کۆماری سێیەمی فەڕەنسا

کۆماری سێیەمی فەڕەنسا ( بە فەڕەنسی : La Troisième République ، بە ڕێنووسی: La IIIe République ) ئەو سیستەمە فەرماڕەوایەتییەیە کە فەرەنسا لە ساڵی ١٨٧٠ەوە وەریگرتووە کاتێک ئیمپراتۆریەتی فەرەنسی دووەم لە کاتی جەنگی فەرەنسا و پرۆسدا ڕووخا، تا ١٠ی تەمموزی ١٩٤٠ دوای ئەوەی فەرەنسا لەلایەن ئەڵمانیای نازی لە جەنگی جیھانی دووەم کە بووە ھۆی پێکھێنانی میری ڤیچی لە فەڕەنسا.

French Republic
République française (فەڕەنسی)

١٨٧٠–١٩٤٠
 
German military administration|
 
Italian military administration|
 

ئاڵا ئاڵا
درووشم
Liberté, égalité, fraternité
("Liberty, equality, fraternity")
("Liberty, equality, fraternity")
سروود
La Marseillaise
("The Marseillaise")

("The Marseillaise")
شوێنی فەڕەنسا
کۆماری فەڕەنسا لە ساڵی ١٩٣٩
  • ██ فەڕەنسا
  • ██ پارێزگاکانی فەڕەنسا
شوێنی فەڕەنسا
خاک و داگیرکراوەکانی کۆماری فەڕەنسا لە کۆتایی ساڵی ١٩٣٩
پایتەخت پاریس
زمان(ەکان) فەڕەنسی (فەرمی)، ھی دیکە
ئایین
حکوومەت
سەرۆک
 - ١٨٧١-١٨٧٣ (first) ئەدۆلف تیێرس
 - ١٩٣٢-١٩٤٠ (last) ئەلبێرت لێبرون
سەرۆک وەزیران
 - ١٨٧٠-١٨٧١ (first) لویس جوڵس ترۆچو
 - ١٩٤٠ (last) فیلیپ پێتان
یاساداڕێژ پەرلەمان
 - Upper house ئەنجومەنی پیران
 - Lower house ژووری نوێنەران
مێژوو
 - ڕاگەیاندنەکە لەلایەن لیۆن گامبێتا ٤ی ئەیلول ١٨٧٠
 - فەڕەنسای ڤیشی established ١٠ی تەمموز ١٩٤٠
ڕووبەر
 - 1894 (Metropolitan France) ٥٣٦٬٤٦٤کیلۆمەتر چوارگۆشە (٢٠٧٬١٣٠میل چوارگۆشە)
 - 1938 (including colonies) ١٣٬٥٠٠٬٠٠٠[١][٢]کیلۆمەتر چوارگۆشە (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە ""میل چوارگۆشە)
دانیشتووان
 -  تێکڕا 1938 (including colonies) ١٥٠,٠٠٠,٠٠٠[٣] 
     چڕیی دانیشتووان ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "" /کیلۆمەتر چوارگۆشە (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "" /میل چوارگۆشە)
دراو فرانکی فەڕەنسی
ئەمڕۆکە بەشێکە لە

قۆناغی یەکەمی کۆماری سێیەم بەھۆی ئەو ئاڵۆزییە ڕامیارییانەی کە لە ئەنجامی شەڕی فەڕەنسا و پرووسەوە لە نێوان ساڵانی ١٨٧٠ بۆ ١٨٧١دا ھاتە ئاراوە، کە کۆمارەکە تەنانەت دوای ڕووخانی ئیمپراتۆر ناپلیۆنی سێیەم لە ساڵی ١٨٧٠دا بەردەوام بوو لە گڕگرتنی. مەرجی قەرەبووکردنەوەی نادادپەروەرانە لەلایەن پرووسییەکانەوە سەپێندرا دوای کۆتایی ھاتنی شەڕەکە بە لەدەستدانی ئەلزاس (لەکاتێکدا ناوچەی بێلفۆرتیان ھێشتەوە) و لۆرین (بەشی باکووری ڕۆژھەڵات، واتە مۆسێلی ئێستا)، ھاوکات بوو لەگەڵ ئاژاوەی جەماوەری و دامەزراندنی پاریس کۆمۆنەی شۆڕشگێڕانە. یەکەم میرییەکانی کۆماری فەڕەنسا بیرۆکەی گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی پادشایەتییان لەبەرچاو گرت، بەڵام ناکۆکی لەسەر سروشتی دەسەڵاتی پاشایەتی و کێ دەبێت لەسەر تەختی پاشایەتی دابنیشێت، ڕێگر بوو لە گەیشتن بەو ئامانجە. بەم پێیە کۆماری سێیەم کە لە سەرەتادا ھەمووان وەک حکومەتێکی کاتی خەیاڵییان دەکرد، لەبری ئەوە بوو بە شێوازێکی ھەمیشەیی میری لە فەرەنسا.

یاسا دەستوورییەکانی فەڕەنسا لە ساڵی ١٨٧٥دا پێکھاتەی کۆماری سێیەمی پێناسە کرد. پێکھاتبوو لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران، کە قۆڵی یاسادانانی میرییان پێکدەھێنا و سەرۆکێکی کۆمار کە نوێنەرایەتی سەرۆکی دەسەڵات دەکات.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Robert Aldrich, Greater France: A History of French Overseas Expansion (1996) p 304
  2. ^ Melvin E. Page, ed. (2003). Colonialism: An International Social, Cultural, and Political Encyclopedia. ABC-CLIO. p. 218. ISBN 9781576073353. Archived from the original on 19 November 2021. Retrieved 23 December 2021.
  3. ^ Herbert Ingram Priestley, France overseas: a study of modern imperialism (1938) pp 440–41.
  4. ^ https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%85%D9%87%D9%88%D8%B1%D9%8A%D8%A9_%D8%A7%D9%84%D9%81%D8%B1%D9%86%D8%B3%D9%8A%D8%A9_%D8%A7%D9%84%D8%AB%D8%A7%D9%84%D8%AB%D8%A9?wprov=sfla1