کەرکووک

شارێکی باشووری کوردستان

کەرکووک (بە عەرەبی: كركوك، بە ئاشووری: ܐܪܦܗܐ) شارێکە کە لە ڕووی دانیشتووان و مێژووەوە کوردستانییە و دەکەوێتە باشووری کوردستان کە پێکھاتووە لە نەتەوەکانی کورد کە زۆرینەن بە دوایدا عەرەب، تورکمانی عێراق لە پاشان کلدان و ئاشووری. کەرکووک وەک کوردستانێکی بچووک وایە کە ھەموو ئەو نەتەوانەی لێ دەژێن کە لە کوردستانیشدا ھەن، سەرەڕای ئەوەی کە لە ڕووی سیاسییە عێراقێکانەوە وەک «عێراقێکی بچووک» ناو دەبرێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو واتایە بە دووبارە عەرەباندنی کەرکووک ئێستا کۆی دانیشتووانەکەی بریتییە لە نزیکەی ملیۆنێک و پەنجا دوو ھەزار کەس لە شارەکەدا.

کەرکووک
کەرکووک
کرکوک - ܟܪܟܘܟ قودسي كوردستان يان دلي كوردستان
Kirkuk
چەند دیمەنێکی شاری کەرکووک
دیمەنێکی شاری کەرکووک
[[File:_|100x100px|border|ئاڵای کەرکووک]]
ناسناو(ەکان): 
قودسی کوردستان - پایتەختی خوێن و تەقینەوە و نەھامەتی - تەئمیم(١٩٧٣)
Map
شاری کەرکووک
کەرکووک is located in ھەرێمی کوردستان
کەرکووک
کەرکووک
جێگەی لە ھەرێمی کوردستان دا
کەرکووک is located in عێراق
کەرکووک
کەرکووک
جێگە لە عێراقدا
کەرکووک is located in ئاسیا
کەرکووک
کەرکووک
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 35°28′05″N 44°23′32″E / 35.46806°N 44.39222°E / 35.46806; 44.39222پۆتانەکان: 35°28′05″N 44°23′32″E / 35.46806°N 44.39222°E / 35.46806; 44.39222
وڵات عێراق (جێناکۆک)
پارێزگاکەرکووک
قەزاکەرکووک
دەسەڵات
 • جۆرئەنجومەن - بەڕێوەبەرایەتی - پارێزگا
 • پارێزگارڕێبوار تەھا (یەنەکە؛ لە ٢٠٢٤ەوە)
بەرزایی
٣٥٠ مەتر (١٬١٥٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٢٣)
 • سەرجەم١،٠٧٥،٠٠٠<[١]
زمان و ئایین
 • زمانزۆرینە: کوردی (سۆرانیعەرەبی، تورکمانی
کەمینە: ئاشووری
 • ئایینزۆرینە: ئیسلام (سوننە و شیعە)
کەمینە: مەسیحی
ناوچەی کاتیUTCتێبینی نەکراوە (+٣)
 • ھاوین (DST)
پۆستاڵ کۆد
٣٦٠٠١
کۆدی تەلەفۆن٠٧٧
وێبگەپارێزگای ھەولێر
کەرکووک لە ساڵی ١٩٧٠ دا

