بنەماڵەی بارزانی

ھۆزێکی کوردی لە باشووری کوردستان

بارزان کۆنفدراسیۆنێکە بریتییە لە یەکگرتنی نێوان ٧ ھۆزی کوردستان، پێکھاتوون لە ھۆزەکانی: مزووری باڵا، شێروانی، دۆلەمەری، بەڕۆژی، نزاری، ھەرکی، گەردی.

ئەم ھۆزانە دانیشتووی ناوچەکانی باکووری پارێزگای ھەولێرن لە سەرەتای سەدەی ٢٠ لەلایەن شێخ عەبدولسەلامی دووەمی بارزانی کران بە یەک کۆنفدراسیۆن لە پێناو ئامانجی نەتەوەیی دا ھەموویان بڕیاڕیان دا لە دەوری شێخ عەبدولسەلام کوببنەوە. زۆرجار ئەم کۆنفیدراسۆنە بە عەشیرەت ناو دەبرێت بەڵام ئەمە بۆچوونێکی ھەڵەیە بەڵکو کۆنفیدراسیۆنی بارزان ھاوپەیمانییەتییە و زیادتر لە ١٢٥ ساڵە لە نێوان ٧ ھۆز پێکھێنراوە ناویان لە ناوی گوندی بارزان سەر بە ھۆزی بەڕۆژی وەرگیراوە و نازناویان بارزانی-یە و بە جامانەی سوور کە لەگەڵ جلی کوردی لەسەردەکرێت دەناسرێنەوە.[١][٢][٣]

ھاونیشتیمانییانی کۆنفیدراسیۆنی دەڤەری بارزان لە نێوان ١٥٠٫٠٠٠ بۆ ١٧٥٫٠٠٠ کەسدایە.

کەسایەتییە دیارەکان

دەستکاری
  • مستەفا بارزانی، سەرکردە و دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان ١٩٤٦-١٩٧٩.
  • مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ٢٠٠٥-٢٠١٧، کوڕی مستەفا بارزانی.
  • ئیدریس بارزانی، دیپلۆماتکار و سیاسەتوانی کورد.
  • مەسروور بارزانی، کوڕی مەسعوود بارزانی و نەوەی مستەفا بارزانی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان.
  • نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ٢٠١٢-ئێستا، نەوەی مستەفا بارزانی.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «كۆنفدراسیۆنی هۆزەكانی بارزان». mergasor.net. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «قه‌زای مێرگه‌سۆر». www.hawlergov.org.
  3. ^ «مێژووی بارزان». mergasor.net.[بەستەری مردوو]