ئاگرین دڵشاد خەڵکی شاری کەرکووکە[١] لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٥، گۆرانیبێژێکی کوردە.[٢] ئەو لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان پێشکەشکاری لە چەند بەرنامەیەکی مۆسیقی و پێشبڕکێی گۆرانیگوتن کردووە. ئەو دەرچووی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانە، ھەروەھا لە ئێستادا قوتابییە لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکان لە زانکۆی سەلاحەددین.[٣] لەتەمەنێکی زووەوە و لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە، توانیویەتی لەرێی میوزیک و بەرھەمە ھونەرییەکانی خۆیەوە ملیۆنان بینەر و بیسەر لە ھەموو تەمەنەکان لە ھونەرەکەی کۆبکاتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٩، لە بەرنامەی زە لێجند لە کەناڵی ئاڤا وەک ئەندامی لیژنەی ھەڵسەنگاندن بەشداربووە لەو بەرنامەیە کە بۆ پێشڕبکێی گۆرانی گوتنە. لە ساڵی ٢٠٢١، ئەلبوومێکی بەناوی ڕەنگار بڵاوکردەوە.[٤]

پوختەی ژیان دەستکاری

ژیاننامەی دەستکاری

ئاگرین دلشاد لە خێزانێکی ھونەری بەواتای ئەوەی لەسەرەتای منداڵییەوە خولیای ھونەری میوزیک وگۆرانی ھەبووە و بەردەوام بوە لە بەرەو پێشبردنی ھونەرەکەی. تەنھا پاش چەند ساڵێک سلێمانیانی جێھێشتوە و چونەتە شاری کەرکووک و لە دواتردا ھاتوەتە ھەولێر و لە ھەولێر درێژەی بە ژیان وکارەھونەرییەکانیداوە. ئاگرین دڵشاد دەتوانێت بە زمانەکانی (کوردیعەرەبیتورکی) بە شێوەیەکی زۆر باش گۆرانی بڵێت و چەند جارێکیش بە زمانەکانی (فارسی-ئینگلیزی-یۆنانی-ئەرمەنی) گۆرانی وتوە. ئاگرین دلشاد بەردەوام لەگەل خوێندنی کۆلێژی میوزیکی خەریکی کاری میوزیک لایڤ بوە و سەدان میوزیک لای یڤ کردووە لە شارەکانی کوردستان بە گشتی و ھەولێر و سلێمانی بەتایبەتر.

خوێندنی دەستکاری

سالی ٢٠٠٧ خویندن سەرەتای لە خوێندنگەی مەولەوی لە شاری کەرکووک تەواوکردوە و پاشان سالی ٢٠١٠ خویندی ناوەندی لە خوێندنگەی بانەڕۆژ لە شاری کەرکووک تەواوکردوە. - ھونەرمەند بەھۆی ئەو خولیایە زۆرەی بۆ میوزیک ھەیبوە ھەر زوو چوەتە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی کەرکووک بەشی میوزیک. لە سالی ٢٠١٠ ھونەرمەند لە ھەڵسەنگاندنی پەیمانگا بە پلەی یەکەم وەرگیراوە و ھەر ٥ ساڵی پەیمانگای بە ئاسیتی یەکەم تەواوکرد لە ساڵ ٢٠١٥. - ھەر لەگەل تەواوبونی خوێندنی پەیمانگا بە بەشی میوزیک، ھونەرمەند ڕاستەوخۆ دەستی کرد بە خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆی سەلاحەدین لە ھەولێ دووبارە بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کۆلێژ وەرگیاراوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست ھێناوە لە میوزیک لە سالی ٢٠١٩. ئاگرین دلشاد لە ئێستادا خاوەنی بروانامەی دبلۆم و بەکالۆریۆسە لە میوزیک و ھەروەھا شارەزای باشی لە چەندین ئامێری میویزیکی ھەیە.

ئامێرەکانی میوزیک دەستکاری

عود - پیانۆ - کیبۆرد - سەنتوور - جەمبوش - باڵەبان - بلوێر - دووزەلە - زوڕنا - سازکەمان - و چەندین ئامێری دیکەی میوزیکی.

بوارەکانی میوزیک دەستکاری

ئاگرین دلشاد جگە لە گۆرانیوتن، شارەزایەکی تەواوی ھەیە لەچەند پیشەیەکی دیکەی پەیوەست بەز ھونەرەوە و دەتوانێ وەک و (ئاوازدانەر، ڕێکخەری میوزیکی، ئەکتەر، نووسەری تێکستی گۆران) ڕۆڵێکی باش بینیوە لە ھونەری کوردیدا.