ناوی کەرکووک

دەستکاری

لە سەرچاوەیەکی تری مێژووەوە لەمێژووی سۆمەرییەکانەوە ھاتووە دەڵێت: ناوی کەرکووک لە (کارکوک)ەوە ھاتووە بە واتای کاری تەواو یان ئیشی ڕێکوپێک کەواتە ئەمە جێی سەرنج و تێڕامانە بۆ ئەوانەی کە کەرکووک بە کوردستان نازانن و بە ماڵی تورک و عەرەبی دەزانن لەگەڵ ئەوەشدا کە ھەرسێ ناوی (باباگوڕگوڕ) و (کورکوا) و (کارکوک) ھەر کوردییە و بەڵگەی کوردستانی بوونی کەرکووکە لە چەند ھەزار ساڵ لەمەوبەرەوە. (دەبێت ناوی نەجەف و کەربەلا یان سەماوە کوردی بێت و بڵێین ئەو شارە عەرەبییە یان بەپێچەوانەوە.. ! یان کورد چی دەکات لە واسط و کووت ئەگەر ھێز و دەسەڵاتێک و بەرژەوەندیی یەک نەیبردبێت کەواتە لە ڕاستیدا عەرەب لە کەرکووک چی دەکات ئەگەر دەسەڵات و میریی عێراق خۆی نەیھێنابن بۆ کەرکووک؟). ھەروەھا بەو شێوەیەش تورکمان وەچەی وەچەکانی عوسمانییەکانن (١٥١٤). عەرەبەکانی کەرکووکیش کە ھەندێک پێیان دەڵێن عەرەبی ڕەسەن ئەوانیش خەڵکی باشووری عێراقن و بە ئاشکرا ھێنراون بۆ کەرکووک و جێگەی ئەو خێزانە کوردانەیان پێ پڕکردوونەتەوە کە نزیکەی سەدەیەکە دەریان کردوون و ئاوارەی شوێنەکانی تری کوردستان و وڵاتانی ترن. (بۆ ئاگاداری و سەرنجی کاربەدەستانی کوردستان: تورکمان و عەرەب لە پلان داناندان لە کەرکووکدا وەکو چۆن بەغدا و ئەنقەرە گفتوگۆیان لێکردووە بە ھەمان شێوە). ناو ناوبانگی بەرھەمی نەوتی ئەم شارە دەوڵەمەندە ئەوەیە کە دووھەم نەوتە لە جیھاندا بۆ پاکی و باشی و گرانی و ھەروەھا گەورەترین سامانی ئابووری نەتەوەییی (National Economics) گەلی کوردە. بەڵگەیەکی تری بە کوردستانی بوونی کەرکووک سەرژمێری دانیشتووانەکەیەتی لە ساڵی (١٩٥٧)دا بۆ نموونە: ژمارەی دانیشتووانی شاری کەرکووک بەکورد و عەرەب و تورکمان و کلد و ئاشوورەوە بۆ ساڵی (١٩٥٧) دەکاتە (٢٧٩٠٠٠) کەس کە (١٧٨٠٠٠)ی کورد بووە بەڵام سەرژمێری ساڵی (٢٠٠٣) دەکاتە (٧٥٦٠٠٠) کەس زیاتر لە (٤٠٠٠٠٠)ی کورد بووە ئەمە بێجگە لەو کوردە ئاوارانەی کە بێلانە و دەربەدەرن و ھەتا ئێستاش (٥٠٠) خێزان لەو ئاوارانە نەگەڕاونەتەوە سەر زێدی باوباپیرانیان لەبەر بێدەرامەتی و باری ناھەمواری ماکی لاواز و پشتگوێخستنی دەسەڵاتی کوردی و جەنگی ساردی (cold war) نێوان یەکێتی و پارتیدا زیانمەندبوون.

 
Aerial Kirkuk

ژمارەی دانیشتووان

دەستکاری

ژمارەی دانیشتووانی شاری کەرکووک لە ساڵی ١٩٤٧ (٦٩٥٢٦) کەس بووە:[٢]

ژمارەی دانیشتووانی خەڵکی شاری کەرکووک لە ساڵی (١٩٥٧) بەم جۆرە بووە:

ھەروەھا لە کتێبی "جوگرافیای عێراقی مۆدێرن” لە نووسینی ھاشم سەعدی، لە ساڵی ١٩٢٤ لە قوتابخانە و خانەی مامۆستایان لە عێراق وەک بەشێک لە پرۆگرامی خوێندن خوێندرایەوە، سەبارەت بە کەرکووک بەم شێوەیە دەنووسێت: “شاری کەرکووک دەکەوێتە سەر ڕووباری ئەلخاسە و دەتوانرێت بەسەر سێ بەشدا دابەش بکرێت [...] شارەکە لە ١٩ ھەزار کەس پێکھاتووە کە زۆربەیان کوردن.

