بەکالۆریۆس
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
بەکالۆریۆس یان کارناسی یەکێکە لە ئاستەکانی خوێندنی باڵا کە خوێندکار دوای چوار ساڵ لە خوێندن بەدەستی دەھێنێت لە بوارێکی دیاریکراودا.
لە کوردستانی ئێران
دەستکاریبەکالۆریۆس یان لیسانس، ناوی یەکێک لە ئاستەکانی خوێندنی باڵا لە ئێران دایە. ئاستی بەکالۆریۆس، لە کارزانی سەرتر و لە ماستەر خوارترە. دەکرێت ئەم ئاستی خوێندنە لەگەڵ ئەوەی کە لە زانستگاگەلی ئورووپا و ئامریکا دا پێی دەلێن Bachelor، ھاوسەنگ دابنرێت.
لە ئێران دا، دوو جۆر خولی بەکالۆریۆسمان ھەیە:
- بەکالۆریۆسی بەردەوام (بە فارسی: کارشناسی پیوسته): ماوەکەی زۆرتر چوار ساڵە و خوێندکاران لە دوای پێش زانستگایی یەوە تێیدەکەون.
- بەکالۆریۆسی پچڕاو (بە فارسی: کارشناسی ناپیوسته): ماوەکەی زۆرتر دوو ساڵە و خوێندکاران لە دوای کارزانی یەوە تێیدەکەون.
لە کوردستانی عێراق
دەستکاریناوی یەکێک لە ئاستەکانی خوێندنی باڵا لە کوردستانی عێراق دایە. ئاستی بەکالۆریۆس، لە دیبلۆم سەرتر و لە ماستەر (ماستەر) خوارترە. دەکرێت ئەم ئاستی خوێندنە لەگەڵ ئەوەی کە لە زانستگاگەلی ئورووپا و ئامریکا دا پێی دەلێن Bachelor، ھاوسەنگ دابنرێت.
لە کوردستانی عێراقدا ماوەکەی زۆرتر چوار ساڵە بەڵام ئەندازیاری بیناسازی پێنج ساڵە و پزیشکی شەش ساڵە.
ئەم وتارانەش ببینە
دەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |