موراد قەرەیلان

موراد قە‌رە‌یلان (١٩٥٤-) کە‌سی دووە‌می پارتی کرێکارانی کوردستان و سە‌رکردە‌ی ئێستای ئە‌و پارتە. لە دوای دە‌ستگیرکردنی کە‌سی یە‌کە‌می پە‌کە‌کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئە‌و بوو بە سە‌رکردە ئە‌و پارتە و سەرکردەی ھەپەگەیە. سە‌رۆکی پێشووی کۆنسە‌ی سە‌رۆکایە‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان بوو.

موراد قەرەیلان
Polat Can&Murat Karayilan (cropped) - Murat Karayilan.jpg
موارد لە ٢٠٠٥
لەدایکبوون1954 (تەمەن ٦٦–٦٧)
بێرەجووگی، Şanlıurfa, تورکیا
دڵسۆزیپارتی کرێکارانی کوردستان
پێکدادانەکان/جەنگەکانKurdish–Turkish conflict

ژیاننامەدەستکاری

موراد قە‌رە‌یلان لە ساڵی ١٩٥٤ لە شارۆچکە‌ی بێرەجووگی سە‌ر بە شاری ئورفا لە باکووری کوردستان لە دایک بووە. دە‌رچووی پە‌یمانگە‌ی تە‌کنیکە بە‌شی میکانیک. لە ساڵی ١٩٧٩ پە‌یوە‌ندی بە ڕیزە‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە، لە ساڵی ١٩٨٠ تورکیا بە جێدە‌ھێلێت و تاوە‌کو ساڵی ١٩٩٢ لە سووریا کاری ڕێکخستنی پارتە‌کە‌ی بە‌ڕێوە‌دە‌بات. لە ساڵی ١٩٩٢ دێتە شاخ و وەک فە‌رماندە‌یە‌کی کاریگە‌ری گە‌‌ریلا دە‌ردە‌کە‌وێت. دوای دە‌ستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سە‌رۆکی پە‌کە‌کە بۆ ماوە‌ی ساڵێک دە‌بێتە بە‌رپرسی ئە‌م پارتە لە ئە‌ورووپا، دواتر جارێکی تر دە‌گە‌ڕێتە‌و شاخە‌کانی کوردستان. دوای دامە‌زراندنی کۆنگرە‌ی گە‌ل لە ساڵی ٢٠٠٠ و دواتریش دامە‌زراندنی کە‌جە‌کە کۆما جڤاکێن کوردستان لە‌لایە‌ن پە‌کە‌کەە‌و لە ساڵی ٢٠٠٣ بوو بە سە‌رۆکی کۆنسە‌ی سە‌رۆکایە‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان و پە‌کە‌کە و لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٣ لەم پۆستە یانی لە سەرۆکی کۆنسەی کەجەکە لاکەوت لە ئەنجامی ھەڵژاردنەکانی کۆنگرەی گەل کەلەجێگای ئەو جەمیل بایک و بەسێ ھۆزان کرانە ھاوسەرۆکی کەجەکە.

کە‌سایە‌تیدەستکاری

موراد قە‌رە‌یلان بە کە‌سی دووە‌می پە‌کە‌کە ئە‌ژمار دە‌کرێت لە دوای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سە‌رۆکی دە‌ستگیرکراو و دامە‌زرێنە‌ری پارتە‌کە، ئە‌و جیاواز لە سە‌رکردە بە کۆمۆنیست ناسراوە‌کانی دیکە‌ی پە‌کە‌کە زیاتر وەک کە‌سێکی ئاراستە و بۆچوون نە‌تە‌وەیی دە‌ناسرێت. لە پە‌یوە‌ندی دروست کردنیشدا سە‌رکە‌وتووە وھە‌روە‌ھا کە‌سێکی خۆشە‌ویستیشە لە نێو گە‌ریلادا بەھۆی بە‌شداری دیاری لە شە‌ڕە‌کاندا.

سە‌رچاوەدەستکاری

ڕۆژنامە‌ی ڕووداو، ژمارە ١٨٣، دووشە‌ممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١