دووزەلە
دووزەلە یان جفتان ئامێرێکی باژەنی کوردییە.
مێژوودەستکاری
پێشینەی ئەم ئامێرە بە چاندی کاسییەکان دەگەڕێتەوە و نزیک بە ٧ ھەزار ساڵ ھەزیر دەکرێتەوە. ئامێری دووزەلە جگە لە کوردستان (بە تایبەت ناوچەکانی کرماشان، ئیلام و لوڕستان)، لە شوێنەکانی دیکەی ئێران وەکوو گیلانیش دەژەنرێت، بەڵام ئاخێزگەی چیاکانی زاگروس بووە.[١]
ناودەستکاری
دووزەلە وشەیەکی ڕەسەنی کوردییە. زەل (یان چیت، چیتک) لە زمانی کوردی بە جۆرێک گژوگیا دەوترێت. دووزەلە بە واتای دوو دانە زەلە کە لە پاڵی یەکەوە دەچەسپیندرێن.
فۆرمی ئامێرەکەدەستکاری
دووزەلە لە دوو لوولەی مسی پێک ھاتووە کە لە پاڵی یەکەوە بەستراونەتەوە. چەشنێک لە دووزەلەکان لە پەڕی داڵ یان ئیسکی باڵندەکان دەسازیندرێن. لە سەری ھەرکام لە لوولەکان زەلێک جێ دەگرێت کە لە پیکەنەی پێ دەلێن. ھەرکام لە لوولەکان ٦ کونای لە سەرە. بنی ئەوپەڕی لوولەکان بازە. درێژایی دووزەلە گۆڕەکە و دەبێ لانیکەم ٢٢ سانتیمەتر و کۆتەری ٢ سانتیمەتر بێت.[٢]
پانتاییی دەنگدەستکاری
پانتاییی دەنگی دووزەلە لە نێوان ١ ھەتا ٢ ئۆکتەیڤە کە بە گەورە و بچۆکیی ئامێرە بەستراوەتەوە.
ژەنیارە بەناوبانگەکاندەستکاری
لە ژەنیارە بەناوبانگەکانی دووزەلە دەتوانرێت بە موراد تاووسی سونقوری[٣]، ئەمانوڵڵا تاھیری[٤]، عەلیدۆست فەلاحەتی[١] و ... ئاماژە بکرێت.
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ ئ ا کوردپرێس: چیرۆکی ژیانی ژەنیارێکی پیر لەگەڵ ئامێرە ئەستوورەییەکەی (بە فارسی)، نووسراو لە ٢١ی ئابی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢١ی ئابی ٢٠١٩.
- ^ نەسرۆڵڵاپووڕ، عەلی ئەسغەر، ساز ئاوایی کورد (بە فارسی)، کرماشان: دیباچە، ویرایش دوم: ١٣٩٦.
- ^ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): پەیامەک بۆ کۆچی دواییی ئامان دای (بە فارسی)، نووسراو لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠؛ بازدید در ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
- ^ ھەواڵنێریی شار و شارۆمەندیی ئێران (ئیمنا): ئەمانوڵڵا تاھیری (ئامان دای) کۆچی دواییی کرد (بە فارسی)، نووسراو لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠؛ بازدید در ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.