ئەم وتارە سەبارەت بە ئیدریس بارزانی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە بارزانی (ڕوونکردنەوە).


ئیدریس مستەفا بارزانی (١٩٤٤ - ١٩٨٧) شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە و کاربەدەستی پارتی دیموکراتی کوردستان، کوڕی مەلا مستەفا بارزانی و باوکی نێچیرڤان بارزانی بوو.[٢]


لەدایکبوون١٩٤٤
مەرگ١٩٨٧
شوێنی گۆڕشنۆ، گواستراوەتەوە بۆ گۆندی بارزان
نەتەوەکورد
پیشەپێشمەرگە، سیاسەتمەدار
پاشمەسعود بارزانی
حیزبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)نێچیرڤان، دلۆڤان، باریز، عەباس، یووسف و ڕەوان
باوان(ەکان)مەلا مستەفا بارزانی (باوک)
حەفسە بارزانی (دایک)[١]

ئیدریس کوڕی گەورەی مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی بارزان لە دایکبوو. لە نێو ھەلومەرجی شۆرشی سێھەمی بارزان (١٩٤٣١٩٤٥) ھاتۆتە دنیا. ساڵی ١٩٤٧ مەلا مستەفای باوکی لەگەڵ ٥٠٠ کەس لە ھەڤاڵانی ڕەوانەی یەکێتیی سۆڤیەتی دەبن. ئیدریس ئەو کات تەمەنی ٤ ساڵان دەبێت، لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا لە لایەن ڕژێمی ئەو کاتی عێراق بۆ ماوەی ١١ ساڵ بۆ باشووری عێراق دوور دەخرێنەوە و لە شارەکانی بەسرە، مووسڵ و بەغدا تووشی ژیانێکی پڕئەستەم دەبن. ئیدریس تا گەڕانەوەی مەلا مستەفا بۆ عێراق و کوردستان لە ١٩٥٨دا لە بەغدا درێژە بە خوێندن دەدات. پاشان دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.

چالاکیی سیاسی

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٦١ کە شۆڕشی ئەیلوول بەرپا دەبێت، بە سەرکردەیی مەلا مستەفا بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیدریس بارزانی وەکو پێشمەرگەیەکی ئەو شۆڕشە، تێکۆشانی دەست پێ دەکات. بە ھۆی لێھاتوویی و ئەو توانایەی ھەیبووە ھەر زوو لە نێو شۆرش و پارتی دیموکراتی کوردستاندا ئەرکێکی زۆری بۆ دێننە ئارا و ئەویش بۆیرانە دەچێتە پێش. مەلا مستەفا تێکەڵی کاروبارەکانی دەکات و زۆر ئەرکی قورسی پێدەسپێری کە سەرکەوتویی ئیدریس لە جێبەجێ کردنیاندا بەدیار دەکەوێت ئیتر دەبێتە جێی متمانە ی زیاتری مەلا مستەفاو یەکێ لەو کەسانەی کە پڕ بە دڵی دەبن. مەسعوود بارزانی، برای بچوکی ئیدریس دەڵێ:

دەتوانم بڵێم کاک «ئیدریس» وێنەیەکی پاک و بێگەردی «بارزانی» بوو ھەموو سیفاتی لەودا کۆ ببنەوە.

دەوری لە رێکەوتنامەی ١١ی ئادار و وتوێژەکانی ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ حکومەتی عێراق و لە دوای ساڵی ١٩٧٥ لە درێژدان بە شۆڕش و پێکھینانی بەرەی «جودا» و دواتر بەرەی کوردستانی چەند بەرھەمێکن کە رۆڵی گرنگی تیایاندا ھەبووە. سەبارەت بە ھێڵی جەماوەری پارتی توانی دیپلۆماسییانەی دوای ساڵی ١٩٧٥ بە شێوەیەکی سەرەکی بناغە دروستکەری بووە چونکە شارەزا و کارزان و جدی و بە پەرۆش بووە لە دروست کردنی پردی پەیوەندی لەگەل ئەوانی تر. تێکۆشان و ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی بە تایبەتی لە دوای ساڵی ١٩٧٥ بەڕادەیەک بووە کە بناغەیەکی پتەوی دروست کردووە و لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول و لە ساڵانی سەرەتای شۆڕشی گوڵاندا داینە مۆی رێکخستنەوە و ھەڵیگرساندنەوەی شۆڕش بووە. ئیدریس بارزانی ھەۆل و ململانێ لەگەڵ ھەلو مەرجەکەدا و مێرخاسانە شان دەداتە بەر ئەرکی رێکخستنەوە و چۆشدانی شۆرش و زیندە بە چاڵکردنی پیلان و گرفتەکان بکات. ھەر دوای ھەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی نیشتمانی و پێشکەوتنخوازدا کە لە ساڵی ١٩٧٦ بەرپا بووە و دەبێتە سەرپەرشتکاری ئاوارەکانی دوای نسکۆی ١٩٧٥ لە ئێران.

ئیدریس بارزانی قەت خۆی لە پێشمەرگەکان جیا نەکردووتەوە بە سادەیی ژیاوە و ھەرشەوە لە بن ئەشکەوت و بن بەردێک بەبێ جیاوازی ھەڵیکردووە. لەگەڵ خوێندنەوە و نووسیندا ھاورێ بوونە و لە دارشتن دا توانای زۆری ھەبوە بە ھەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی خوێندوویەتەوە و نووسیویەتی. بایەخی بە بوارەکانی نەتەوایەتی و ئایین و ئەدەب و مێژوو داوە زۆربەی شیعرەکانی ئەحمەدی خانی و مەلای جزیری و وەفایی لە بەربووە. نێچیرڤان بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدkurdistan

شەوانە تا درەنگ دەێخوێندەوە و دەینوسی ھەردەم کتێبی پێ بوو متووی کتێب خوێندنەوە بوو تەنانەت لە ناو ئوتۆمبێلیشدا دەیخوێندەوە ، وێڕای ماندووبوون و ئەرکی قورسی خەبات خوالێخوشبوو و لایەنی و پێگەیاندنی ئێمەی فەرامۆش نەدەکرد، بۆ ئێمە بە کچ و کوڕە و ھێژاترین مامۆستا بوو من ھەمیشە لەگەڵیدا بووم بەر لەوەی ماڵئاوایی بکا بە حەق وەکو دوو دۆستمان لێ ھاتبوو شەوانە بە یەکەوە کتێبمان دەخوێندەوە گفتوگومان دەکرد.

لە کاتژمێر ٦ی سەر لە بەیانی رۆژی ٣١ی مانگی ١ی ١٩٨٧ لە ناحیەی «سلیڤانا»ی سەر بە شاری ورمێی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ماڵئاوایی دەکات و لە گۆڕستانی شاری شنۆ لە تەنیشتی باوکی دەنێژرێ. پاش نزیکەی ١٠ ساڵ و دوای ڕاپەرێنی بەھاری ساڵی ١٩٩١ سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری گواستنەوەی تەرمی ھەردوو بارزانی، باوک و کوڕ دەدا و لە ماوەی ٦ تا ٨ /١٠/١٩٩٣ لە ڕێورەسمێکی تایبەت تەرمی ھەردوو دەگوازرێتەوە خاکی ئازادی کوردستان و لە گوندی بارزان دەنێژرێن.

سەرچاوەکان

دەستکاری