دور-کوریگالزو شارێکی دێرینە کە پایتەختی خانەدانی سێیەمی کاسییەکان بووە (شانشینی کیشیەکان)، لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین و بەناوی پاشا کۆریگالزوی یەکەمەوە ناونرایە. [١]

وێنەیەکی سێ ڕەهەندی نەخشەی شاری دۆر کوریگالوز

ناوچە دەستکاری

ئەم شارە دەكەوێتە ٣٠كم لە رۆژئاوای بەغدا و ئەورۆ بە ناحیەی عەقارقوف ناسراوە، یەكێك لە شوێنە دیارەكانی زیگورات عەقارقووفە (زیگورات: بە مانای شوێنەکی بەرز دێت کە لە کۆن دروستکرابێت)، كە دیمەنی پاشماوەی پلیكانەكان(زیگوراتێک) سەرنجی دەیان گەشتیار رادەکێشی، گەشتیاران و شوێنەوارناسەکان لە ناوەڕاستی سەدەی شانزەهەمدا، تەنانەت هەندێکیان بە هەڵە پێیان وابوو کە پاشماوەی تاوەری ( زیگورات) تاوەری بابلە کە لە کتێبی پیرۆزدا ئاماژەی پێکراوە بەڵام دواتر زاندرا کە یەکەکە لە زیگوراتەکان لە شارە دروستکراوەکانی سەردەمی کاسییەکان.

مێژوو دەستکاری

 
سەری پیاوێکی نێر لە شاری دور کوریگالوز دیترایتەوە،شێوەی پەیکەرەکە ڕەنگە نوێنەرایەتی کەسێکی بەڕێزی دادگا بکات

دوای لەشکرکێشی هیتییەکان لۆ سەر بابلیەکان بە هاوکاری و هەماهەنگی کاسیەکان، ئەو لەشکرکێشییە کۆتایی بە دەسەڵاتی یەکەمین شانشینی بابلی هێنا، کە بە شەشەمین پاشای خۆی بە ناوی حەمورابی ناوبانگی دەرکرد، کاسییەکان لە سەرەتای حوکمڕانییاندا لە پایتەختی دێرینی بابل حوکمڕانییان دەکرد و لە ناوەڕاستی دەسەڵاتیاندا. واتە لە دەوروبەری سەرەتای سەدەی پانزەهەمی پێش زایین پایتەختێکی نوێیان دامەزراند کە ناوی یەکێک لە پاشاکانیان بوو (کوریگالزوی یەکەم) لە ژمارەیەک شوێنی شوێنەواردا ئاشکرا بووە. هەروەها شارەکە شوێنی نیشتەجێبوونی قەڵادار و شاهانەی دوا پاشای کاشیەکانیش بوو. [٢]

هەڵکۆڵین و دۆزینەوەکان دەستکاری

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوارەکان لە ساڵی ١٩٤٢ەوە دەستی بە هەڵکەندنی وێرانەکانی ئەم شارە کردووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٤٣ بۆ ١٩٤٥ زاینی لە هەڵکۆڵینەکانی عێراقدا زیگوراتێکی گەورە و سێ پەرستگا و کۆشکێک بە دیکۆری ڕەنگاوڕەنگ و پۆرتیکۆکەوە دەرکەوتووە کە ستوونی چوارگۆشەی لەسەرە. پەرستگاکان تایبەت بوون بە خوداوەندە سۆمەرییەکان، و چەندین کەلوپەلی بەنرخیان تێدابوو، لەنێویاندا پەیکەری پاشا کۆریگالزۆی دووەم.

شارەکە بۆ چەندین سەدە بە دانیشتووی خەڵکەکەی مایەوە، کە تا سەردەمی ئیسلامی بەردەوام بوو.

سەرچاوە دەستکاری