ئەمانوڵڵا تاھیری ناسراو بە ئامان دای (١٩٣٥ لە کولیایی – ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە کولیایی) مۆسیقازانی کورد و مامۆستای ئامێری دووزەلە بوو.

ئەمانوڵڵا تاھیری

لەدایکبوون١٩٣٥
مەرگ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
نەتەوەکورد
پیشەژەنیاری دووزەلە
چالاکبوون١٩٤٧–٢٠٢٠

ئەمانوڵڵا تاھیری لە سەردەمی تازەلاوی و لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا لە لای موراد تاووسی سونقوری فێری مۆسیقای کوردی و ژەنینی ئامێری دووزەلە بوو.[١] ئەو تا کۆتایی ژیانی زۆرتر لە ھەفت دەھە بە ژەنینی ئامێری دووزەلە تێپەڕاند و یەکێک لە کارامەترین ژەنیارانی ئەم ئامێرەی مۆسیقای کوردی لە ھەموو کوردستاندا بوو. ئەمانوڵڵا تاھیری لە کاتی کۆچی دوایی، ٨٥ ساڵ تەمەنی بوو. ئەمانوڵڵا تاھیری قوتابییەکانی زۆری پەروەردە کرد کە دوو کوڕی خۆی یەزدان تاھیری و ڕەسوول تاھیری لەوانەیە. ئەمانوڵڵا تاھیری نزیکەی ٥٠ ساڵ تەنیا لە یەک یامێری دووزەلە کەڵکی وەردەگرت و ئەو ئامێرە کە لە ئیسکی باڵی ھەڵۆی ڕەش چێ کرابوو، ھەمیشە وێڕای بوو.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری