سویس

وڵاتێکی فیدڕاڵی لە ڕۆژاوای ئەورووپا
(لە سویسڕاەوە ڕەوانە کراوە)

پۆتانەکان: 46°50′00″N 8°20′00″E / 46.83333°N 8.33333°E / 46.83333; 8.33333

سویس یان سویسڕا (بە ئەڵمانی: die Schweiz، بە فەڕەنسی: la Suisse، بە ئیتاڵی: Svizzera، بە ڕۆمانی: Svizra، بە ئینگلیزی: Switzerland) وڵاتێکە لە ناوەڕاستی کیشوەری ئەورووپادا، ئەڵمانیا دەکەوێتە باکووریی و فەرەنسا لە خۆراوای و ئیتالیا لە باشووری و نەمسا و لینخیشتاین دەکەوێتە خۆرھەڵاتییەوە. سویسرا سیاسەتی دەرەکی بێ لایەن بەکاردەبات کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٥١٥. بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیھان دادەنرێت، ھەروەھا بە جوانترین وڵاتیش، شاری زیۆرخی سویسرا کە تا ساڵی ٢٠٠٨ بە گەورەترین وڵاتی دادەنرا، بە خۆشترین و باشترین وڵات بۆ نیشتەجێ بوون لە جیھاندا دانرا ئەمەش ھەشت ساڵ لەسەر یەک ھەمان پلەی وەرگرت.

دروشم: Unus pro omnibus, omnes pro uno  (traditional)
(یەک بۆ ھەمووان، ھەموو بۆ یەک)
سروود: Swiss Psalm
ھەڵکەوتەی  سویس  (green) لە ئەورووپا  (dark grey)  —  [ڕێنوێن]
ھەڵکەوتەی  سویس  (green)

لە ئەورووپا  (dark grey)  —  [ڕێنوێن]

ھەڵکەوتەی  سویس  (green)

لە ئەورووپا  (dark grey)  —  [ڕێنوێن]

پایتەختBern[note ١] (de facto)
46°57′N 7°27′E / 46.950°N 7.450°E / 46.950; 7.450
گەورەترین شار زیوریخ
زمانە فەرمییەکان German (63.7 %),
French (20.4 %),
Italian (6.5 %),
Romansh[١] (٠٫٥٪)
ناوی هاووڵاتی Swiss
دەوڵەت Federal republic, with directorial system and direct democracy
 -  ئەنجومەنی فیدراڵی سویس Micheline Calmy-Rey (Pres. 11)
Doris Leuthard
Eveline Widmer-Schlumpf (VP 11)
Ueli Maurer
Didier Burkhalter
Simonetta Sommaruga
Johann Schneider-Ammann
 -  Federal Chancellor Corina Casanova
یاسادانەر Federal Assembly
 -  ئەنجومەنی باڵا Council of States
 -  ئەنجومەنی خواروو ئەنجومەنی نیشتمانی
سەربەخۆیی
 -  Foundation date 1 August[note ٢] ١٢٩١ 
 -  de facto ٢٢ ئەیلوول ١٤٩٩ 
 -  Recognised ٢٤ تشرینی یەکەم ١٦٤٨ 
 -  Restored ٧ ئاب ١٨١٥ 
 -  دەوڵەتی فیدراڵ 12 September 1848[٢] 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٤١٬٢٨٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (133rd)
١٥٬٩٤٠ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ٤٫٢
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٠ ٧٬٨٦٦٬٥٠٠[٣] (95th)
 -  سەرژمێریی ٢٠٠٠ ٧٬٤٥٢٬٠٧٥ 
 -  چڕی ١٨٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (65th)
٤٧٧٫٤کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠١١
 -  سەرجەم $٣٢١٫٨٩٨ ملیار[٤] 
 -  سەرانە $٤٥٬٢٦٥[٤] 
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠١١
 -  سەرجەم $512.065 billion[٤] 
 -  سەرانە $٧٥٬٨٣٥[٤] 
Gini (٢٠٠٠) ٣٣٫٧ (medium
HDI (٢٠١٠) increase 0.874[٥] (very high) (١٣th)
دراو فڕانکی سویسری (CHF)
ناوچەی کاتی CET (UTC+١)
 -  ھاوین (DST) CEST (UTC+٢)
لای لێخوڕین ڕاست (شەمەندەفەرەکان: چەپ)
پاوانی ئینتەرنێت .ch
کۆدی تەلەفۆن +٤١

