سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرکردایەتی ناوچەیەکی نیمچە سەربەخۆ لە باکووری عێراق دەکات. کوردستان بەشێکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتین.[١] سەرۆکی ئێستای ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانیە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان | |
---|---|
دەستنیشانکەر | هەڵبژاردنی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان |
ماوەی پایە | چوارساڵ |
دامەزراندنی پایە | 4 July 1992 (de facto) 14 June 2005 (de jure) |
جێگر | جەعفەر شێخ مستەفا-مستەفا سەید قادر |
ماڵپەڕ | https://presidency.gov.krd/ |
١٩٩٢–٢٠٠٥
دەستکاریلەدوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ١٩٩٢، ھەڵبژاردنی دوو پارتی سەرەکی، پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د. ک) و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (ی.ن. ک) لە ١٠٠ کورسی پێھاتبوو ھەریەک ٥٠ کورسیان بەدەست ھێنا بۆیە بڕیاریاندا حوکومەتێکی یەکێتی دروست بکەن (کە لەلایەن ڕژێمی بەعسی سەدام حسێنەوە دانی پێنەنرا).
حوکومەتی یەکێتی زوو ڕووخا و لە ساڵی ١٩٩٤ شەڕی ناوخۆ دەستی پێکرد، بەردەوام بوو ھەتاکوو ساڵی ١٩٩٨، بنیاتنانەکەی دوو حوکمەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٦ بووە ھۆی کۆنتڕۆڵکردنی شاری ھەولێر لەلایەن (پ.د. ک) و کۆنتڕۆڵکردنی شاری سلێمانی لەلایەن (ی.ن. ک)
سەرۆکی (ی.ن. ک) حوکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبات
|
سەرۆکی (پ.د. ک) حوکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبات
|
٢٠٠٥–٢٠١٧
دەستکاریلەدوای ئاشتەوایی فەرمی لەنێوان (پ.د. ک) و (ی.ن. ک) لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢،[٢] ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ بەڕێوەچوو، و لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ سەرۆکی (پ.د. ک) مەسعود بارزانی سوێند درا لەلایەن پەرلەمان وەکوو سەرۆکی نوێ و کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی وەکوو جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق.[٣] لە ٢٠٠٩ سیستەمەکە گۆڕدرا تا سەرۆک ھەڵببژێرێت و لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ بۆ یەکەم جار بە دەنگی ھاوڵاتی سەرۆک ھەڵبژێردرا و مەسعود بارزانی ھەڵبژێردرایەوە بە سەرۆک.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
دەستکاریژ | وێنە | ناو
ڕۆژی لەدایکبوون |
ماوەی سەرۆکایەتی | پارتی سیاسی | |
---|---|---|---|---|---|
وەرگرتنی سەرۆکایەتی | دەرچوون لە سەرۆکایەتی | ||||
١ | مەسعوود بارزانی
(١٩٤٦) |
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ | ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ | پارتی دیموکراتی کوردستان | |
١ | نێچیرڤان بارزانی (١٩٦٦–) |
١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ | بەردەوامە | پارتی دیموکراتی کوردستان |
دواین ھەڵبژاردن
دەستکاریپاڵێوراو | دەنگدانی ھاوڵاتی | ڕێژەی سەدی |
---|---|---|
مەسعوود بارزانی | ١٬٢٦٦٬٣٩٧ | ٦٩٫٦[٤] |
کەمال میراودەلی | ٤٦٠٬٣٢٣ | ٢٥٫٣ |
ھەڵۆ ئیبراھیم ئەحمەد | ٦٣٬٣٧٧ | ٣٫٥ |
ئەحمەد موحەممەد رەسول | ١٨٬٨٩٠ | ١٫٤ |
حسێن گەرمیانی | ١٠٬٦٦٥ | ٠٫٦ |
سەرجەم | ١٬٨١٩٬٦٥٢[٥] | ١٠٠٪ |
ئەمانەش ببینە
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ «About the Kurdistan Regional Government». web.archive.org. ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Kurdish Herald - The Independent Gateway to Kurdish News and Analyses». web.archive.org. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Kurdistan Regional Government Sweden | سەرۆکی هەرێمی کوردستان». web.archive.org. ١٥ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|ڕەوشی ناونیشان=no
نادروستە (یارمەتی) - ^ «Democratic Progress in Kurdistan: Election Results». web.archive.org. ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «President of Iraq Kurdistan»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩.