جوان حاجۆ

سترانبێژی کوردی ڕۆژاڤا

جوان حاجۆ (بە لاتینی: Ciwan Haco، لەدایکبووی ١٩٥٧) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە.

جوان حاجۆ
Ciwan Haco.png
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٥٧
تربەسپیێ لە ناوچەی قامیشلۆ
چەشنەکانفۆڵک-ڕۆک
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ژەنیار
ساڵانی چالاکبوون١٩٨٠ تا ئێستا
وێبگەciwan-haco.net

ژیاندەستکاری

جوان حاجۆ لە ١٧ی ئابی ١٩٥٧ لە تربەسپیێ لە ناوچەی قامیشلۆ لە دایک بووە. جوان لە بنەماڵەی حاجۆ ئاغایە کە لە دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ناوچەی مێردینیان بەجێ ھێشتووە. ھەر لە منداڵیەوە بە دوای مۆسیقاوە بووە و لە ١٧ ساڵیدا بۆ یەکەم جاری لە شوێنێکی گشتیدا گۆرانیی وتووە. لە ١٩٧٩ کوردستان بە جێ دەھێڵێت و لە ئاڵمانیا لە زانکۆی Ruhr University Bochum خوێندنی مۆسیقا دەست پێ دەکات. لەو ماوەیەدا مۆسیقازانە ئاڵمانییەکان وەک Udo Herbst کاریگەرییان لەسەری داناوە. ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوە کە بە مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی و بە تایبەتمەندییەکانی مۆسیقای پۆپ و ڕۆکی ئەورووپی شێوازێکی نووژەن و تایبەتی خۆی پێک بێنێت. مانەوەی لە نۆرویژ و کارکردن لەگەڵ مۆسیقازانی ئەوێ ئەزموونی جوان حاجۆیان پڕپیتتر کردەوە. لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕێگەی پێ درا لە تورکیا کۆنسەرت بگێڕێت کە پێشوازییەکی زۆر مەزنی لێ کرا. لە دوای ١٩٩٩ کە ژیانی ھاوبەشی پێکھێنا دەقی سترانەکانی جوان حاجۆ گۆڕانکاری بە خۆوە بینی و لە شێوازێکی شۆڕشگێڕانەوە بەرەو باسی جوانییەکانی ژیان و ئەوینەوە ڕۆیشت. ھەروەھا جوان حاجۆ لە فیلمی دۆڵ (٢٠٠٧) لە دەرھێنانی ھونەر سەلیم ڕۆڵی ھەبووە.[١]

ئەلبۆمەکاندەستکاری

ئەلبۆم ساڵ شوێنی تۆمارکردن
دیاربەکر ١٩٨١ بۆخوم، ئەڵمانیا
گولا سۆر ١٩٨٣ بۆخوم، ئەڵمانیا
لەیلا ١٩٨٥ بۆخوم، ئەڵمانیا
گرتییێن ئازادییێ ١٩٨٧ بۆخوم، ئەڵمانیا
چاو بێللا ١٩٨٩ بۆخوم، ئەڵمانیا
سی و سێ گولێ ١٩٩١ ستاڤانگیر، نۆرویژ
دووری ١٩٩٤ ستاڤانگیر، نۆرویژ
بلوورا من ١٩٩٧ ئۆسلۆ، نۆرویژ
دەستانا ئەگیدەکی ١٩٩٨ ئۆسلۆ، نۆرویژ
دەریا ٢٠٠٣ ئۆسلۆ، نۆرویژ
نا نا ٢٠٠٤ ھامبورگ، ئەڵمانیا
Off ٢٠٠٦ ھامبورگ، ئەڵمانیا
ڤەگەر ٢٠١٢

[٢]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧. Retrieved ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help) ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٧ی ئابی ٢٠١٧. Retrieved ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help) ٧ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.