ^ Miron Varouhakis. «Greek Intelligence and the Capture of PKK Leader Abdullah Ocalan in 1999» (PDF). cia.gov. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  59. ^ «Prison island trial for Ocalan». BBC News. ٢٤ی ئازاری ١٩٩٩.
  60. ^ Marlies Casier, Joost Jongerden, Nationalisms and Politics in Turkey: Political Islam, Kemalism and the Kurdish Issue, Taylor & Francis, 2010, p. 146.
  61. ^ Council of Europe, Parliamentary Assembly Documents 1999 Ordinary Session (fourth part, September 1999), Volume VII, Council of Europe, 1999, p. 18
  62. ^ Mag. Katharina Kirchmayer, The Case of the Isolation Regime of Abdullah Öcalan: A Violation of European Human Rights Law and Standards?, GRIN Verlag, 2010, p. 37
  63. ^ «Bir dönemin acı bilançosu». Hürriyet (بە تورکی). ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٨. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  64. ^ Argentieri، Benedetta (٣ی شوباتی ٢٠١٥). «One group battling Islamic State has a secret weapon – female fighters». Reuters. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  65. ^ «سەرجەم کتێبەکانی ئۆجەلان بە پیدی ئێف». Kotahal. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری