ئیمپراتۆریەتیی دووەمی فەڕەنسا

ئیمپراتۆرییەتێک لە فەڕەنسا (١٨٥٢–١٨٧٠)

پۆتانەکان: 48°51′23″N 02°21′08″E / 48.85639°N 2.35222°E / 48.85639; 2.35222

ئیمپراتۆرییەتیی دووەمی فەڕەنسا (بە فەڕەنسی: Second Empire) کە بە فەرمی بە ئیمپراتۆرییەتی فەڕەنسی (بە فەڕەنسی: Empire français) ناسراوە، سیستەمی ئیمپراتۆری بۆناپارتی ناپلیۆنی سێیەم بوو لە ساڵی ١٨٥٢ تا ١٨٧٠، لە نێوان کۆماری دووەم و سێیەمی فەڕەنسا.

ئیمپراتۆرییەتیی فەڕەنسا
Empire Français (فەڕەنسی)
ئاڵا
سروود: Partant pour la Syrie[١] (de facto)[٢][٣]
"Departing for Syria"
شوێنی فەڕەنسا
پایتەختپاریس
ناوی هاووڵاتی فەڕەنسی
دەوڵەت
یاسادانەر پەرلەمان
دراو فڕانکی فەڕەنسی
نەخشەی ئیمپراتۆرییەتیی دووەمی فەرەنسا

مێژوونوسانی ساڵانی ١٩٣٠ و ١٩٤٠ زۆرجار ڕەخنەیان لە ئیمپراتۆرییەتی دووەم دەگرت وەک پێشەکییەک بۆ فاشیزم.[٤] ئەم لێکدانەوەیە چیتر بڵاونەکرایەوە و تا کۆتایی سەدەی بیستەم بە نموونەیەکی پێشەنگی سیستەمی مۆدێرنیزاسیۆن دادەنرا.[٥][٦] مێژوونووسان بەگشتی ھەڵسەنگاندیان بۆ ئیمپراتۆرییەتەکە بە شێوەیەکی نەرێنی کاتێک ھاتە سەر ڕامیاری دەرەوەی ئیمپراتۆرییەتەکەی، و زیاتر بە ئەرێنی ھەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرد کاتێک پەیوەندی بە ڕامیارییە ناوخۆیییەکانییەوە ھەیە، بەتایبەتی کاتێک ناپلیۆنی سێیەم لە دوای ساڵی ١٨٥٨ دەسەڵاتی خۆی ئازاد کرد و ھانی بازرگانی و ھەناردەکردنی فەڕەنسی دا. گەورەترین دەستکەوت لە پێشکەوتنی ماددیدا بوو، لە شێوەی تۆڕێکی شەمەندەفەری گەورەدا کە ئاسانکاری بۆ بازرگانی دەکرد و میللەت یەکیگرت و پاریسی کردە ناوەندی خۆی. ئەم ھێڵی ئاسنینە کاریگەری ھاندانی گەشەی ئابووری و گەیشتن بە خۆشگوزەرانی لە زۆربەی ناوچەکانی وڵاتدا ھەبوو. ئیمپراتۆرییەتی دووەم شانازییەکی زۆری پێدەدرێت بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی پاریس بە شەقامی فراوان و بینا گشتییە سەرج ڕاکێشەکان و ناوچەی نیشتەجێبوون کە زۆر سەرنجڕاکێشن بۆ پاریسییە ئاست بەرزەکان. لە ڕامیاری نێودەوڵەتیدا ناپلیۆنی سێیەم ھەوڵیدا شوێنپێی مامی بگرێت، بەشداری لە زۆر پڕۆژەی ئیمپراتۆرییەت لە سەرانسەری جیھان و ھەروەھا چەندین شەڕی ئەورووپادا کرد. بە بەکارھێنانی شێوازی زۆر توند، ئیمپراتۆرییەتی فەڕەنسی لە باکووری ئەفریقا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بنیاتنا. ناپلیۆنی سێیەم ھەوڵیدا ئابووری مەکسیک نوێ بکاتەوە و بیکێشێتە خولگەی فەرەنسا، بەڵام ھەوڵەکانی شکستی ھێنا. ناپلیۆنی سێیەم بە ھەڵە مامەڵەی لەگەڵ ھەڕەشەکانی پروسیا کرد و تا کۆتایی دەسەڵاتی خۆی لە بەرامبەر دەسەڵاتی سەرسەختی ئەڵمانیادا خۆی بەبێ ھاوپەیمان بینییەوە.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ White, Richard Grant (1861). National Hymns. How They are Written and how They are Not Written: A Lyric and National Study for the Times. New York City, New York: Rudd & Carleton. p. 59.
  2. ^ Sousa, John Philip (1890). National, Patriotic and Typical: Airs of All Lands. Philadelphia, Pennsylvania: H. Coleman. pp. vii, 100.
  3. ^ Martens, Frederick H. (1930). "Music Mirrors of the Second Empire: Part 1". The Musical Quarterly. 16 (3): 426. doi:10.1093/mq/XVI.3.415. JSTOR 738378.
  4. ^ Roger Price, ed. (2015). Documents on the Second French Empire, 1852-1870. Palgrave. p. 272. ISBN 978-1-137-50734-1. Archived from the original on 2 أکتوبر 2020. {{cite book}}: |last= has generic name (help); Check date values in: |archive-date= (help)[بەستەری مردوو]
  5. ^ Roger Price, "Napoleon III and the French Second Empire: A Reassessment of a Controversial Period in French History." Historian (1996) #52: 4-10.
  6. ^ Alan B. Spitzer, "The Good Napoleon III." French Historical Studies 2.3 (1962): 308-329.
  7. ^ John B. Wolf, France: 1815 to the Present (1963) online p 275.