کاسیەکان خەڵکانێکی کۆنی ناوچەکانی کوردستانن بە کوردی پێیان دەگۆترێ چیاییەکان کە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی بابلی کۆن کۆنترۆڵی بابلیان دەکرد لە ساڵانی ١٥٣١ پێش زایین و تا نزیکەی ١١٥٥ پێش زایین، کاسیەکان فەرمانڕەوایی ناوچەکەیان دەکرد بەبێ جیاوازی لە نێوان کاسیەکان و بابلیەکان، هەندێک جار لە بەرژەوەندی بابلیەکان کاریان دەکرد و هەندێکجاری دیکە دژی خواستەکانیان[١]، یەکەم جار کە ناوی کاسیەکان هات، لە ساڵی نۆیەمی حوکمڕانی شامشۆ ئیلۆنا پاشای بابل بوو لە ساڵانی (١٧٤٩ - ١٧١٢ پێش زایین). یەکەم پاشاکانی کاسیەکان نەیانتوانی بابل داگیر بکەن هەتاوەکوو پاشا (ئاکومی دووەم) لە نزیکەی ساڵی (١٥٨٠ پێش زایین) یان بەپێی خەمڵاندنێکی دیکە لە دەوروبەری ساڵی (١٥٣٢ پێش زایین) - توانی لە خەلوان لە ئێرانی ئێستا دەستپێبکات تاسەر ڕێگای خانەقین پاشان لۆ ناوەڕاست و باشووری میزۆپۆتامیا. ئاکومی دووەم دوای ئەوەی هیتییەکان لێی پاشەکشەیان کرد، شاری بابلی داگیرکرد و بنەماڵەی کاشییان تێدا دامەزراند و هەموو موڵکەکانی دەوڵەتی بابلی کۆنیان بە میرات گرت، و خۆی بە پاشای ئەکەد و بابل ناوبرد، جگە لە چەندین نازناوی تر، باس لەوە کرا کە ٣٦ پاشای ئەم بنەماڵەیە حوکمڕانییان کردووە، و نزیکەی ٥٧٦ ساڵ حوکمڕانییان کردووە، مێژوونووسانی هاوچەرخ لە نزیكەی 1680 تا 1157 پێش زایین مەزەندەی دەكەن، بەڵام دەسەڵاتیان لە باشووری عێراق نزیكەی 400 ساڵی خایاندووە (١٥٨٠ - ١١٥٧ پێش زایین) یان (لە نێوان ١٥٣٢ - ١١٦٠ پێش زایین).

وێنەیەکی ئەو ناوچانەی کە کاسیەکان فەرمانڕەواییان تێدا کردیە لە پاشی رووخانی دەسەڵاتی بابلیەکانەوە
لەوحەی مێخی بابلی لەگەڵ نەخشەی نیپور سەردەمی کاسیت ١٥٥٠-١٤٥٠ پێش زایین

مێژووی کاسیەکان دەستکاری

شانشینی کاسیتەکان لە سەردەمی برۆنز حوکمڕانی بابلیان دەکرد و ناوەندی شانشینەکەش کۆریگالزو بوو.

پادشا دیار و دەسەڵاتدارەکانی کاسیەکان:

کراینداش ١٤٤٥ -١٤٢٧ پێش زایین دەستکاری

خۆی بە پاشای شاری بابل و پاشای سومەر و ئەکەد و پاشای قەسیەکان و پاشای وڵاتی بابل ناودەبرد. ئەوکات ناوی "کاردینەش" بوو. هاوچەرخ بوو لەگەر (ئاشور بێل نیشیشۆ) و لە سەردەمی دەسەڵاتی خۆیدا توتمۆسی سێیەم پاشای میسر بوو، لە نزیکەی ساڵی (١٤٥٧ پێش زایین) گەیشتە فورات. پەرستگایەکی زەبەلاحی هەیە لە شاری وەرکە کە لۆ خوداوەند (ئەنین) دروستکراوە و دیوارەکەی لە خشت دروستکراوە و بە وێنەی ڕەیلیفی خوداوەندەکان ڕازاوەتەوە کاتی دروستکردنەکەی بە نزیکەی (١٤٣٠ پێش زایین) مەزەندە دەکرێت.

