پەیمانی لۆزان

پەیمانی لۆزان ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣ دوای کۆنگرەیەک لە شاری لۆزان لە سویس بەسترابوو ئیمزاکرا. کۆنگرەکە لە مانگی تشرینی دوومی ١٩٢٢دا دەستی پێکرد و لە ٣٠ی کانوونی دوەمی ١٩٢٣دا لەبەر نەگەشتنە ئەنجام بڵاوی لێکرا، دواتر دیسان دەستی پیکردەوە و لە ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣دا ئیمزاکرا.[١] ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنەکە لە شاتۆ دوڕومینی شاری لۆزان ئیمزاکرا، سەرکردە بەشداربوەکان لە ئو ڕاقی "شاتۆ دو ئوشی مابوونەوە و تابلۆیەکی ڕێکەوتننامەکە لە لۆبی ئوتێلەکەدا ھەڵواسراوە.

تابلۆی یادگاری ڕێکەوتننامەکە لە میوانخانەی شاتۆ دوئوشی شاری لۆزان.

مەبەست لە کۆنگرەکە باسکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و بەستنی ڕێکەوتنێکی نوێی ئاشتی بوو لەگەڵ تورکیای کەمالی بۆ ئەوەی پەیمانی لۆزان شوێنی پەیمانی سێڤر بگرێتەوە، ئەو پەیمانەی کە نە تورکیای کەمالی و نە ھاوپەیمانان ناوەڕۆکیان جێبەجێ کردبوو، لەم کۆنگرەیەدا گەلێک بابەتی تایبەت بە کێشە ناوچەیی و سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی موسڵ و سیستمی تەنکە دەریایییەکان و کێشەی سیستمی ئیمتیازی بێگانە و کێشە ئابووری و دارایییەکانی وەک قەرزی گشتی عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندی ئابووریی بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ. کۆنگرەی لۆزان کە پەیمانی لۆزانی لێ کەوتەوە، زەبرێکی کاریگەری لە مەسەلەی کورد و کێشە ڕەواکەی داو نەی ھێشت ئاوات و داخوازییەکانی کورد بەپێی پەیمانی سێڤر بێتە دی.

سەرکردە بەشداربوەکاندەستکاری

چاودێرەکان:

  • جۆزەف گروو، نوێنەری ئەمریکا لە سویسرا.

بەشەکانی ڕێکەوتننامەکەدەستکاری

ڕێکەوتننامەکە پێکھاتوە لە ١٤٣ بڕگە کە ھەندێکیان لەم بەشانەدان:

بەشەکانی ڕێکەوتننامەی لۆزان[٢]
بەشەکان Sections
پێشەکی
بەشی I بڕگە سیاسییەکان
بەشی II بڕگە دارایییەکان
بەشی III. بڕگە ئابوورییەکان
بەشی IV گەیاندن و پرسە پاکسازییەکان
بەشی V. دابینکارییە جیاجیاکان
بەشی IV. ڕێکەوتنی ڕێزگرتن لە مەرجەکانی نیشتەجێبوون و کار و دەسەڵات
بەشی V ڕێکەوتنی بازاڕ
بەشی VI ڕێکەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی ھاوڵاتی تورکی و یۆنانی
بەشی VII ڕێکەوتنی نێوان یۆنان و تورکیا ڕێزگرتنی قەرەبووکردنەوەی دوولایەنەی ھاوڵاتیان و گۆڕینەوەی گیراوانی شەڕ.
بەشی VIII جاڕنامە دەربارەی دەرکردنی لێبوردنی گشتی
بەشی IX جاڕنامە دەربارەی موڵکی موسڵمانانی ناو یۆنان
بەشی X جاڕنامە دەربارەی مەسەلە پاکسازییەکانی ناو تورکیا
بەشی XI جاڕنامە دەربارەی بەڕێوەبردنی دادپەروەری لە تورکیا
بەشی XII پرۆتۆکۆلی دابینکردنی ھەندێ دانپیانان دەربارەی دەوڵەتی عوسمانی

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Joseph Grew. "The Peace Conference of Lausanne, 1922-1923". {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help); Unknown parameter |خولاو= ignored (help); Unknown parameter |ناو= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help)
  2. ^ "Treaty Summary".