لە ھەمان ساڵی (١٩٥٧)دا ژمارەی کرێکار و کاربەدەستانی کورد لە کۆمپانیای نەوتی کەرکووکدا لە سەدا ھەشتا (٨٠٪) بووە بەڵام سەرژمێری کردنی کرێکاری کورد لە ساڵی (٢٠٠٣)دا لە سەدا بیست (٢٠٪) بووە. ئەمە بەڵگەی ئەوپەڕی شۆڤێنیستی بەعس و دەوڵەتی عێراق دەر دەخات کە چۆن ساڵ لەدوای ساڵ کوردیان نان بڕاو و دەربەدەر کردووە. لە ساڵی ٢٠١٧ ژمارەی دانیشتووانی شاری کەرکووک ١٫٢٦ ملیۆن کەس بووە.

 
نەخشەی کەرکووک

گەڕەکەکان

دەستکاری

گەڕەکەکانی شاری کەرکووک:

  • (گەڕەکە کوردنشینەکان) (ڕەحیم ئاوا، ئازادی، مامۆستایان، شۆڕجە، ئیسکان، بلاخ، قۆرییەشکاوەکە، حەسیرەکە، تەپەی مەلا عەبدوڵڵا، دەروازەی باکووری کەرکووک، ئیمام قاسم، شۆراو، ئەحمەد ئاغا، خەبات، شەھیدان، حیسابات).
  • (گەڕەکە تورکمان نشینەکان) (مصلی، معلمین، ڕێگەی بەغدا، قەسابخانە)
  • (گەڕەکە عەرەب نشینەکان) (طریق بغداد، ١ی حزیران، وحدة، حریة، اشتراکیة، ممدودة، ٧نیسان، حی البعث، نصروالعروبة، قادسیة، غرناطة).
  • (گەڕەکە کلدوئاشوورییەکان) (شاتڕلو، عەڕەفە، ئەڵماس).

ھێنانی عەرەب بۆ خاکی کوردستان

دەستکاری

چونکە لەپێش ئەو ڕێکەوتەدا (١٩٢١ پاشایەتی) و لەدوای ئەو ڕێکەوتە (١٩٥٧)ەوە دەسەڵاتی عێراق بە ھەموو جۆرەکانییەوە ھەر خەریکی ھێنانی عەرەب بوون لە باشوورەوە بۆ کەرکووک و ناوچەکانی کوردستان و بەتایبەت ناوچەی حەویجە کە ئێستا لە سەدا ھەشتا (٨٠٪)ی عەرەبی سوننەیە و ھەندێک تورکمانی تێدایە بەڵام لە بنەڕەتدا قەزایەکی سەر بە شاری کەرکووکە و خاکی کوردستانە بەداخەوە ئێستا شوێنی بەعس و عەرەبستانێکی تەواوە. ئامار و سەرژمێری دانیشتووانی قەزای حەویجە نزیکەی چوار سەد و پەنجا ھەزار (٤٥٠٠٠٠) کەسە و دووری حەویجە لە شاری کەرکووکەوە ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت لە باشووری کەرکووکەوە زۆربەی زۆری خەڵکەکەی لە عەرەبی ھاوردەی سوننین و لە عەشرەتی (جبور، شمر، عبید) ن.

شاری خانەقین (خانقین) عەرەبی ھاوردەی زۆر بوو بەڵام دوای ڕزگارکردنی لە دەسەڵاتی بەعسی بەغداد دوو جار (١٩٩١ / ٢٠٠٣) ڕێژەی زۆریی عەرەبەکان ڕۆیشتن و گەڕانەوە بۆ باشووری عیراق کە لێوەی ھاتبوون بەڵام کەرکووک و شەنگال و مەندەلی و ھەندێ ناوچەی تری بەعەرەب کراوی کوردستان عەرەبەکانی ھەرتێدا ماون و خۆیان و دەسەڵاتی ناوەند بەعێراقی دەزانن. خانەقینیش دووەم شاری نەوتیی کوردستانە و پاڵاوگەی ئەڵوەن (الوند) ڕۆڵێکی ئابووری گەورەی ناوچەکەیەو وزەی کارو بەرھەمی ڕۆژانەی ڕۆژی دوازدە ھەزار (١٢٠٠٠) بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت. ئاوی ئەڵوەن کە بە ناوەڕاستی خانەقیندا تێدەپەڕێت ئەو شارە دەکات بە دووبەشی زۆر جوان و ڕەنگین و چەندەھا گۆرانی و بۆنە ھەیە لەسەر ئاوی ئەڵوەن و بووەتە سومبوولی جوانی و ئاوەدانی شاری خانەقین. خانەقین شارێکی دەوڵەمەندو جوانە بێ لەبەرھەمی نەوتیی خاکێکی بەپیتی بەرفراوانی میوەجاتەو چواردەوری ئەم شارە بەباخ و بێستان ڕازاوەتەوەو بەناوبانگە بە (خورما، ھەنار، پرتەقاڵ، لالەنگی، قەیسی، ھەڵوژەو.. ھتد). خانەقی بەزمانی کوردی وشێوەزاری کەڵھوڕی و گۆران دەپەیڤن و زۆربەیشیان شێوەزاری سلێمانی دەزانن و خەڵکەکەی بەخەڵکێکی ڕۆشنبیر ناویان ھەیە. ھۆزو تیرە کوردییەکانی کە لەوێدا دەژین زۆرن و ئەمەش ناوی ھەندێکیانە: (شوانی، باجەڵان، ئەرکەوازی، دەلۆ، جاف، تاڵەبانی، کاکەیی، ھەمەوەند، سوورەمێری) گەورەترینیان لە کەرکووک (شوان)یە.

باس لە مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆی کەرکووک بکەین سەرتاپای ئەم شارە گۆڕاوەو بەعەرەب کراوەو ھەتا ئێستاش کەساڵی (٢٠٠٨)ەو (٥) پێنج ساڵیشە کەرکووک لەدەست زووڵمی بەعسی یەکان ڕزگاری بووە کەچی (٥٠٠) خێزانی کوردی ئاوارەی کەرکووک ھەتا ئێستاش نەگەڕاونەتەوە بۆ کەرکووک کە ئەمەش گوێپێنەدان و بەتەنگەوە نەھاتنی دەسەڵاتی کوردی دەسەلمێنێ و بێجگە لە بەرژەوەندی تەسکی پارتایەتی و شەڕی ساردو کێبڕکێی خراپی پارتایەتی و کێشەی ناوخۆو.. ھتد کە بووەتە ھۆی لەبیرکردن و پشتگوێ خستنی ئەم شارە گرنگە کەبڕبڕەی پشتی ئابووری و ماکی وڵاتی کوردستانە بە ھەر چوار پارچەکەیەوە.

نەوتی کەرکووک

دەستکاری

نەوتی عێراق کەئێستا بەروبوومەکەی بۆ دەسەڵاتی ناوەندەو نەوتی کەرکووک لە سەدەدا چلی (٤٠٪) ئەو بەرھەمەیە کەبۆ عێراقە تەنھا لەکۆی ھەموو بەروبوومی ئابووری عێراق تەنھا لەسەدا حەڤدەی (١٧٪)ی بۆ کوردستانە کەزۆرکەمە لەچاو ڕێژەی بەرزی ئابووری عێراق لەڕاستیشدا ئەو بەرھەمە ئابووری و ماکی یە ناچێتە بەردەم پارلەمان و ڕاستەوخۆ یارمەتی میللەتی کوردی پێبدرێت بەڵکو لەسەدا پەنجاودووی (٥٢٪) بۆ پارتی و لەسەدا چل و ھەشتی (٤٨٪) بۆ یەکیتی یە و ئەوانیش یارمەتی ھاوپەیمانانی خۆیان دەدەن بەو پارەیە وەکو پارتە بچووکەکانی کوردستان. ڕاستە لەباری یاسایی یەوە دەبێت پارتە بچووکەکان یارمەتی بدرێن بەڵام ئەو پارەیە وەکو دەم چەور کردنێک وایە بۆیان بۆیە لەدووای حەڤدە (١٧) ساڵ و ھەتا ئێستا بەو ھەموو خراپەکاری و کەم و کوڕی و پشتگوێ خستنەی خەڵک و وڵات لەکۆی بیست (٢٠) پارتی بچووکی کوردستانیی تەنھا پارتێک ورتە ناکات و ڕەخنە ناگرێت لەدەسەڵات کەبەڕاستی جێی داخ و نیگەرانی یەو ھەتا ئێستاش بەرھەڵستکارێکی (opposition) ڕاستەقینەو یاساییمان نی یە لەپەرلەمانی کوردستاندا. (ڕەخنە لەدڵسۆزی یەوە دێت کەمرۆڤ مشووری کارێک دەخوات بۆ جوانترو باشترکردنی ئەوکارە ئەگەر ڕەخنەکە دروستکەربێت نەک ناوو ناتۆرەو وشەی بازاڕیی ناشرین.. کورد خۆی دەڵێت: دۆست ئەوەیە دەتگرێنێ.. ھتد).

لەڕاستیدا باشووری کوردستان لەگەڵ وڵاتی عێراقدا سنووری ڕاستەقینەی خۆی دیارە پێش پەیمانی لۆزان (١٩٢٣) وپلانی ئینگلیزو فەرەنسا و تورکیا بۆ دابەشکردنی کوردستان سنووری باشووری کوردستان لە شاخی حەمرینەوە دەست پێ دەکات کەنزیکەی (١٣٠ کم) (حەمرین / بەغداد ١٣٠ کم) بەرەو باکووری بەغداو ئەولای کەرکووکە بەڕووی عێراقداو بەغدادا کەپایتەختی عێراقەو سنووری حەمرین (١٢٠ کم) (حەمرین / کەرکووک ١٢٠ کم) دەبێت بەرەو کەرکووک کەواتە دووری شاری کەرکووک بۆ شاری بەغداد کە پایتەختی عێراقە (٢٥٠ کم) دەبێت.

سەردەمی دەوڵەتی پاشایەتی عێراق

دەستکاری

لەکات و سەردەمی دەووڵەتی پاشایەتی عێراق و لەسەردەم و کاتی دەسەڵاتی فەیسڵ پاشای یەکەمەوە (الملک فیصل الاول ١٩٢١) وەھەروەھا سەردەمی کۆماریی دەووڵەتی عێراق (١٩٥٨) لەوسەردەمەوەو ھەتا ئێستا دەسەڵاتی عێراق و عارەب چاویان ھەرلەسەر شاری کەرکووک بووە کەئەکاتە ھەشتاو حەوت (٨٧) ساڵ پێش ئێستا ئەمە بێجگە لەوەی کەدەسەڵاتی تورک لەمێژە لەسەردەمی عوسمانلییەکانەوە ھەتا ئێستا (١٥١٤ / ٢٠٠٨) چاوی داگیرکردنی لەسەر شاری کەرکووکە. ئەو دەسەڵاتە شۆڤێنیی و ڕەگەزپەرستە یەک لەدووا یەکانەی عێراق بەبەرنامەو پلان دانان عارەبیان لەباشووری عێراقەوە بۆ شاری کەرکووک ھێناوە بەمەبەستی شۆرینەوەو سڕینەوەی ھەموو بەڵگەنامەکانی کوردبوونی کەرکووک (تعریب) Ethnic Cleansing)) بەتایبەت لەسەردەمی بەعسدا (١٩٦٨ / ٢٠٠٣) وەھەروەھا لەسەردەمی دەسەڵاتی (ئەیاد عەلاوی و ئیبراھیم جەعفەری و نوری مالکی) دا (٢٠٠٣ / ٢٠٠٨) ھەمان کاری بەعارەب کردنی کەرکووک بەردەوام بووە. واتای ئەوەیە دەسەڵاتە شۆڤێنی و ڕەگەزپەرست و کۆنەپەرستەکانی یەک لەدووایەکی دەووڵەتی عێراقی چاوی پیسیان لەسەر ئەم شارە کوردستانی یە نەتروکاندوەو بەئاسانیش لێی ناگەڕێن بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان بۆیە ئیبراھیم جەعفەری لە سایتی (العراقیة) دا لەڕێکەوتی ١٣ی ئابی ٢٠٠٨ ی ڕۆژی چوارشەمە وتویەتی: کەرکووک شارێکی عێراقی یەو گفتووگۆی زیاتر ھەڵناگرێت. دەستە خوشکی کەرکووک زۆرن کەبەعارەب و بەبەعسی (تعریب و تبعیث) کراون و دڵ و چاوی کوردستانن وەکو شاری خانەقی و مەندەلی و شەنگال و.. ھتد. دەووڵەتی عێراق بەدرێژایی (٨٧) ساڵی ڕابردوو سودی لەھەڵەو براکووژی و (fratricide) بیری تەسکی بەرژەوەندی تایبەتی و بەرژەوەندی پارتایەتی ناوخۆی گەلی کوردی بینیووە بۆیە لەدووای نەمان و ڕوخانی بەعسی عارەبی بەناو سۆسیالیستی (٢٠٠٣) کە شیعە دەسەڵاتدارە تێیدا ئێستا سوودی لە شەڕی ساردی یەکێتی و پارتی بینیووە بۆ داگیرکردنی ناوچە کوردییەکان لەھەرێمی کوردستاندا وەکو کەرکووک و خانەقی و شەنگال و مەندەلی و.. ھتد. کەچی دەسەڵاتی کوردی سوودی لەوە نەبینیووە کەدەووڵەتی عێراقی نوێی دووای سەدام کە ساڵی (٢٠٠٣ و ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥)ە و بێ ھێزە لەڕووی ئابووری و سەربازییەوە دەتوانرێت کاری باشی ڕامیاری یان سەربازی بکرێت بۆ ھێنانەوەی ناوچە داگیرکراوە کوردییەکان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بەڵام نەکرا ئەویش لەبەر بەرژەوەندی پارتایەتی و کێ بڕکێ و جەنگی بەرژەوەندی خۆیی نێوان پارتە کوردی یەکان بووە ھۆی لەدەستدانی گرنگترین ناوچەکانی ئابووری و ماکی کورد کە کەرکووک و خانەقی و دووای ئەو ھەموو ڕەخسانی بوارو کاتەی کەلوواوە بۆ کورد لەکیس خۆمان دا ئێستا دێین شیووەنی بۆ دەگێڕین و دەسەڵاتی کۆنەپەرستی عێراقیش وەکو یاری بەھەستی کورد بکات و بابەتی (٥٨) لادەبات و دەیگۆڕێت بۆ (١٤٠) و ئەویش بەبڕیاری کۆمەڵێک شۆڤێنیستی ناو ئەنجومەنی عێراق دەیگۆڕێت بۆ یاسای ژمارە (٢٤) و لەشێوە کودەتایەکی ڕامیاری دەچێت و ئەم پلانەش بەسەرۆکایەتی (مەشھەدانی) دەبێت کەسەرۆکی ئەنجومەنی عێراقە ئەم کارەی لەوە دەچێت وەکو منداڵ بخەڵەتێنێت ئاوایە. بەڕاستی و دروستی لەبەرئەوەی کورد لەیەکەم ساتەکانی (١٩٩١ / ٢٠٠٣) کەدووجار کەرکووکی ڕزگارکرد بەخوێنی پێشمەرگە و ھەژارانی میللەتی کورد کەچی کەرکووکی نەخستە سەر ھەرێمی کوردستان کەلەکاتێکدا ھیچ دەسەڵاتێک لەبەغدا بوونی نەبوو کەئەوەشیان نەکرد دەبوایە ھەر ھیچ نەبێت یەکێتی و پارتی و پارتە وردەکانی تری کوردستانی بەکاری ڕامیاری و بەرنامەی جوان لەناو شاری کەرکووک و خانەقیدا و جێگەکانی تری داگیرکراومان دەتوانرا تورکومان و عارەب و ئاشووری و کلدان و مەسیحی و ئەوانی تریش بکرانایە بەدۆستی کوردو خۆیان دەسەڵاتی بەغدایان ڕەت بکردایەتەوەو دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستان و گەلی کوردیان ھەڵبژاردایە بەڵام مخابن تاڕادەیەکی باش ئەویش نەکرا. بەداخەوە زیاتر لەسەدەیەک خەبات و تێکۆشان فێری کاری ڕامیاری و زانستی کاری ڕامیاری (العلم السیاسة) (Politics Science) بەرنامە داڕشتن و سەرنجی خەڵکی لەکاری باش و پێکەوە ژیانی بەرژەوەندی ھاووڵاتی کوردو نیشتمان نەبووین.