پیشەیی تەلەڤیزیۆن دەستکاری

ھونەرمەند ئاگرین دڵشاد کەسایەتییەکی کاریگەری دیار و سەرکەوتوی ناو میدیای کوردییەو بەردەوام لەسەر شاشەکانی میدیای کوردی دەبینرێت. ھونەرمەند تاکو ئێستا وەک و پێشکەشکار و ئەندامی لێژێنەی ھەڵسەنگاندن لە پڕۆگرامی موزیکی وکاسایەتی لە میدیا و تەلەفیزیۆی کوردی دەرکەوتووە.

پێشکەشکاری دەستکاری

ئاگرین دلشاد جگە لە گۆرانیوتن، پڕۆگرامێکی میوزیکی ھەبوە لە تیلفزیونی کوردماکس لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩ بە ستایلیکی نوێ پرۆگرامی ھونەری[بەستەری مردوو] ھینایە ناو میدیای کوردی و لە ماوەی تەنھا شەش مانگ دا ١٢ پرۆگرامی پێشکەش کردووە بە میوانداری دەیان ھونەرمەندی دیاری ناوچەکە. ئەو پرۆگرامە کاری گەی باشی ھەبووە لەسەر بەرەوپێشبردنی میوزیکی کوردی. لەو ماوە کەمەدا دەنگدانەوەیەکی باشی لە ناو ھەوادارانی ھونەری کوردی ھەبووە و ھەتا ئێستاش بە ملیۆنان بینەری بەرنامەکەی ھەبووە لە تۆرە کۆمە ڵایەتییەکان و یوتیوب.

لێژنەی ھەلسەنگاندن و دادوەری لە پرۆگرامی ھونەری دەستکاری

پاش ئەوەی ئاگرین دلشاد لە ماوەیەکی کەمدا پێگەیەکی جەماوەری باشی ھەبوو لە ناو ھەوادارانی میوزیکی کوردی زۆر بە زووی بوو بە ئەندام لە لێژێنەی دادوەری و ھەلسەنگاندنی یەکیک لە بەھێزێترین پرۆگرامەکانی گۆرانیوتن بە ناوی (زەلیجینت) لە تەلەفیزیونی (ئاڤا تی ڤی) لە ساڵی ٢٠١٩ و لەم پرۆگرامەدا وەک و لێژنە ئاگرین دلشاد لە ٢٥ پرۆگرام بەشدار بوو تەنھا پرۆگرامی کۆتا ماوە کە لەبەر بارودۆخی ئێستا بەھۆی بڵوبونەوەی کۆڤید-١٩ تەواو نەکراوە. ئەوبەرنامەیەژمارەیەکجگار زۆر بینەری بوولەھەرچوارپارچەی کوردستان. ھەتا ئێستاش بینەری بەرنامەکە ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبوندایە و یەکێک بوە لەو بەرنامانەی کە ھەرچوار پارچەی کوردستان بە تاسەوە بینەریبوون.

بەرھەمەکاتی دەستکاری

ئاگرین دلشاد لە سالی ٢٠٠٧ ەوە دەستی کردووە بە گۆرانیوتن و خاوەنی زیاتر لە ١٠٠ بەرھەمی گۆرانییە و بەڵام سەرجەم بەرھەمەکانی بڵاونەکردووەتەوە. ھونەرمەند ئاگرین دڵشاد چەندین بەرھەمی بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بلاوکردووەتەوە و تەنھا لە سالی ٢٠٢٠ ئەلبومێکی بلاوکردووەتەوە. کە بە ناوی (تێناگەی) بوو و سەرجەم گۆرانییەکانی بەرھەمی نوێن لە ناو میوزیکی کوردی و لە (١٢) «گۆرانی» پێکدێن.

ئەلبوومی تێناگەی دەستکاری

١- گەر ٢- ھەموکەسم ٣- تێناگەی ٤- بڕۆدڵم ٥- درۆیە ٦- دوا نامە ٧- شەڕی دونیا ٨- بڵێم چی ٩- بەداخەوە ١٠- سەعات چەندە ١١- تۆ ئەو کەسەی ١٢- میناگیان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئاگرین دڵشاد لە بەرھەمێكی نوێدا لەگەڵ سۆفی عومەر دەردەكەوێت. کوردستان ٢٤. سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی ئابی ٢٠٢١.[بەستەری مردوو]
  2. ^ Sorani, Basnews. "به‌ڤیدیۆ.. نازدار جزیرى و ئاگرین دلشاد كلیپێكی دوێتان بڵاو كرده‌وه". www.basnews.com. Retrieved 2021-08-17.
  3. ^ ئه‌لیاس, كامه‌ران حاجى (2019-08-18). "به‌ڤیدیۆ.. ئاگرین دلشاد كلیپی (ئه‌ڤین)ی بڵاو كرده‌وه‌,". مؤسسة كوردستان الفضائية (بە کوردی). Retrieved 2021-08-17.
  4. ^ dashti. "ئاگرین دڵشاد ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و گۆرانییەکی حەسەن گەرمیانیش دەڵێتەوە". www.hawler.in. Retrieved 2021-08-17. ١٧ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.