بنەڕەتی ناو دەستکاری

سەرچاوەی وشەی ئینگلیزی سویسڕا (Switzerland) ئەڵمانییە و لە وشەی (schwytz)ەوە ھاتووە، کە بە واتای دانیشتوویەکی ناوچەی (Schwyz) دێت، کە یەکێکە لەو ھەرێم و وڵاتانەی کە ناوکی یەکێتیی کۆنی سویسڕی پێکھێناوە. ڕەنگە ئەم زاراوەیە لە وشەی سویتس لە ئەڵمانی وەرگیرابێت کە بە واتای «سووتاندن» دێت، ئاماژەیە بۆ ناوچەیەکی دارستانی کە لە ڕابردوودا سووتاوە. دوای ئەوەی شەڕی سوابیا لە ساڵی ١٤٩٩ لەو ناوچەیەدا کۆتایی ھات، ئەم زاراوەیە بۆ ئاماژەکردن بە تەواوی یەکێتییەکە بەکارھات.[٦][٧][٨][٩][١٠][١١]

لە ڕووی مێژووییەوە ناوی یەکێتیی شارەکانی سویسڕا تا سەدەی حەڤدەھەم فەرمی نەبووە و ناوی باوی پێش ئەوە «یەکێتیی شارەکانی ئەڵمانیای سەرەوە» بووە و ئەم زەویانە سەر بە بنەماڵەی ھابسبۆرگ بوون.[١٢]

سنوور دەستکاری

سویسڕا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دەکەوێتە کیشوەری ئەورووپا، بە تایبەتی لە دڵیدا، و یەکێتییەکی فیدڕاڵی دیموکراسی پێکدەھێنێت کە بە پێنج وڵاتی ئەورووپی دەورە دراوە، و بریتین لە: ئەڵمانیا لە باکوورەوە، ئیتاڵیا لە باشوورەوە، میرنشینی لیختنشتاین و نەمسا لە ڕۆژھەڵاتەوە، و فەڕەنسا لە ڕۆژاوا. سویسڕا بە وڵاتێکی ناوخۆیی دادەنرێت، چونکە ڕووی لە ھیچ بەندەرێکی دەریایی نییە، ڕووبەرەکەی ٤١ ھەزار و ٣٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.[١٣][١٤]

جوگرافیا دەستکاری

خاکی سویسرا شاخییە بەگشتیی، بەنزیکەی ٧٪ ی ڕووبەرەکەی لە بەرزایییەکانی ئەلپییە، ئەم کەرتەش ٣٠٪ ی دانیشتووان لەخۆ دەگرێت، و نزم دەبێتەوە بە شۆڕبووەکانی وەک بانی سویسریی، ئەم شۆڕەبووەوانەش گەلێک دەریاچە لەخۆ دەگرێت، و چیاکانی ئەڵپ بەش دەبێت بۆ کۆمەڵێک زنجیزە، بەرزترین لووتکە لە ئەڵپی سویسریی (مۆنتی ڕۆزا) و سویسرا بەشێک لە چیاکانی جۆرا ڕادەپەڕێنێت بەجۆرێ کە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم چیایانە دوای دەکەون، ھەروەھا گەلێک دۆڵ و لێوار لەخۆ دەگرێت، ھەندێک سووچ کەلێنی دەکات، و بانی سویسرا درێژ دەبێتەوە لەسەر شێوەی داڵان لەنێوان چیاکانی ئەڵپ و چیاکانی جۆرا دا، ھەروەھا بەرزایی بانەکە لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕدرێت، و سروشتی شاخێتی خۆی وای کردووە کە دەوڵەمەند بێت بە کۆمەڵێک دارستانی بەنرخی گەشتوگوزاریی. چیاکان دەورەدراون بە گەلێک بەفرگری وەک (لێنچ) و (جورنرفیزچ)، ئەم بەفرگرانە سەرچاوەی گشتوگوزاریی گرنگن، و بەناو سویسرا دا زریچەی خاوێن بڵاوە.