سەردەمی بەعس

دەستکاری

لەسەردەمیحیزبی بەعس و ھاتنە سەرکاریان لەماوەی (٤) چوار ساڵدا و بەناوی خۆماڵی کردنی نەوتی عێراق (التامیم النفط) لەدەست داگیرکەری ئینگلیز (١٩٧٢) ناوی شاری کەرکووکیان گۆڕی بە ناوی (التامیم) و بۆ ئەوەی لەدوواڕۆژدا بیکەنە بەڵگەی تەوواوی عەربی و عێراقی بوونی ئەم شارەو بەتەواوی داگیری بکەن. ھەوڵێکی شۆڤێنستی تری دووڵەتی عێراق ئەوەبوو ھەڵستا بە گوڕینی ناوچەو نەتەوەی کورد (دیموگراف) مەبەست لەم زاراوەیەش گۆڕینی ناوچەکە بە ناوو نەتەوەوە لەکوردی یەوە بۆ عارەبی بەمەبەستی داگیرکردن بۆ نەوەی داھاتویان بۆ نموونە: گۆڕینی نەتەوەی کورد (Barter) بەعارەب و گۆڕینی ناوی ناوچەکان و گەڕەکەکانی کەرکووک لەکوردی یەوە بۆ عەرەبی و گۆڕینی بیروباوەڕ لەکوردایەتییەوە بۆ بەعسێتی و (تعریب، تبعیس، تبعید) ھێنانی ھەزاران عارەب لەباشووری عێراقەوە لەبەسرە و ناسری یەو نەجەف و.. ھتد بۆ کەرکووک و بەخشینی پارەو زەوی و موڵک و ھەموو شتێکی ماکی بۆیان لەپێناو جێگیربوونیان لە کەرکووک و بەمەبەستی گۆڕین و داگیرکردنی شاری کەرکووک بۆ دوواڕۆژی خۆیان و نەتەوەی عەرەب. لەبەرئەوەی ئەم شارە زۆر دەووڵەمەندە لەباری ئابووری یەوە بۆیە دەووڵەت و دەسەڵاتە یەک لەدووا یەکەکانی عێراق (١٩٢١ / ٢٠٠٨) چاویان تێ بڕیووەو بەئاسانی وازیان لێنەھێناوەو لێی ناھێنن. کەرکووک کوردستانە ئیدی دووژمن پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت من دڵنیام دووژمن پێی ناخۆش دەبێت بەڵام ئەم نووسین و بەڵگەنامانە خۆیان دەدوێن و لەکۆتاییدا ھەموو ماڵێک دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنی بنەڕەتی و ڕاستەقینەی خۆی و داگیرکاری و بیری کۆنەپەرستی و شۆڤێنیستیش بۆکەس ناچیتە سەر. داگیرکردن و چەوساندنەوە و زووڵم و ستەمی تورکیا و ئێران و سووریا و عێراق و دەووڵەتە موسوڵمانەکانی کەنداوی عارەبیش ھەتاسەر نابێت بەرامبەر بەمیللەتی کورد.

