کەسیرە یڵدرم لە (٢١ی تیشرینی ساڵی ١٩٥١ لە دەپ) لەدایکبووە، ئەندامێکی پەکەکە بووە. ھاوسەری سەرۆکی پەکەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بوو، پاش ١٠ ساڵ لە خەبات کردن پێکەوە جیا بوونەوە و کەسیرە چووە ئەوروپا.[١] لەناو پەکەکە، بە فاتیمە ناسرابوو، ئەندامەکانی پەکەکە نازناوانەیان ھەبوو لە کاری ڕێکخراوەی و ڕێخستندا بۆ ئەوەی لەلایەن دەوڵەتەوە نەناسرێنەوە.

کەسیرە یڵدرم
(فاتیمە)

لەدایکبوون٢١ی تشرینی تشرینی ١٩٥١
نیشتەجێیستۆکھۆڵم، سوید
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترفاتیمە
پەروەردەکۆلێژی ڕاگەیاندن
چالاکبوون١٩٧٨ - ١٩٨٨
کارئەندامی سەرکردایەتی پەکەکە
حیزبی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان (١٩٧٨ - ١٩٨٨)
ھاوسەرعەبدوڵڵا ئۆجەلان
(١٩٧٨ - ١٩٨٨)

ژیان دەستکاری

لەنێو شەش منداڵی عەلی یڵدرم کەسیرە گەورەترین منداڵیەتی، بنەماڵەی کەسیرە لە ساڵی ١٩٤٠دا لە شاری دێرسیم دەگوێزنەوە شارۆچکەی دەپ. پاش تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ لە خارپێت لە ساڵی ١٩٧٠ دەبێتە مامۆستا لە خوێندنگەکانی دەپ و گوندی یەنیکۆی، لە ساڵی ١٩٧٤ دا لە ئەنقەرە لە زانکۆی گازی دەستی کرد بە خوێندن لە کۆلیژی ڕۆژنامەگەری، و ساڵی ١٩٧٨ بەشی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی تەواوکرد. ھەر لە ھەمان ساڵدا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ژیانی ھاوسەری پێکدێنن و دەچنە شاری ئامەد.

سووریا دەستکاری

پاش ئەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوای کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٠، وڵاتی تورکیای جێھێشت و ڕووی کردە وڵاتی سوریا، لەوێ دەستی کرد بەڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی پارتەکەی و ئەندامەکانی پارتەکەی ھێدی ھێدی ڕوویان لە سوریا کرد و لە دەشتی بیقاع کەمپیان دروست کرد و خۆیان ڕێکخستەوە لەم سەر و بەندەدا کەسیرە چووە شام، بەڵام بەپێی سەرچاوەکانی پەکەکە و نوسینەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کەسیرە ھەر لە سەرەتاوە سەر بەدەزگای سیخوڕی دەوڵەتی تورکیا بووە و ھەوڵی ئەوەی داوە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکوژێت، پاش ئەوەی لەساڵی ١٩٨٨ ئاشکرا دەبێت دادگایی دەکەن و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت بەڵام عەبدوڵڵا ئۆجەلان ناھێڵێت بڕیارەکە جێبەجێبکرێت. دەریدەکات لە پارتەکە و لەدوای ئەوەوە دەچێتە ئەوروپا.[٢]

ئەورووپا دەستکاری

بە وتەی نوسەر نەجدەت پەکمەزجی لەساڵی ٢٠١٢دا کەسیرە لە کەمپی پەنابەرانە لە ستۆکھۆڵم. کەسیرە لەوەتەی دەرکراوە لە پەکەکە و چووەتە ئەوروپا ھیچ لێدوان و زانیاریەک لەسەری نەبووە.

پەراوێزەکان دەستکاری