کەش و ھەوا دەستکاری

کەش و ھەوای سویسرا دەگەڕێتەوە بۆ چەشنی ناوەندیی ئەورووپا (کەش و ھەوای ئەڵپیی) بەگشتی ساردە بەجۆرێ کە سەھۆڵ زۆربەی زەوییەکەی دادەپۆشێت لە زستاندا و دەگۆڕدرێت بۆ بەفرگر کە سویسرییەکان بەکاریدەھێنن بۆ گەشتوگوزاریی خلیسکان لەسەر سەھۆڵ، لە چیاکانی فێھن ەوە ھەڵدەکات بۆ دۆڵەکان، بۆیە کاردەکاتە سەر کەش و ھەوای ناوچە نزمەکان، و بارانبارینیی بەخوڕ. سویسرا ھاوینێکی گەرمی ھەیە لە ناوچەی دۆڵەکان و دۆڵە نزمەکان، بەڵام کەش و ھەوا بەگشتیی کەش و ھەوایەکی زۆر بەچێژ و خۆشە، جا گەر بە زستانی سارد بێت یان بە ھاوینی گەرم بەجۆرێ کە سروشتی سەرنج ڕاکێش و دیمەنە جوانەکان چاوت پڕ دەکات و ناتوانیت لە جوانیی زۆرتر ببینیت بەجۆرێ کە ھەست بە ھەڵگەڕانەوەکانی کەش ناکەیت.

دانیشتووان دەستکاری

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی سویس ٨٬١٥٧٬٨٩٦ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫١١ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٢٫١ ساڵە. ھەروەھا ٧٤ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١٥]

زۆربەی دانیشتووانی سویسڕا لە ناوچەی بانەکان و شارە سەرەکییەکان دەژین، وەک ژنێڤ، زوریخ، بازڵ، لۆزان، چڕی دانیشتووانیش لە ناوچە بەرزەکاندا کەم دەبێتەوە. دانیشتووان دەگەڕێنەوە بۆ کۆمەڵە ئەڵمانییەکان، و زۆرینەی دانیشتووانی سویسرا پێک دێنن، ٧٥٪ ی دانیشتووانی سویسرا بە ئەڵمانی دەدوێن و قسەدەکەن، و لەنێو دانیشتوواندا ڕەگەزی فەڕەنسیی ھەیە، بەجۆڕی کە ٢٠٪ ی دانیشتووان بە فەڕەنیسیی قسە دەکەن، ھەروەھا ڕەگەزە ئیتاڵییەکانیش ٤٪ پێک دێنن و بەھەمان ڕێژە دانیشتووان بە ئیتاڵیی قسە دەکەن، لە سویسرادا ژمارەیەکی گەورە لە بیانییەکان ھەن کە خۆی دەدات لە یەک ملیۆن کەس، ٨٠٪ یان لە دەوڵەتەکانی یەکێتی ئەورووپاوە ھاتوون بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان چینی پێکھاتە بیانییەکان بەھۆی ڕەگەزپەرستییەوە دەناڵن، بەتایبەتیی لە ساڵەکانی کۆتاییدا بەھۆی بردنەوەوەی پارتی گەلی سویسریی لە ھەڵبژاردنە فیدراڵییەکاندا، کە ئەم پارتە کەوتە نێو گرتنی دەسەڵاتی یاسایی دژ بە بیانییەکان و نا ئەورووپییەکان.

