دیوان (ئامێر)

ئامێرێکی مۆسیقای پێژەندار

دیوان ناوی ئامێرێکی مۆسیقایە کە ئێستا لە نێوان میلەتانێکی زۆر دا لێدەدرێت. ئەم ئامێرە لە ناو کوردەکاندا بە ناو تەمبوور، تەموور، ساز، دیوان، و … دەناسرێت.[١]

دیوان (ئامێر)

لە نێوان تورکەکان دا بە Bagleme, Saz, çöğür و … دەناسرێت.[٢]

زۆربەت مۆسیقازانەکان رەگەزی ئەم ئامێرە لە ئامێری تەمبوورەوە دەزانن.

ٸەم ٸامێرە لە نێوان گەلەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین زۆر بە ناوبانگە بە تایبەت کوردەکان و تورکەکان


جۆرەکانی کووک یان کۆکی ئەم ئامێرە

لە کووکی Dîwan،دیوان تایبەت بە ئامێری جۆری دەستە درێژ ( سێ تێلی خوارەوە لەسەر دەنگ و نۆتی ( La_A) (دوو تێلی مام ناوەند لەسەر دەنگ و نۆتی( Re_D) (دوو ژێی سەرەوە لەسەر دەنگ و نۆتی (Sol_G)ئەبەسترێن


لە کووکی bağlama،باڵاما تایبەت بە ئامێری جۆری دەستە کوورت (سێ تێلی خوارەوە لەسەر دەنگ و نۆتی (Re_D) (دوو تێلی مام ناوەند لەسەر دەنگ و نۆتی (Sol_G) (دوو تێلی سەرەوە لەسەر دەنگ و نۆتی (La_A) ئەبەسترێن


شێوازی کووک و جۆرەکانی بە پێی درێژایی و کورت بوونی دەستەی ساز،هەر وەها درێژایی کووپەو قووڵاییەکەی ئەگۆڕێ.

دیوانژەنە بەناوبانگەکان

دەستکاری

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ وریا ئەحمەد، "ئامێرەکانی مووسیقای کوردی"
  2. ^ ویکیپیدیای تورکی

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری