نەجمەدین کەریم

سیاسەتوانی کورد

نەجمەدین عومەر کەریم (١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩ – ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠) دکتۆر و کەسایەتی سیاسی کورد بووە، لە ٢٩ی ئاداری ٢٠١١ تا ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ پارێزگاری کەرکووک بووە[٣][٤][٥]

نەجمەدین عومەر کەریم

لەدایکبوون١٩٤٩ (تەمەن ٧٤–٧٥)
گەڕەکی ڕەشیداوای شاری کەرکووک
مەرگ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠
ھۆکاری مەرگجەڵدەی مێشک
شوێنی گۆڕهەولێر, باشووری کوردستان
نەتەوەکورد
پیشەپارێزگاری پێشووی کەرکووک
( ئاداری ٢٠١١ - ئەیلوولی ٢٠١٧)
چالاکبوون١٩٧٦–٢٠١٧
حیزبی سیاسی ئەندامی پێشووی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (۲۰۰۹-۲۰۱۹)[٢]
ئایینئیسلام
ھاوسەرزۆزان [١]
مناڵ(ەکان)شوان
سیروان
کاروان
ئەڤین
خزمەکانبەختیار (برا)
ئازاد (برا)
فەرھاد (برا)

سەرەتای ژیان دەستکاری

نەجمەدین لە ساڵی ١٩٤٩ لە گەڕەکی ڕەشیداوای شاری کەرکووک لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە کەرکووک تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٧١ بڕوانامەی بە کالۆریۆسی لە پزیشکی گشتی لە زانکۆی موسڵ بەدەستھێناوە و سەرکردایەتی یەکێتی قوتابیانی کورد کردووە و دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ بووە بە پێشمەرگە

ژیانی سیاسەت دەستکاری

لە ساڵی ١٩٧٦ کاتێک سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان مەلا مستەفا بارزانی نەخۆشدەکەوێت، نەجمەدین کەریم ئەوکات پزیشکی تایبەتی بارزانی دەپێت لەگەڵی دەچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دواتر ھەرلەوێ بڕوانامەی دکتۆرای لە نەشتەرگەریی مێشک و دەمار لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن وەردەگرێت[٦] و ھەر لەوێ دەمێنێتەوە کە دواتر دەبێت بە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری زانکۆی فلۆریدایە، کە چوارەمین بەناوبانگترین زانکۆی ئەمریکایە،[ژێدەر پێویستە] لە ڕۆژنامە ھەواڵییە بەناوبانگەکانی ئەمەریکادا، لەوانە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست، لۆس ئانجلەس تایمز و چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری دیکە، ھەروەھا بۆچوونی خۆی لەسەر چەندین بابەتی جیاواز تایبەت بە عێراق دەرببڕیت و لە ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ ھاورێکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردیان دامەزراندووە لە ئەمریکایی باکوور کە لە ساڵی ١٩٩١ تا ١٩٩٩ سەرۆکی کۆنگرەکە بووە ھەروەھا لەھەمان ساڵدا مام جەڵالی لە نزیکەوە ناسیووە[٧]، لە ٢٠٠٩د١ بۆ یەکەمجار ئەگەڕێتەوە عێراق و ھەرێمی کوردستان و لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشداردەبێت کە یەکێکە لە دوو پارتە فەرمانڕەواکەی ھەرێمی کوردستانی عێراق، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٩دا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵدەبژێردرێت

لە دواین ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لە (٧ی ئازاری ٢٠١٠) سەرۆکایەتی لیستی کوردستانی دەکرد لە پارێزگای کەرکووک و دەنگی پێویستی بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی عێراق بەدەستھێنا.

لەدوای جەڵتەی جەلال تاڵەبانی لە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٢، سەرپەرشتی تیمی پزیشکی تاڵەبانی کردووە کاتێک لە ھەرێمی کوردستان بوو[٨]

لە ساڵی ٢٠١١ تاکوو ساڵی ٢٠١٧ بۆتە دووەم پارێزگاری کەرکووک لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس

دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر دەستکاری

لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک دوورخرایەوە کەدواتر وازی لە پۆستی سیاسی یەکێتی ھێنا، و لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٧ دەنگدرا بە لابردنی لە کارەکەی لەلایەن پەرلەمانی عێراق[٩]، دواتر لەلایەن دادگای کەرکووک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا[١٠] ھەروەھا لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ بڕیاردرا لە ریزەکانی یەکێتی دووربخرێتەوە[١١]

ژیانی تایبەتی دەستکاری

لە ٢١ی ٢ی ١٩٧٥ ھاوسەگیری لەگەڵ خاتوون زۆزان کردووە لە شاری نەغەدە کە دواتر چوار منداڵایان بووە بە ناوەکانی (شوان،سیروان،کاروان،ئەڤین)

مردن دەستکاری

لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا جەڵتەی مێشکە لێدا و لە ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، نووسینگەی نەجمەدین کەریم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەیان ڕاگەیاند ناوبراو لە کاتژمێر ١١ی شەو بەکاتی ئەمریکا کۆچی دواییی کردووە. لەسەر داوای خۆی، تەرمەکەی لە ئەمریکا دەگەڕێندرێتەوە ھەرێمی کوردستان، لەداھاتووش ئەگەر شاری کەرکووک گەڕایەوە ژێر دەسەڵاتی کورد ئەوا گۆڕی ناوبراو ببردرێتەوە ئەو شارە.[٣][٤][١٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Iraq Kurdish ex-governor wanted for graft dies in US". macaubusiness.com. 31 October 2020.
  2. ^ Corporation, Nalia. "یەکێتی نەجمەدین کەریمی لە ریزەکانی دوورخستەوە". www.nrttv.com. Retrieved 2021-04-21.
  3. ^ ئ ا نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکووک کۆچی دواییکرد، ماڵپەڕی ڕووداو، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ ئ ا نەجمەدین کەریم کۆچی دواییکرد، ماڵپەڕی خەندان، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ "وێستگەکانی ژیانی نەجمەدین کەریم". Kurdistan24.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "کۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدین کەریم". dengiamerika.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "چاوپێکەوتنی نەجمەدین کەریم لە پرۆگرامەی رەش و سپی". NET TV.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ "ژیاننامەی نەجمەدین کەریم". peoplepill.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای عەبادی پارێزگاری کەرکووک لەکارەکەی دوورخرایەوە". RTarabic.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ "بڕیاری دەستگیرکردن بۆ نەجمەدین کەریم دەرکرا". rudaw. ٦-٦-٢٠١٨. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  11. ^ "یەکێتی نەجمەدین کەریمی لە ریزەکانی دوورخستەوە". nrttv.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  12. ^ "پارێزگاری پێشووی کەرکووک نەجمەدین کەریم لە ئەمریکا کۆچی دوایکرد". radionawa.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)