ئایین دەستکاری

ئایینەکان لە سویس
ئایینەکان ڕێژە
کاتۆلیک
  
٤٠٫٠٪
پرۆتێستانت
  
٢٩٫٠٪
بێ ئایین
  
٢٥٫٠٪
سوننە
  
٦٫٠٪

ڕامیاری دەستکاری

ڕامیاری دەرەوەی سویسڕا ڕامیارییەکی بێلایەنانەیە و ھەر ئەو ڕامیارییەش وای کردووە کە لە نەھامەتی خۆی لە جەنگەکانی سەدەی ڕابردووی ھەردوو جەنگی یەکەم و دووەمی جیھانی بپارێزێت. ساڵی ١٩٦٠ سویسڕا بوو بە ئەندامی ڕێکخراوی بازرگانیی ئازادی ئەورووپایی و ساڵی ١٩٦٣لە ئەنجومەنی ئەورووپاشدا بووەتە ئەندام. بەڵام لە ڕاپرسییەکی جەماوەریدا کە لە ساڵی ١٩٩٢ دا بەڕێوەچوو ھاوڵاتایانی ئەو وڵاتە ڕەتیان کردەوە کە وڵاتەکەیان ببێتە ئەندامی ڕێکخراوی یەکێتی ئەورووپا. سویسڕا بەشێوەیەکی یاسایی پایتەختی نییە بەڵام لە ڕووی کردەییەوە شاری بیرن ناوەندی بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتەیە. گەورەترین شاری سویسڕا زووریخ و ڕووبەرەکەی ٢٨٥ ٤١ کم٢ و ژمارەی دانیشتووانکەی زیاتر لە ٧ ملیۆن کەسەو خاوەن بەرنامەیەکی فیدڕاڵی پارلەمانییە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Federal Constitution, article 4 ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., "National languages": National languages are German, French, Italian and Romansh; Federal Constitution, article 70 ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., "Languages", paragraph 1: The official languages of the Confederation are German, French and Italian. Romansh shall be an official language for communicating with persons of Romansh language.
  2. ^ A solemn declaration of the Tagsatzung ١٤ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. declared the Federal Constitution adopted on 12 September 1848. A resolution of the Tagsatzung ١٤ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. of 14 September 1848 specified that the powers of the institutions provided for by the 1815 Federal Treaty would expire at the time of the constitution of the Federal Council, which took place on 16 November 1848.
  3. ^ "Population size and population composition". Swiss Federal Statistical Office. Swiss Federal Statistical Office, Neuchâtel. 2010. Archived from the original on 28ی Juneی 2016. Retrieved 2011-04-29. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  4. ^ ئ ا ب پ "Switzerland". International Monetary Fund. Retrieved 2010-04-21.
  5. ^ "Human Development Report 2010" (PDF). United Nations. 2010. Archived from the original (PDF) on 8ی Novemberی 2010. Retrieved 4 November 2010. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  6. ^ Room, Adrian (2003)Placenames of the World. London: MacFarland and Co., ISBN 0-7864-1814-1.
  7. ^ https://www.etymonline.com/word/Swiss
  8. ^ https://www.newadvent.org/cathen/14358a.htm
  9. ^ https://www.bar.admin.ch/archivgut/00591/00601/00602/index.html?lang=en# ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ https://www.newadvent.org/cathen/14358a.htm
  11. ^ https://www.bar.admin.ch/archivgut/00591/00601/00602/index.html?lang=en# ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ العصور الوسطى الأوربية ، الدكتور عبد القادر اليوسف ، ص 155 و في التاريخ الأوربي الوسيط ، الدكتور جمال الدين فالح الكيلاني، ص 122
  13. ^ https://web.archive.org/web/20150301012055/http://www.swissworld.org/en/geography/swiss_geography/contrasts/
  14. ^ https://map.search.ch/index.en.html
  15. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ‏١٥ی ئایاری ٢٠١٥.


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "note", but no corresponding <references group="note"/> tag was found