عەلیدۆست فەلاحەتی ناسراو بە خاڵۆ عەلیدۆست (١٩٣١ لە ئیلام - ) مۆسیقازانی کورد، ئامێرساز و ژەنیاری بەتوانای ئامێری دووزەلە خەڵکی شاری ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.

عەلیدۆست فەلاحەتی

لەدایکبوون١٩٣١
نەتەوەکورد
پیشەژەنیاری دووزەلە

ژیان دەستکاری

عەلیدۆست فەلاحەتی لە ساڵی ١٣١٠ لە شاری ئیلام لە دایک بوو. بە ھۆی ئەوە کە وازی لە ڕاو بوو، ھەموو کێوەکان و دارستانەکانی ناوچەی ئیلامی دەیناسی و بەم ھۆیە لە مەزرینەگی ژینگەپارێزیی ئیلام وەکوو ژینگەپارێز دەستیکرد بە کار کردن.[١]

ئامێرسازی دەستکاری

عەلیدۆست فەلاحەتی لە چێکردنی ئامێری دووزەلە زۆر بەتوانایە. ئەو لە ھەموو تەمەنی دووزەلەی چێ کردووە و ھیچ ناو و نیشانەیەکیش لە سەری ئامێرەکانی دانەناوە، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوو لە سەری ئامێرەکانی مۆری (ع.فلاحتی) دەنووسێتەوە. یەکێک لە دووزەلەکانی لە مۆزەخانەی مرۆڤناسیی ئیلام دەپارێزرێت.[١]

فیلم دەستکاری

فیلمێکی دێکۆمانتەر لە لایەن فیلمسازێکی کوردی خەڵکی ئیلام میلاد شەماڵی سەبارەت بۆ ژیان و ھونەری عەلیدۆست فەلاحەتی سازراوەتەوە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری