مەلا مستەفا بارزانی
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
مستەفا شێخ محەممەد بارزانی ناسراو بە مەلا مستەفا بارزانی (١٤ی ئازاری ١٩٠٣ لە بارزان – ١ی ئازاری ١٩٧٩ لە واشینگتن دی سی) شۆڕشگێڕ و سیاسەتوانێکی کورد بوو. ڕۆڵی لە کۆماری مەھاباد ھەبوو و لە ساڵی ١٩٤٦ەوە ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. لە ١٩٦١ شۆڕشی ئەیلوولی دژ بە حکوومەتی ناوەندیی ئەو کاتەی عێراق دەست پێ کرد و لە ١٩٧٥ شۆڕشەکە تێک شکا. لە ساڵی ١٩٧٩ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا، بە شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد ، موستەفا بارزانی لە گەل دایکی بۆ ماوەی ٩ مانگ دەست بەسەر دەبن ، دایکی موستەفا بارزانی بە ناوی ( خاتوون صولتان ئاغا بێرسیاڤی شێروانی ) دەکاتە کچی سەرۆکی عەشیرەتی شێروانیەکان ( صولتان ئاغا بێرسیاڤی ) لە گوندی بێرسیاڤ لە دایک بووە ، موستەفا بارزانی بۆ ماوەی چەندین سال لە گوندی بێرسیاڤ ماوەتەوە لای خالەکانی کاتێک هۆزە درواسێیەکان هێرشیان کردووتە سەر گوندی بارزان ، زۆربەیی تەمەنی لاوێتی لە لای خالەکانی بردۆتە سەر بە تایبەتی (ئەحمەد ئاغا بیرسیاڤی ) کە زۆر کاریگەری لە کەسایەتی موستەفا بارزانی کردوە ، بێجگە لەوەی کە ئەحمەد ئاغا خالی بوە لە هەمان کات دا خەزوری موستەفا بارزانی بووە .
مەلا مستەفای بارزانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٤ی ئازاری ١٩٠٣ |
مەرگ | ١ی ئازاری ١٩٧٩[١] | (٧٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | شێرپەنجەی سی |
شوێنی گۆڕ | بارزان |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سەرۆکی پێشووی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان |
چالاکبوون | ١٩٥٠–١٩٧٥ |
حیزبی سیاسی | پارتی دیموکراتی کوردستان |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | مەحبووبە بارزانی حەفسە بارزانی حەمایل زێباری [٢] |
مناڵ(ەکان) | لە مەحبووبە بارزانی: عوبەیدوڵڵا، لوقمان، سابیر لە حەفسە بارزانی: ئیدریس، کومەیلی، زەکییە لە حەمایل زێباری: مەسعوود، دڵشاد، نیھاد، سەحاد، سەعاد، ویژە لە ژنێکی ڕووسی: کچێکی نەناسراو (کێشەی لەسەرە)[٢] |
خزمەکان | بنەماڵەی بارزانی |
ژیانی لاوێتی و یارمەتیدانی براکانی
شێخ عەبدولسەلام باپیری مستەفا بارزانی لە ١٨٧٢ دا مردووە و کوڕەکەی بە ناوی شێخ محەممەد بووە بە سەرۆکی ھۆزی بارزان. مستەفا بارزانی پێنجەمین و دوایین کوڕی شێخ محەممەد لە ڕێکەوتی ١٤ی ئازاری ١٩٠٣دا لە گوندی بارزان لە دایک بووە. ساڵی ١٩٠٤ باوکی مستەفا مردووە و برا گەورەکەی، عەبدولسەلام بووەتە سەرۆکی ھۆز، مەلا سێ ساڵ بووە ھێزەکانی تورک پەلاماری خێلەکانی کوردیان داوە و عەبدولسەلامی برای بەدیل دەگرن و مەلا مستەفا و دایکیشی ڕەوانەدەکەن بۆ بەندیخانە ماوەی نۆ مانگ لەو بەندیخانەیە ژیان دەگوزەرێنن بزووتنەوەشۆڕش گێڕانەکەی لە١٩٤٣وەدەستپێدەکات، دووا بەدووای خۆبەدەستەوەدانی شێخ ئەحمەدی برای، ئەو سەر لەنوێ تێھڵچووە، میری ئێراقی بڕیاری دوور خستنەوەی بۆ ئێران دا. لەشوباتی ساڵی ١٩٤٥دا دێتەبەغدا میری بەداواکارییەکەی ڕازی دەبێت، کەبگەڕێتەوەناوچەکەی خۆی و چەکەکان کۆبکاتەوە؛ بەڵام کەوتەسەردان و گەڕان لەناو گوندەکان و ھاندانی خەڵک بۆ شۆڕش نانەوە. لەشوباتی ١٩٤٥دا ھێزێکی سوپاییان ناردەسەری، بۆ ناوچەی زێبار و بارزانیان ڕەتاند، ناچاریانکرد لەتشرینی یەکەمی ئەوساڵەدا لەگەڵ شێخ ئەحمەدی برای پەنا بەرنەبەر سنووری ئێران، پاش تێکچوونی کۆمارەکە شێخ ئەحمەد دەگەڕێتەوە ئێراق؛ بەڵام مستەفا بەخۆی و دوو ھەزار لایەنگرانی بەرەوو مەھاباد دەڕوات.
کۆماری مەھاباد و دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە زستانی ١٩٤٦ لە کۆماری مەھاباد، مەلا مستەفا بارزانی، ھەمزە عەبدوڵڵا، میر حاج احمد، نوری ئەحمەد، مستەفا خوشناو، محەممەد مەحموود قودسی، خەیروڵڵا عەبدولکەریم، عیزەت عەبدولعەزیز، پەیرەو و پرۆگروامی پارتیان دانا، بۆ ھەمان مەبەست ھمزە عبداللە یان ناردە کوردستانی باشوور کە سێ ڕاسپاردەی پێ بوون:
- دەستکاری لە پەیرەو و پرۆگرامی نەکرێت کە لە مھاباد دارێژراوە.
- حزبە کوردستانییەکان بە گژ حکوومەتی ناوەندیدا نەچن تا خۆیان جێگر دەکەن.
- شێخ لەتیف و کاکە زیاد بکرێنە جێگری یەکەم و دووەم.
بریاری سێھەم بوو بەھۆی ناکۆکی و ئەم ناکۆکییەش بوو بەھۆی ئینشقاق، بۆیە ێالح حیدرو نافع یونس چوونە ناو شۆڕش، ھمزە عبداللەش لەگەڵ حزبی ڕزگاری کۆبووەو بریاریان دا بێنە ناو پارتی، ڕزگاری و شۆڕش سەرەتای ئاب کۆنگرەیان بەست و خۆیان ھەڵوەشاندەوە.
لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ لە بەغدا بە ئامادەبوونی ٧٠ ئەندام کونگرەی یەکەم بەسترا، مستەفا بارزانی کرا بە سەرۆکی حیزب لەو کۆنگرەیەدا، ھەر لە ساڵی ١٩٤٦ ڕووخانی کۆماری مھاباد کاریگەری سلبی لەسەر کوردستانی عێراق کرد بوو، بارزانی لە ١٣ی ئایاری ١٩٤٧ بەرەو یەکێتیی سۆڤیەت کاروانەکەی بەڕێخست و لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٤٧ گەیشتە سۆڤیەت، دوایش لە ٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٨ واتا دوای ١٢ ساڵ ژیان لە یەکێتیی سۆڤیەت مەلا مستەفا گەڕایەوە باشووری کوردستان، ئینجا دوای ماوەیک بەسەرپەرشتی مستەفا بارزانی کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسترا و دووبارە مەستەفا بارزانی کرایەوە بە سەرۆکی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشوور تا کۆنگرەی پێنجەم دووبار ئەم ھەڵبژێردرایەوە بە سەرۆک حیزب تا کۆنگرەی شەشەم لە ساڵی ١٩٦٤ بەسترا، لە ئازار ١٩٦٣ بارزانی کونگرەیەکی نەتەوەیی لە کۆیە بەست، کە سەرکردایەتی حزب و بەرپرسانی پێشمەرگە و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و عەشائری بەشداریان تێدا کردوو و بارزانی داوای حوکمی ژاتی دەکرد بۆ ھەمان مەبەست وەفدێکی بە سەرۆکایەتی جەلال تالەبانی و ئەندامییەتی ێالح یوسفی محمود محەممەد، حسین خانەقا، حمد محەممەد، حبیب محەممەد کریم، عەگید ێدیق، شاخەوان نامق، بابەکر ڕەسول، مستەفا عزیز، کە بۆ وتوێژ چوونە بەغدا، پاشان حکوومەتی لامەرکەزی لە جیاتی حوکمی زاتی ڕاگەیەندرا، وەفدی کوردیش بە ھیلیکوپتەر لە بەغداوە گوازرانەوە کەرکووک لەوێش گیران، دوایی لە ساڵی ١٩٦٤ دووبارە کۆنگرە ئەنجام دراو بۆ جارێکی تریش مەلا مستەفا کرایەوە بەسەرۆک حیزب و لەکۆنگرەی ساڵی ١٩٦٦یش واتە کۆنگرەی حەوتەم دووبارە مەلا بووەوە سەرۆک حیزب دوایی لە ساڵی ١٩٧٠ کۆنگرەی ھەشتەم بەسترا و بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردراوە لە ٢٩ی ئەلیلولیش لە پلانێکدا بارزانی ڕزگاری بوو لە مەرگ کە بۆ تیرۆرکردنی ئیدریس بارزانی داڕیژرابوو لە جیگای ئەم حەمید ڕێکەوتی بریندار بوو، لە ئازاری ١٩٧٥ شۆڕش تووشی نسکۆ بوو بەھۆی ڕێکەوتنامەی جزائیرلە نێوان شای ئێران و ڕژێمی بەعسی عێراقی بۆیە پارتی لە ساڵی ١٩٦٧ کۆنگرەیەکی تری بەست کە کۆنگرەی ژمارە نۆیەم بوو لە بەرلین ساز کرا لەم کۆنگرەیە بڕیاری درێژە دان بە شۆڕش، ئینجا لە ساڵی ١٩٧٩ کۆنگرەی نۆیەم بەسترا ئەندامانی پارتی لە ئەنجامدانی کۆنگرە دوودڵ بوون و بەھۆی مردنی مەلا مستەفا و دوای ئەمەش لەھەمان ساڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و ڕژێمی شایەتی ڕووخێنرا و ئەندامانی پارتی دوودڵ بوونەوە لە پشگیرکردنی ئەم شۆڕشە بەڵام دوای دوودڵ بوون لەم دوو خاڵە ھەر کۆنگرەیان بەستاو مەسعوود بارزانی کوڕی مەلا مستەفا بووە سەرۆکی حیزب.
ژیان لە یەکێتیی سۆڤیەت
لەکاتێکدا قازی محەممەد لەپازدەی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥ دا دامەزراندنی فەرمانڕەواێکی نەتەوەیی کوردی بەیارمەتی یەکێتی سۆڤێت ڕاگەیاند، ھاوسنوور بوو لەگەڵ فەرمانڕەوایی ئازربایجان، ئەوەی لەتەورێز پێکھاتبوو. کاتێ دەسەڵاتدارانی ئێران لە ١٩٤٦دا کۆماری مەھابادی لەناوبرد، مەلا مستەفا و جەنگاوەرانی پەنایان بردەبەر یەکێتیی سۆڤیتی، دوازدەساڵیان لێ بەسەربرد. لەسەرەتاوە مەلا مستەفا لەئازربایجان و ئۆزبکستان نیشتەجێ بوو، پاشان بۆ مۆسکۆ گواسترایەوە، زمانی ڕوسی و ھونەرکایەکانی سەربازی و زانیاری ئابووری خوێندووە، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨دا گەڕایەوەئێراق. لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ئێراق سەروەری و ڕێزو نەوازشێکی زۆری لێنرا، بەڵام کەگەڕایەوەناوچەکەی خۆی لەئەیلوولی ١٩٦١ دا شۆڕشی دژی دەسەڵاتدارانی بەغدا ڕاگەیاند، لەبەگژداچوونی دژی دەسەڵاتداران ئێراق ھەتا ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ بەردەوام بوو.
پاش شۆڕش
لە ساڵی ١٩٧٦دا بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی بەرەو واشنتۆنی پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکان بەڕێکەوت و لە ١ی ئازاری ١٩٧٩دا بەھۆی شێرپەنجە لەوێ کۆتایی بە ژیانی دێت. لە ٥ی ئازاری ١٩٧٩دا تەرمەکەی لەسەر وەسیەتی خۆی لە شاری شنۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەسپەردە کرا. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ پاش ئازادبوونی بەشێکی باشووری کوردستان لەگەڵ تەرمی ئیدریسی کوڕی بە پێشوازی خەڵکەوە لە گوندی بارزان نێژرایەوە.
پێشانگا
-
بارزانی بە جلوبەرگی سەربازییەوە
-
قازی محەمەد و بارزانی
-
مستەفا بارزانی لە شاری مەھاباد وەک سەرکردەیەکی سەربازی کۆماری مەھاباد لە ساڵی ١٩٤٧
-
گۆڕەکانی مەلا مستەفا و ئیدریس بارزانی لە بارزاندا
-
مستەفا بارزانی لەگەڵ جەمال عەبدولناسڕ سەرۆکی وڵاتی میسر
-
مستەفا بارزانی لە ساڵی ١٩٥٨
-
مستەفا بارزانی لە شاری بەغدا لە ساڵی ١٩٥٩
سەرچاوەکان
- https://web.archive.org/web/20131014055852/http://www.doxata.com/moxtara/4819.html
- مەلا مستەفای بارزان ، کوردیپێدیا
- ئینسکلۆپیدیای بریتانیکا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەلا مستەفا بارزانی تێدایە. |