حسێن محەممەد ئەمین مەحموود
(لە حسێن گەرمیانیەوە ڕەوانە کراوە)
حسێن محەممەد ئەمین مەحموود ناسراوە بە حسێن گەرمیانی، یەکێک بوو لە پێنج پاڵێوراوەکانی ٢٥ی تەمموزی ھەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتیی ھەرێم ٢٠٠٩ کە تیایدا سەرنەکەوت و سەرجەمی ١٠٠٠٠ دەنگی هێنا. بەوەش بووە نزمترین کۆدەنگ لەنێو چوار پاڵێوراوەکەی تردا. حسێن گەرمیانی لەساڵی ١٩٦٥ لە ناحیەی قادر کەرەم لەدایک بووە و لە باوکێکی دوو ژنە و لەنێو ١٧ خوشک و برادا. لەساڵی ١٩٧٩ هاتوونەتە سلێمانی و خاوەنی بڕوانامەی کشتوکاڵییە. حسێن گەرمیانی گەشبینی خۆی بەرانبەر ناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستان دەربڕی و بە دەرفەتێکی زانی تا جارێکی تر خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم بپاڵێوێتەوە بەوەی کە گەل پێویستی بە سەرکردەیەکی بێلایەنە.
حسێن گەرمیانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٥ |
نیشتەجێی | سلێمانی |
پەروەردە | دەچووی کۆلێژی کشتوکاڵ |
پیشە | فەرمانبەر |
مناڵ(ەکان) | فرانكۆ، هۆلاند، ماردین، میهراكۆ |