کوریگالزوی یەکەم دەستکاری

هاوچەرخێکی ئەمینهۆتێپی دووەمە کە لە ساڵی ١٤٣٨ - ١٤١٢ پێش زایین لە میسر فەرمانڕەوایی کردووە. کۆریگالزوی یەکەم پایتەختێکی نوێی دروستکرد و بە ناوی خۆیەوە ناونرایە کە ئەوڕۆ بە عەقارقوف ناسراوە و لە ئێستادا دەکەوێتە نزیکەی ٢٥ کم لە باکووری ڕۆژئاوای بەغدا، بەڕێوەبەرایەتی دێرینەکانی عێراق لەم شارەدا هەڵکۆڵین دەکەن و پەرستگاکانی شارەکەیان ئاشکرا کرد و لە ئێستادا پارێزراون لە مۆزەخانەی نەتەوەییی عێراق

کاداشمان ئێنلیلی یەکەم دەستکاری

کە هاوچەرخ هاوسەردەمی ئەمینهۆتێپی سێیەم بوو، فیرعەونی میسر لە نزیکەی ساڵی (١٤١٢ - ١٣٦٤ پێش زایین).

بارنابراخی دووەم (١٣٧٥ - ١٣٤٧ پێش زایین) دەستکاری

کە هاوچەرخ و هاوسەردەمی ئەخناتۆن بوو، فیرعەونی میسر لە نزیکەی ساڵی (١٣٦٤ - ١٣٤٧ پێش زایین).

کاداشمان خەربا دووەم دەستکاری

کە هاوچەرخ و هاوسەردەمی ئاشوری ئۆبلاتی یەکەم بوو لە نزیکەی ساڵی (١٣٦٥ - ١٣٣٠ پێش زایین).

کۆتایی هاتنی دەوڵەت دەستکاری

لەم ماوەیەدا نامەی دیپلۆماسی لەلایەن پاشاکانی کاسیتەوە بۆ فیرعەونەکانی میسر دەنێردرا، لەسەر پرسە سیاسی و بازرگانییەکان، کە تێیدا دیاری و ژنان ئاڵوگۆڕ دەکران. ئەم نامانە لە شێوەی تابلۆی گڵین دۆزرایەوە کە بە ڕێنووسی میونیفۆڕم و بە زمانی بابلی نووسراون، لە کۆکردنەوەی نامەکانی تەل ئەلعەمارنە (لە نێوان نزیکەی ١٤٣٠ بۆ ١٣٣٠ پێش زایین) لە میسر دۆزرایەوە و کاتەکەی لە سەدەی چواردەهەمەوە مەزەندە دەکرێت پێش زایین. هەروەها هەواڵی دیکە لەسەر تابلۆی گڵین نووسرابوو سەبارەت بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی نێوان کاسیەکان و ئاشوورییەکان و لەو کاتەدا ناکۆکی و پێکدادانی بەردەوام لە نێوان میتانییەکان و ئاشوورییەکان و کاسییەکان لەسەر ڕووبەری زەوی لە بەشی ناوەڕاستی عێراقی ئێستا لە چیاکانی ڕۆژهەڵاتەوە تا سەرەوەی فورات، ئەم ناکۆکیانە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوون تا شانشینی ئاشوری سەرکەوتوو بوو و توانی پێشڕەوی ئارامییەکان لە ڕۆژئاوا بوەستێنێت و میتانیەکانی لە باشوور نەهێشت و لە بابل شەڕی کاسییەکانیان کرد. کاسییەکان لەو سەردەمەدا لاواز بوون، تەنیا بابل و ناوچەکانی دراوسێیان فەرمانڕەوایی دەکرد.

لە سەردەمی ئەنلیل نادین دوا پاشاکانی کاسیەکان بوو، لە ساڵی (١١٥٧ پێش زایین)دا، شانشینی کاسیەکان زۆر لاواز بوو، بۆیە سەرکردەی ئیلامییەکان “شوترەک ناخێنتە” هێرشی کردە سەر وڵاتی بابل و داگیری کرد و وێرانی کرد و دوا پاشای کاسیتی لەناوبرد، ئیلامییەکان لە بابل و شارەکانی دیکەوە غەنیمەتێکی(دەستکەوتێکی) بێشوماریان هێنا و غەنیمەتێکی زۆریان لە پەیکەری خوداوەندەکان و ئۆبێلیسک و گەنجینەی پەرستگاکان هێنا. زۆرێک لەو غەنیمەتانە لەلایەن نوێنەرایەتی هەڵکۆڵینی فەرەنساوە دۆزرایەوە کە لە ساڵی ١٩٠٢ لە سوسا پایتەختی شارستانیەتی ئیلامییەکان لە ئێران کاریان دەکرد، لەنێو ئەو شتانەی کە دۆزرایەوە ئۆبێلیسکی بەناوبانگی حەمورابی و ئۆبێلیسکی نارامسن، هەروەها سەدان بەردی سنووری کە هێمایان لەسەر هەڵکەندرابوو لە خوداوەندەکان دۆزیەوە.

بنەچەی کاسیەکان دەستکاری

کاسیەکان هۆزێکن لە هۆزە کوردیەکان بە تەواوی بنەچەییان کوردە، بنەچەی ناوچەیی کاسیەکان لە چیای زاگرۆس لە ئێرانی ئێستایە و هیچ پەیوەندییەکیان بە گەلانی ئێرانەوە نییە کە دواتر لەو ناوچەیە نیشتەجێ بوون وەک فارسەکان، وە ئەوانەی لە چیای زاگرۆس مابوونەوە توانیان تایبەتمەندی و سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن و نە ملکەچی دەسەڵاتی فارسەکان نەدەبوون و نە دەسەڵاتی ئەسکەندەری مەزن یۆنانی، بەپێی سەرچاوە یۆنانییەکانی مێژوونووسانی کۆن.

زمان دەستکاری

زمانی کیش زمانێکی گۆشەگیرە، واتە هیچ خزمایەتی و ڕەچەڵەکێکی لەگەڵ زمانەکانی دیکەدا نییە و ئەمەش مانای ئەوەیە کە یەکێک نییە لە زمانەکانی ئاری یان سامی[٢]، وە نوێنەرایەتی زمانێکی سەربەخۆ دەکات، وەک ئەوەی لە زمانی سۆمەری و ئیلامی تەقلیدێک لە کولتوری بابلی بەگشتی. [٣] [٤]

ئاسەواری کاسیەکان دەستکاری

بەڵگەنامەکردنی سەردەمی کاسیت زۆر پشت بە حەبەکانی(لەوحەکانی) پەرش و بڵاو و جیاکراوەی نیپور دەبەستێت، کە هەزاران حەب و پارچەی تێدا هەڵکەندراوە، ئەو ئاسەوارانەش بریتین لە دەقی ئیداری و یاسایی، نامە، نووسراوی مۆر، نووسراوی نەزاندراوی تایبەت، تەنانەت دەقێکی ئەدەبی (بەزۆری وەک پارچەیەک لە داستانێکی مێژوویی دەناسرێتەوە). بەداخەوە هێشتا زۆرەک لەو لەوحانە(حەب) بڵاو نەکراونەتەوە، لەنێویاندا سەدانیان لە مۆزەخانەی عوسمانی لە ئەستەنبوڵدا هەڵگیراون[٥] [٦]، نزیکەی ١٠٠ حەبی کاسیت لە دور کوریگالزو دۆزرایەوە[٧]، چەند کەرەستەیەکی بیناسازی نووسراوی کوریگالزوی یەکەم لە کیش دۆزرایەوە[٨]، چەندین لوحە کە مێژووەکەیان بۆ سەردەمی ئاگومی سێیەم دەگەڕێتەوە لە شوێنی دیلمونی قەلعەتی بەحرەین دۆزرایەوە[٩]،بەگشتی نزیکەی ١٢ هەزار بەڵگەنامەی سەردەمی کاسیت دۆزرایەوە کە تەنیا نزیکەی ١٠%یان بڵاوکراونەتەوە. هەروەها ژمارەیەک نووسراوی بیناسازی هەیە، جگە لە یەکێکیان هەموویان بە زمانی سۆمەری نووسراون بە پێچەوانەی زمانی ئەکەدی کە بە شێوەیەکی گشتی لەلایەن کاسیەکانەوە بەکاردەهێنرێت[١٠]، هەروەها ژمارەیەک مۆر دۆزراونەتەوە.[١١] کودوروس، ستێلی بەرد کە بەکاردێت لۆ تۆمارکردنی بەخشینی زەوی و بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکان سەرچاوەیەکی دیکە بۆ سەلماندنی مێژووی کاسیتەکان دابین دەکەن، ئەم کارە لەبۆ چەند سەدەیەک دوای کۆتایی هاتنی شانشینی کاسیت بەردەوام بوو و دەکرا، ئەو بەڵگانامانە زۆربەیان زوو دۆزرانەوە و رێگەیان لەبۆ مۆزەخانەکانی جیهان کردەوە کە تێیدا نمایش بکەن.

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ ڤان کۆپن، فرانس. "گۆڕانکاری کۆن لۆ ناوەڕاستی بابل: مێژوو و کرۆنۆلۆژیای سەردەمی تاریکی میزۆپۆتامیا. میسر و شام، بەرگی یەکەم. لاپەرە. ٦٣-٤٥٣
  2. ^ کاسیەکان.
  3. ^ Schneider, Thomas (2003). "Kassitisch und Hurro-Urartäisch. Ein Diskussionsbeitrag zu möglichen lexikalischen Isoglossen". Altorientalische Forschungen (in German) (30): 372–381.
  4. ^ پینچێس، تی.گ. "پرسی زمانی کاسیتی." گۆڤاری کۆمەڵەی شاهانەی ئاسیای بەریتانیا و ئێرلەندا، ١٩٠٧، ل ٦٨٥-٦٨٥
  5. ^ ڤێلدهۆیس، نیک. "مەشقەکانی کاسیتی: وەرگیراوە ئەدەبی و فەرهەنگییەکان." گۆڤاری توێژینەوەکانی میونیفۆرم، بەرگی یەکەم، لاپەرە ٦٧-٩٤
  6. ^ بیگس، ڕۆبەرت دی. "نامەیەک لە کاسیت نیپورەوە." گۆڤاری توێژینەوەکانی میونیفۆرم، بەرگی یەکەم، لاپەرە ٩٥-١٠٢
  7. ^ {ئۆ.ڕ.گورنی، دەقەکان لە دور-کوریگالزو، عێراق، بەرگی یەکەم، لاپەرە ١٣١-١٤٩
  8. ^ ت.کلایدن. “کیش لە سەردەمی کاسیتدا (نزیکەی ١٦٥٠-١١٥٠ پێش زایین).” عێراق، بەرگی یەکەم، لاپەرە ٥٥-١٤١
  9. ^ هۆجلوند، فلێمینگ. قەڵاعەتی بەحرەین/٢ بینا مۆنۆمێنتالەکانی ناوەندی. زانکۆی ئارهوس. چاپخانە، ١٩٩٧
  10. ^ برینکمان، ج.ئە. 1976. کەرەستە و لێکۆڵینەوە بۆ مێژووی کاسیت. بەرگی یەکەم، کەتەلۆگی سەرچاوە میخییەکان کە تایبەتن بە پاشا تایبەتەکانی شانشینی کاسیت. شیکاگۆ: چاپخانەی زانکۆی شیکاگۆ.
  11. ^ دۆناڵدز ئێم ماتیۆس، گلیپتیکی کاسیتی نیپور، فرایبۆرگ، سویسرا / گۆتینگن، ئەڵمانیا: زانکۆی ڤێرلاگ

بەستەری دەرەکی دەستکاری