سامانی سروشتی

دەستکاری

نەتەوەکانی کەرکووک

دەستکاری

وتارە سەرەکییەکان:کورد، تورکمان، عەرەب، کلد و ئاسور

ناودارە دێرینەکانی کەرکووک

دەستکاری

نووسەرە بەناوبانگەکانی

دەستکاری
  • فەلەکەددین کاکەیی
  • محەممەد موکری
  • مستەفا نەریمان
  • فەرھاد شاکەلی
  • مەھاباد قەرەداغی
  • ئیبتیسام عەبدوڵڵا
  • فازیڵ جاف
  • فەھمی کاکەیی
  • عەبدوڵڵا سەڕاج
  • ھەردەوێڵ کاکەیی
  • ئازاد سوبحی
  • ستار شێخانی
  • ئازاد ئەحمەد ئەسوەد
  • ئەحمەدی مەلا
  • ئەدیب نادر
  • بەیان سەلمان
  • دانا عەسکەر
  • کەریم پەرەنک
  • لەتیف ھەڵمەت
  • نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
  • ڕووناک شوانی
  • سۆران مامەحەمە
  • موحیدین زەنگەنە
  • مەدیحە سۆفی
  • لەتیف فاتیح فەرەج
  • ڕابەر ڕەشید
  • حەمە سەعید زەنگەنە
  • شەھین تەھا سەعید
  • د. مستەفا زەنگەنە
  • ھەڵمەت ھۆشیار
  • عارف قوربانی
  • جەزا شێخانی
  • جەلیل کاکەوەیس
  • ئەحمەد محەممەد ئیسماعیل
  • د. مارف عومەر گوڵ
  • فرسەت سەید شکور

ھونەرمەندانی کەرکووک

دەستکاری

ھونەرمەندای بواری شانۆ و نواندن

دەستکاری
  • فازیڵ جاف
  • سەلمان فایەق کاکەیی
  • جیھاد دڵپاک
  • جەلیل زەنگەنە
  • عەلی کەریم
  • مەھدی ئومێد

ھونەرمەندی شیوەکارانی کەرکووک

دەستکاری
  • گرفتار کاکەیی
  • ئاری بابان
  • پشتیوان
  • ھەژار
  • متحەت کاکەیی

ناودارانی دێرینی بواری میدیا

دەستکاری
  • پەروین مەحموود
  • دڵپاک تاھیر
  • نەسرین مەحموود
  • ھاشم جەباری

سیاسییە ناودارەکان

دەستکاری

گەڕەکەکانی شاری کەرکووک

دەستکاری
  • تسعینی کۆن
  • ڕەحیماوا
  • ئازادی
  • پەنجا عەلی
  • ڕزگاری
  • شەھیدان
  • ئاشتی
  • ئیسکان
  • قوڕنە
  • موسەڵڵا
  • بریادی
  • خەزرا (الخضراء)
  • بولاق
  • بەگلەر
  • ئەحمەد ئاغا
  • شوان
  • شاتەرلو
  • خان خورما
  • حەدیدەین
  • عەرەفە
  • کوردستان (فەیلەق کۆن)
  • باروتخانە
  • سەرچنار
  • ساری کەھییە
  • شۆرجە
  • ئیمام قاسم
  • تسعینی نوێ
  • واستی (الواسطی)
  • غەرناتە
  • دوومیز
  • ڕێگای بەغدا (طریق بغداد)
  • یەکی ئازار (١ آذار)
  • عروبە
  • ڕاپەڕین ١
  • ڕاپەڕین ٢
  • بەعس (ئەگەر ئێستا ناوی نەگۆردرابێت)
  • قۆرییە
  • نەسر (سەرکەوتن)
  • یەکی حوزەیران (١حزیران)
  • حورییة (الحریة)
  • عەسکری ١
  • عەسکری ٢
  • قادسیة ١
  • قادسیة ٢
  • قەسابخانە
  • ئەسرا و مەفقودین (الأسری والمفقودین)
  • نیدا
  • شوققەکانی غاز (شقق الغاز)
  • زوببات (حی الضباط)
  • ساحەی تەیەران (ساحة الطیران)
  • مەمدودە
  • مامۆستایان (معلمین)
  • ئەلماس
  • حوجاج (الحجاج)
  • پەنجا عەلی


ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Iraq - The World Factbook». www.cia.gov. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «دانیشتوانی کەرکووک لە ساڵی ١٩٤٧». ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • ماڵپەڕی قادرزادە [١]